یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/06/2015 : 11:03:08
قه‌باره‌ی فۆنت
حکومەت ئاگات لێیە: گرووپە تەنسیریەکان هەڕەشەن

ڤیان دەخیل ئەندام پەرلەمانی عێراق، کە لە هەمان کاتتدا کوردێكی ئێزدییە، داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ڕێگە لە چوونی گرووپە بانگخوازییە مەسیحییەکان بگرێت بۆ چوونە ناو كەمپی ئاوارە كوردە ئێزدییەكان و چاودێریی پرۆسەی گەیاندنی هاوكارییەكان بە ئاوارەكان بكات، لێرەوە پشتگیری داواکەی ئەم ئەندام پەرلەمانە دەکەین، چونکە ئەو گرووپە بەناو تەبشیریانە ئەوەندە بێویژدانن دۆخی ئاوارەیی و لێقەومانی خەڵك بۆ ئەم چالاکیانەیان دەقۆزنەوە، ئێستا نەك لە ناو کوردانی ئێزدی، بەڵکو ماوەیەکە هەمان چالاکی لە ناو کوردە موسڵمانە ئاوارەکانی سوریاش ئەنجام دەدەن، رۆژانە بە کۆستەرەکانیان منداڵی موسڵمانان دێننە کلێساو دەیانکەنە مەسیحی، خۆ ئەگەر مرۆڤ لە دەعوەو دینداریدا ئازاد بێت، بەڵام ئەوە قەت ئازادی نییە دۆخی هەژاری و لێقەومانی خەڵك بکەیە دەرفەتی خۆت تا منداڵەکانیان بدزیت، خۆشبەختانە مەسیحیە رەسەنەکانی کوردستانیش رایانگەیاندووە، کە ئەوانە پەیوەندییان بە ئێمەوە نییەو بۆ وانیش بوونەتە سەرئێشە.

 

بە کورتییەکەی ئەوانە گرووپێکی بێویژدانن، موسڵمانان ئەم دۆخە ناخۆشەیان نەکردۆتە دەرفەت بۆ چوونە ناو مەسیحی و ئێزدیەکان، چونکە ئێستا دەبێ تەواو مرۆڤانە بیر بکەینەوە، ئامانجمان بێت خەڵکی لێقەوماو بە جیاوازی ئاین و مەزەب و نەتەوەوە لەم دۆخە رزگار بکەین، نەك لە پەنای چەند دیارییەکی منداڵانەو، چەند خواردنێك بیانەوێت ئەم (منداڵانە!!!) لەسەر دینی ئیسلام و ئێزدی بگۆرن بۆ مەسیحی.

 

 

(لێرەوە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە سنوورێك بۆ ئەم گەمە پڕ مەترسییە دابنێت، بە پێچەوانەوە یەك لە هەڕەشە پڕ مەترسیەکانی داهاتووی کوردستانن).