یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   د.حسن پشدەری: سوپاس بۆ خوا بەرنامەی رێکمان داناوەو بەردەوامیش لە خزمەت حاجیان داین بۆ وڵامی پرسیارو پێدانی بەرچاوڕوونی ئەرکەکانی فەریزەی حەج    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی لقی ۱۹ ی پ.د.ک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی راوێژکاری نازی منداڵان کۆڕبەندێکی زانستی بەناونیشانی (منداڵ ئایندەیە.. هەنگاوێک بەرەو گەشەپێدانی منداڵان) بەرێوە دەبات    *****    *****   مامۆستا مەلا ديدار شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بێستانەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (چەمکی حاکمیەت – مفهوم الحاکمیە) ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەبارەی پشووی هاوینەو خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز پەیامێک ئاراستەی زانایان دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە هاوبەشی رێکخراوی هاردوایەرد خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دەکاتەوە   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/04/2013 : 15:22:39
قه‌باره‌ی فۆنت
چەند كتێبت خوێندیتەوە؟

 

هەموو ئەو وڵاتانەی پێشكەوتوونە‌و، خەڵكی رۆشنبیر‌و زانا‌و شارەزایان لێهەڵكەوتووە، سەرچاوەی پێشكەوتنەكەیان لە خوێندنەوەوە وەرگرتووە، هەتا ژمارەی خوێنەرت زیاتر بێت‌و پتر كتێب بخوێندرێتەوە، چاوەڕوانی پێشكەوتنی زیاتر بكە.

 

لە مێژووی كوردیش ئەوانەی شۆڕشی سیاسی‌و فیكری‌و كۆمەڵایەتیان كردووە، زیاتر خەڵكی خوێندەوار بوونە، پێشتر دەمبیست هەندێك شاعیری كوردیان بە بێ‌ دین وەسف دەكرد، چونكە هەندێك شیعری هەبوون، خەڵك واتێدەگەییشت ئەوە هی شیوعیەكانن، لە كاتێكدا زۆرینەی ئەو شاعیرانە مەلا‌و ئەهلی حوجرە بوونە، تا بە وردی خوێندمەوە، بۆم دەركەوت ئەوانە هەستی چاكسازی‌و گۆڕانكارییان هەبووە، بەڵام بار‌ودۆخە كۆمەڵایەتییەكە یان سیاسییەكە نەیهێشتووە، ناچاربوونە بە شیعر‌و هۆنراوە گوزارشت لە ئازار‌و ناسۆرییەكانیان بكەن.

 

لێرەدا‌و بە بۆنەی رۆژی جیهانی كتێب، كە بەیانییە، حەز دەكەم تەكانێك بەخۆمان بدەین بۆ خوێندنەوەی كتێب، چونكە داخی گرانم ئێستا خەڵكێك واتێدەگات كە خوێندنەوەی رۆژنامە‌و گۆڤار‌و ئەو شتانە خوێندنەوەیە، بەڵام خوێندنەوەی راستەقینە تەنها خوێندنەوەی كتێبە، بەبێ‌ خوێندنەوە هیچمان بە هیچ ناكرێت، چونكە مەعریفە‌و شارەزایی باشترین هۆكاری پێشكەوتنی شارستانییە، مەعریفەتیش بەبێ‌ خوێندن مەحاڵە بێتەدی، كەواتە هەموومان پێویستمان بەوەیە خۆمان بۆ خوێندنەوە رابهێنین، پێویستە هەفتانە موحاسەبەی خۆت بكەیت داخۆ چەندت توانیوە زیاتر بخوێنیتەوە‌و، چەندیش لە خوێندنەوە باشتر چوویتە پێشەوە.

 

بەڵگەیەكی زۆر روون لەسەر كەم خوێندنەوە بریتییە لەوەی، هەر كاتێك بابەتێكی مەعریفی یان زانستی یان دوو قسەی پەروەردەیی كۆمەلایەتی بنووسرێن، كەسانێكی كەم دەچنە ناواخنی‌و لێی تێدەگەن، بە پێچەوانەوە ئەگەر دوو وێنەی سیاسی یان شەرە چەقەیەكی حزبی لە فەیسبووك بڵاوبكرێتەوە، لەسەری دەبێتە شەڕ‌و هەزاران كۆمێنتی لەسەر دەنووسرێت.

 

لە كۆتاییدا دوو قسەم زۆر بەلاوە جوان بوون حەزم كرد بیكەمە كوردی‌و پێشكەشی خوێنەرانی خۆشەویستی بكەم.

 

قسەی یەكەم كە ناوی بێژەرەكەی نەنووسراوە دەڵێت: (ئەگەر بتوانیت ببیتە زانا، ئەوە ببە زانا، ئەگەر نەتوانی ئەوا ببە فێرخواز، ئەگەر ناتوانی ببیتە فێرخواز، ئەوا فێرخوازانت خۆش بووێن، ئەگەر خۆشیشت نەوێن با رقت لێیان نەبێتەوە).

 

قسەی دووەم: دكتۆر عەبدولكەریم بەكار دەڵێت: (ئێمە بە دەست كەمی كتێبی ناوازە ناناڵێنین، بەڵكو بە دەست كەمی خوێنەری ناوازە دەناڵێنین).

 

دەستخۆشیەكی گەرمیش لەو بەڕێزانە دەكەم، كە لە كوردستان بەم هەڵمەتە جوانە هەڵستان. 

 

بەتایبەتی پێم وایە دەبێ‌ ئێمە لە پێشەوەی هەموو كەس بین بۆ خوێندنەوە، مەگەر یەكەم پەیامی خوایی بۆ موسڵمانان (إقرأ) نەبوو!.