یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا سید ئیسماعیل دەربەندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   توێژنەوەیەکی ئەکادیمی لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە    *****    *****   ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی مەتڕانی عەنکاوە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ دەکەن    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/05/2015 : 23:11:57
قه‌باره‌ی فۆنت
خۆزگه‌ کورد په‌ندێکی وه‌رده‌گرت

خۆزگه‌ کورد په‌ندێکی وه‌رده‌گرت

جه‌عفه‌ر گوانی

تۆماس دی مایتسیره‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌ حزبی یه‌کێتی دیموکراتی مه‌سیحی ئه‌مرۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ك گووتی ده‌بێ جیاوازی له‌ نێوان موسڵمانان و تیرۆریستانی وه‌ك داعش و قاعیده‌ بکرێت، چونکه‌ موسڵمانان قوربانی یه‌که‌می ده‌ستی تیرۆریستانن... باشترین چه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش پته‌وکردنی بواری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌.... که‌چی به‌داخه‌وه‌ له‌ کوردستان تازه‌ حزبه‌کان یه‌کتر به‌ داعش و خیانه‌ت وه‌سف ده‌که‌ن و له‌ بری پته‌وکردنی ریزه‌کان دێن درز ده‌خه‌نه‌ ناو ریزه‌کانی گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.

زیاتر له‌ ساڵێکه‌ ئاڵتان تان په‌رله‌مانتاری کورد له‌ تورکیا گووتی: خه‌ڵکی ئێمه‌ دینداره‌ ئه‌گه‌ر حزبه‌ کوردیه‌کانی تورکیا واز له‌ فیکری چه‌پ نه‌هێنن و ئیستیعابی خه‌ڵکی دیندار نه‌که‌ن ئه‌وا هه‌ر ئاکه‌په‌ ده‌نگی کورد ده‌بات... که‌چی پاش ئه‌وه‌ حزبه‌ کوردیه‌که‌ وه‌کو خۆیه‌... له‌ولاوه‌ش حکومه‌تی تورکیا چاپکردنی قورئانێکی کوردیان تا کاتی هه‌ڵبژاردن دواخست... پێش چه‌ند رۆژێك چاپیان کردو ئێستا ئه‌ردۆگان له‌ شاره‌ کوردیه‌کان ده‌نگی کوردانی پێ ده‌بات وه‌ك ئه‌و وێنه‌ی شاری سێرتی باکووری کوردستان..

رێزم بۆ کاره‌ باشه‌کانی حکومه‌تی عه‌داله‌ هه‌یه‌.. به‌ڵام ده‌بێ حزبه‌ کوردیه‌کان خه‌ڵکی خۆیان بناسن و دڵنیایی دینداری بده‌نه‌ خه‌ڵك، ئه‌گه‌رنا خراپتر ده‌بن و له‌به‌ر کوردایه‌تی نه‌بێت ئه‌وه‌شیان له‌ کیسه‌ چیت.

خۆزگه‌ کورد له‌ هه‌موو پارچه‌کان کاریان بۆ یه‌کریزی ده‌کردو رێزیان بۆ هه‌ستی دیندارنه‌ی خه‌ڵك ده‌گرتو وازیان له‌ ئایدۆلۆژیاو ته‌خوینکردن ده‌هێنا.