یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   چەندین نووسراو و پەرتووكی بە نرخ لە كتێبخانەی زانایەكی ئایینیی سۆران پارێزراون    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   دهۆك: ئێكەتیا زانایان داخازا نەهێلانا دیاردا چێكرنا زادی دكەت د مەراسیمێن تازیادا    *****    *****   ئامێدی: شاندەکێ لقێ ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ سەرەدانا رێڤەبەریا هاتوچویا قەزا ئامێدیێ کر    *****    *****   ئامێدی: بەرپرسێ لقێ زانایان پشكداری د مەراسیمەكا ب داوای هاتنا خولەكا زانستێن قورئانا پیرۆزدا كر    *****    *****   كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات    *****    *****   پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2014 : 16:21:27
قه‌باره‌ی فۆنت
جاشه‌ ئه‌وی (کۆبانێ) به‌ (کابه‌) ده‌زانێ

جاشه‌ ئه‌وی (کۆبانێ) به‌ (کابه‌) ده‌زانێ

هه‌موومان به‌ هه‌موو توانامان پشتیوانی کۆبانێ و باقی شوێنه‌کانی دیکه‌مان ده‌کرد، به‌ڵام بروام نه‌کرد که‌ گووتیان (رۆشنبیرێکی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان!!!) نووسیتی: (گوێ به‌ فتوای موفتی ناده‌م و کۆبانێ به‌ قیبله‌ ده‌زانم)، ئه‌وه‌م به‌لاوه‌ ئاسایی بوو، چونکه‌ کابرا هه‌ر هه‌نده‌ برواو ئیمانه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌یر بوو که‌ نووسیتی: (جاشه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وێ به‌ کابه‌ نه‌زانی)، بروام نه‌کرد کوڕێك هه‌بێت به‌ کوردی قسان کات و ئه‌م قسانه‌شی لێ ده‌ره‌په‌ڕن، تا به‌ خۆم خوێنده‌وه‌، له‌و شه‌ویش سه‌رێکی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ نازداره‌م دا، که‌ له‌ جه‌له‌ولا له‌ ناو نوێژ‌ی عصر بریندار بووه‌ -دوعای خێری بۆ بکه‌ن-، له‌گه‌ڵ هه‌زارانی دیکه‌ که‌ نوێژ ده‌که‌ن له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ.

جا وه‌ره‌ لێره‌ به‌راوردی که‌ داخۆ کامه‌یان جاشه‌: ئه‌و به‌ شه‌ره‌فه‌ی له‌ به‌ره‌ی جه‌نگ پارێزگاری له‌ ئه‌رزو نامووسو گیانی کوردستانیان ده‌کات، یان هاوکاری و کۆمه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته‌ کۆبانێ و هه‌موو شوێنه‌ لێقه‌وماوه‌کانی کوردستان‌. یاخود ئه‌و که‌سه‌ ئایدۆلۆژیپه‌رسته‌ی لۆ خۆی دانیشتووه‌و، شانبه‌شانی دوژمنانی ئه‌م گه‌له‌ سووکایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌کانیان ده‌کات، ئه‌وان هێڕش ده‌که‌نه‌ سه‌ر خاکی کوردستان، ئه‌میش جاشانه‌ له‌ ژووره‌وه‌ هێڕش ده‌کاته‌ سه‌ر پیرۆزیه‌کانیان.ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ی برۆ دیفاع له‌ کۆبانێ و ته‌واوی کوردستانێ بکه‌ به‌بێ ئه‌م قسه‌ قێزه‌ونانه‌ت.