یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ محمد شێخ سەمیع قەرەداغی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عزت اللە مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سەید رەشاد تەوێڵەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد شێخ عبدالکریم بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بێ رێزی و سوکایەتی بەرامبەر قورئانی پیرۆز بەتوندی ئیدانە دەکەین و ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە بکەران ئاشکرا بکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وەک وەفاو خزمەت لەسەر ئەرکی بنەماڵەکەیان کتێبخانەیەک لە سۆران دەکاتەوە    *****    *****   سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: پێویستە‌ پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان هه‌مان گیانی خۆڕاگری و ته‌بایی و برایه‌تی بپارێزن    *****    *****   لەساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی یەکێتی زانایان پەیامێک ئاراستەی دەزگاکانی راگەیاندن دەکات و دەڵێت: سوکایەتی بەرامبەر پیرۆزییەکان و شێواندنی پێکەوەژیان قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/03/2012 : 23:36:08
قه‌باره‌ی فۆنت
كابرایه‌ك له‌ پۆلیسی فریاگوزاری شكایه‌ت له‌ ژنه‌كه‌ی ده‌كات... بۆچی؟
رۆژنامه‌ی (تامبا بای تایمز) له‌ فلۆریدا رۆژی پێنج شه‌مه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ كابرایه‌ك به‌ناوی دویل هاردویك (ته‌مه‌ن 57 ساڵ، په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی فریاگوزاری كردووه‌‌و، سكاڵای له‌ ژنه‌كه‌ی خۆی كردووه‌، به‌ فه‌رمانبه‌ری ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، ژنه‌كه‌ی له‌ ته‌نیشتی ناڕوات‌و بچیت بخه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ خۆی به‌ سه‌لامه‌تی ئیش له‌سه‌ر فه‌یس بووكه‌كه‌ی بكات.

هه‌روه‌ها پۆلیس ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، كه‌ هاردویك پێی راگه‌یاندوون به‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی وه‌عدی پێدا بووه‌ كه‌ بخه‌وێت، به‌ڵام وه‌عده‌كه‌ی به‌جێنه‌گه‌یاندووه‌، وازی لێ‌ نه‌هێناوه‌، كه‌ به‌ ته‌نها بیت‌و بۆ خۆی فه‌یس بووك به‌كار بێنێت، دوای ئه‌وه‌ هاردویك ئیدانه‌ كرا به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌بێ‌ هۆیه‌كی دروست په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی فریاگوزارییه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌ویش خۆی ته‌سلیم به‌ پۆلیس كرد‌و، پۆلیسیش بڕیاریدا (60) رۆژ زیندانی بكات.

سه‌یر له‌ رووداوه‌ چییه‌: تێكچوونی مانای خێزان، نه‌مانی متمانه‌ له‌ ناو خێزان‌و به‌تایبه‌تی له‌ نێوان ژن‌و مێرد، ئه‌و كاتی هه‌موو شتێك ده‌بێته‌ گرفت‌و كێشه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بتوانین هاوسه‌نگی خێزان رابگرین له‌ مانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی‌و متمانه‌ به‌ یه‌ككردن‌و خیانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌كردن.

بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه‌ به‌ دایك‌و باوك‌و كوڕ‌و كچ‌و خوشك‌و برا‌و هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ رابگرن، نه‌هێڵن له‌سه‌ر هیچ شتێك كه‌لێنی گه‌وره‌ بكه‌وێته‌ ناو خێزان، كه‌ دوایی له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی شوێنی حه‌سانه‌وه‌ بێت، ببێته‌ مایه‌ی ئاشووب‌و دڵته‌نگی. هه‌ر شتێكی بچووكیش روویدا هه‌وڵ ده‌ن به‌ری لێبگرن تا نه‌بێته‌ گه‌وره‌

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ (تواصل).