یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سید ئیسماعیل دەربەندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   توێژنەوەیەکی ئەکادیمی لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە    *****    *****   ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی مەتڕانی عەنکاوە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ دەکەن    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/08/2014 : 10:11:39
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایا ئێمەش دینی خۆمان بکەینە ئێزدی؟

كۆمه‌ڵێك (روناكبیر‌و رۆشنبیر!!!) بریارایان داوه‌ دینی خۆیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی بكه‌نه‌ ئێزدی تا به‌م بۆنه‌وه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ ئێزدیه‌كان ده‌رببڕن.

به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ هه‌موو ئاینه‌كان پێش هه‌موویان ئێزدیه‌كان، چونكه‌ ئێزدیه‌ت دینێكی داخراوه‌‌و قبوڵیان نییە هیچ كه‌س ببێته‌ ئێزدی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووی زیاتر جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ بڕوای ته‌واوم هه‌یه‌، كه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ فڕی به‌سه‌ر پشتیوانی ئێزدیانه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌مێك به‌دواداچوونی هه‌بیت چاك ده‌زانێت به‌شێكی ئه‌م به‌شداربووانه‌ نه‌ك بڕوایان به‌ هیچ دینێك نییه‌، به‌ڵكو مێژووێكی (ره‌ش)یان هه‌یه‌ بۆ سوكایه‌تیكردن به‌ دین‌و بێرێزیكردن به‌ پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه‌ له‌م كاره‌یان جارێكی دیكه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان قۆستۆته‌وه‌ تا جارێكی دیكه‌ (به‌ خه‌یاڵی خۆیان) دین به‌ كه‌مترین شت پیشانی خوێنەران و دۆستانیان بده‌ن.

بۆیه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ ده‌بوو وه‌ك مامۆستایانی ئایینی و موسوڵمانانی کوردستان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووناو وه‌كو موسڵمان پشتیوانی مرۆڤه‌ سته‌ملێكراوه‌كانی ئێزدی‌و مه‌سیحیه‌كانیان كرد‌و، كۆمه‌كیان بۆ كۆكردنه‌وه‌‌و، ده‌رگای ماڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌‌و، سه‌ردانی قه‌شه‌‌و لالشیان كرد، تا پێیان بڵێن: ئێمه‌ له‌ ئیسلامه‌وه‌ فێربووین هاوکاری هەموو لێقەماوان بکەین و دیفاع له‌ هه‌موو سته‌ملێكراوێك بكه‌ین به‌ بێ‌ ته‌ماشاكردنی ناسنامه‌، چونكه‌ زوڵم هه‌ر زوڵمه‌، نه‌ك وەك ئەوانە له‌ژێر ناوی زله‌وه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ت‌و تراژیدیایانه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ گاڵته‌كردن به‌ دینی ئیسلام‌و ئێزدی و کارکرکردن بۆ فیکری بێ دینی، كه‌ پێشتر گه‌مه‌كردنه‌ به‌ ئێزدی چونكه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ پره‌نسیپی دینه‌كه‌یان تێكداوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ درۆیان له‌گه‌ڵ كردوونه‌.

لە هەمووشی مەترسیدارتر بەم کارانەیان شاپێك لە رۆحی پێکەوەژیان دەدەن، چونکە مانای وایە تەنها لەو کاتە دەتوانن هاوکاربن کە بچنە سەر دینی ئەوان، ئەگینا لە خوودی خۆیدا ناتوانن، ئێمەش پێیان دەڵێین: گیانی پێکەوەژیانمان ئەوەندە بەهێزە هەر یەکەمان بە دینی خۆمان پشتیوانی یەکتر دەکەین جوانی پێکەوەژیانو هاوکاریش لەوەدایە.

بەڵام بەم کارانە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی گەنجان و قوتابیان چاکتر ماهیەتی ئەوانەیان بۆ دەردەکەوێت.

 

تێبینی/ به‌شێكی به‌شداربووانی كه‌مپینه‌كه‌ هیچ زانیاریم له‌سه‌ریان نییه‌، بۆیه‌ قسه‌كانم رووه‌‌و ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ئه‌م گاڵته‌جارییه‌یان دروست كردووه‌.