یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سید ئیسماعیل دەربەندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   توێژنەوەیەکی ئەکادیمی لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە    *****    *****   ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی مەتڕانی عەنکاوە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ دەکەن    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2011 : 18:59:28
قه‌باره‌ی فۆنت
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری... ئایا كاتی نه‌هاتووه‌
هه‌ر له‌و رۆژه‌ی سه‌ته‌لایت‌و ته‌له‌فزیۆن له‌ كوردستان زۆر بوو، وتاربێژانی ئاینی له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان ده‌یانگووت: خه‌ڵكینه‌ خۆتان له‌و كه‌ناڵانه‌ بپارێزن، كه‌ شتانێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دین‌و داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ناگوونجێن، خه‌ڵكانێك هه‌بوون ئه‌و كاره‌ی مامۆستایانیان به‌ دواكه‌وتوویی ده‌زانی، ده‌یانگووت: ئه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌رده‌می كۆن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان حاڵه‌تی خۆكوشتن دروست بوو، به‌تایبه‌تی له‌ناو نه‌وجه‌وانان‌و مێرمنداڵان، پۆلیسی هه‌ولێر پێی وابوو هۆكاری یه‌كه‌م‌و سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ تۆبلاژكراوانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ به‌ زمانه‌كانی دیكه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆیان ده‌رچوونه‌‌و، لێره‌ به‌ زمانی كوردی په‌خش‌و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ندێكیان كه‌نه‌دی‌و ئیسپانی‌و ئێرانی‌و توركی‌و... چه‌ندان وڵات‌و نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌، جارێ‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ نا ئیسلامیه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، هه‌ندێكیان خێزانیان فێری خیانه‌تی هاوسه‌رگیری‌و كاری له‌م شێوه‌ ده‌كرد، فیلمه‌ ئێرانیه‌كانیش وێڕای چه‌قۆ‌و تفه‌نگ، به‌شێكی سه‌ره‌كی باسی دڵدارییه‌، توركیه‌كانیش به‌ حسێب زنجیره‌ی ئیسلامینه‌، كه‌چی هیچ سیمای ئیسلامه‌تی پێوه‌ نییه‌، به‌ڵام له‌وانه‌ له‌ هه‌مووی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌وه‌ چه‌ندین كه‌سه‌ به‌ ته‌قلیدی ئه‌و فیلمانه‌ خۆی ده‌كوژێت...

كه‌واته‌ ده‌پرسین: ئایا ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نییه‌ سنوورێك بۆ فێركردنی خۆكوشتن دابنێت، به‌وه‌ی رێ‌ له‌و فیلمه‌ دۆبلاژكراونه‌ بگرێت‌و، پشتیوانی له‌ زنجیره‌ درامای خۆماڵی (سوودبه‌خش) بكات. ده‌كرێ‌ رۆژانه‌ گوێمان له‌خۆكوشتن بێت‌و، ده‌سته‌وه‌ستان ته‌ماشایان بكه‌ین؟!، ئایا گیانی چه‌ند مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ هه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كان‌و هه‌م وه‌زاره‌ت به‌خۆیان دابچنه‌وه‌؟!.