یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2012 : 14:33:33
قه‌باره‌ی فۆنت
كێمان بۆ خوا كار دەكەین؟

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایان، حەز دەكەم پەیامێكی تایبەتی ئیمامی غەزالی ئاراستەی خۆم‌و تەواوی مامۆستایانی ئایینی‌و پاشانیش موسڵمانان بكەم، ئەویش دەربارەی ئەوەیە، داخۆ توانیومانە لەگەڵ خوای پەروەردیگار راست بكەین‌و، لە كارەكانماندا تەنها مەبەستمان خوا بێت.

ئیمامی غەزالی لە بەرگی چوارەمی ئیحیادا باسی گرنگی ئیخلاس دەكات، تا دەگاتە ئەو شوێنەی باسی مەترسی لە دەستدانی ئیخلاص‌و دڵسۆزی دەكات‌و، دەفەرمووێت: (زانایان لە هەموو خەڵكی زیاتر تووشی ئەو فیتنە‌و تاقیكردنەوەیە دەبنەوە، ئەوەی پاڵ بە زۆرینەیانەوە دەنێت بۆ بڵاوكردنەوەی عیلم‌و زانیاری، حەزكردنیانە لە دەست بەسەرداگرتن (ی پارە‌و دونیا)‌و، دڵخۆشبوون بە زۆری خەڵك لە دوایانەوە‌و، شادومانبوون بە سوپاس‌و پێداهەڵگووتن، جا شەیتان ئەم بابەتەیان لێدەشێوێنێت‌و پێیان دەڵێت: ئێوە ئامانجتان بڵاوكردنەوەی دینی خوا‌و، تێكۆشانە بۆ ئەو شەرعەی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دایناوە. ئا لێرەدا دەبینی كابرای واعیز –وتاربێژ‌و بانگخواز- منەت لەسەر خوا دەكات لە بەرامبەر ئەوەی ئامۆژگاری خەڵك‌و دەسەڵاتدارانی كردووە‌و، ئەو دڵی بەوە خۆش دەبێت كە خەڵك قسەكەی لێوەربگرن‌و بەرەو رووی بێن، كەچی وای پیشان دەدات ئەو بەوە دڵخۆشە، كە بە پێی توانا توانیەتی دینی خوا سەر بخات، ئەگەر یەكێكی دیكەی وەكو ئەو دەركەوت، لە رووی ئامۆژگاریكردنەوە لە ئەو باشتر بوو، خەڵك لە دەوروبەری كەمبوونەوە‌و بەرەو لای ئەوەی دیكە چوون، پێی ناخۆشە‌و غەمبار دەبێت، خۆ ئەگەر ئەو لەبەر دینداری كارەكانی بكردایە، دەبوو سوپاسی خوای بكردبایە، چونكە خوا كارە گرنگەكەی ئەوی بە یەكێكی دیكە جێبەجێ‌ كردووە. پاش ئەوەش شەیتان وازی لێ ناهێنێت‌و، پێی دەڵێت: بەراستی غەمباری تۆ لەبەر پچڕانی خێر‌و پاداشتە لە تۆ، نەك لەبەر ئەوەی خەڵك لەلای تۆ رۆییشتتوە بۆ لای یەكێكی دیكە، چونكە ئەگەر ئەوان ئامۆژگاریان لە تۆ وەربگرتایە ئەوە پاداشتەكە بۆ تۆ دەبوو، غەمباربوونیش بۆ لە دەستدانی پاداشت كارێكی باشە).

كەواتە ئەو كەسە راست دەكات بۆ خوا، لەبەر خاتری دونیا‌و، جەماوەر‌و، پێداهەڵگووتن، وەعز‌و ئامۆژگاری پێشكەش نەكات، ئەگەر بینیشی دەزگایەك‌و تاكێك كارێكی خێر دەكات، پێویستە دڵی پێی خۆش بێت‌و هاوكاری بێت، نەك لەبەر ئەوەی ئەو شوێن‌و شێوازە نییە، كە دەیەوێت، ئیدی هەوڵ بدات دارەكەی لە بن پێی ببڕێت.

ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە