یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا سید ئیسماعیل دەربەندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   توێژنەوەیەکی ئەکادیمی لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە    *****    *****   ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی مەتڕانی عەنکاوە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ دەکەن    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/04/2016 : 00:19:40
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ (2016) زینده‌ به‌چاڵ ده‌کرێین؟

ته‌له‌فزیۆن و رادیۆو سینه‌ماو لاپه‌ڕه‌کانی گۆڤارو رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر یه‌ك شت پێشبڕێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: چۆن مرۆڤ له‌ خۆی بدزن، واته‌ مرۆڤ له‌ مرۆڤ بدزن، چاوو گوێ و هه‌سته‌کانی خۆی تووند گرتوونه‌ تا وه‌ك شتێکی پێچراو به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن یان رادیۆ دابنیشێت، ته‌واوی هه‌سته‌کانی مه‌ست کراون، ئیدی ئاگای له‌ هیچ شتێك نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ بازاڕی زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کان و گه‌مه‌ی سیاسییه‌کان و لێکدانه‌وه‌ی شرۆڤه‌کاران و تۆپی یاریزانان تێکه‌ڵ بووه‌، کۆمه‌ڵێك پرسیاری هه‌یه‌: ده‌بێ له‌و فیلمه‌ ئه‌و کوڕه‌، ئه‌و کچه‌ چی به‌سه‌ر بێت؟، ئه‌ی له‌و ململانێیه‌ی ئه‌و مێزدگرده‌ کامه‌یان بباته‌وه‌؟ یان که‌مترین کاتی هه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر وێنه‌ رووته‌کانی سایته‌کان و گۆڤاره‌کان داده‌نیشێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌ خۆی بێت جوێن ده‌داته‌ ئه‌کته‌ره‌کان، یاریزانه‌کان، سیاسییه‌کان، جوێن ده‌داته‌ ناوبژیوانی یاری، فڵان نووسه‌رو شرۆڤه‌کارو سیاسه‌تمه‌داره‌ ئه‌کته‌ره‌... وا ده‌زانێت ئه‌و قسه‌ ده‌کات، هه‌ندێك جار له‌ ئیشێ هاتیته‌وه‌ به‌ر ده‌بیته‌ ئه‌و به‌زمه‌، هه‌ندێك جار ئه‌وه‌نده‌ دڵی خۆشه‌ له‌ قاقای پێکه‌نین ده‌دات، ‌دواجار کۆمه‌ڵێك خه‌فه‌ت دایده‌گرێت یان به‌ ناو دڵخۆشه‌، تا دواجار به‌و هیلاکییه‌ ده‌که‌وێت، هه‌ندێك جار تا سعات دووی شه‌و هه‌ر خه‌ریکی تیڤی و ئینته‌نێته‌. ئیدی نه‌ کتێبی خوێنده‌وه‌، نه‌ بیری کرده‌وه‌، نه‌ نوێژی کرد، نه‌ که‌سێکی به‌سه‌ر کرده‌وه‌، نه‌ منداڵه‌کانی فێری شتێکی باش کرد، به‌و حاڵه‌وه‌ رۆییشت.

سه‌رتان نێشینم، وه‌ك دکتۆر مصطفی محمود ده‌ڵێت: ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیای راگه‌یاندنه‌ مرۆڤیان کوشت، ئه‌وانه‌ ئه‌مڕۆ ئامیری کۆمه‌ڵکوژینه‌.

 

جوان دیقه‌ت بده‌ راگه‌یاندن چی به‌سه‌ر هێناین، بیرکردنه‌وه‌مان له‌ بیر چوو، سه‌ردانمان له‌ بیر چوو، ناخیان پڕکردین له‌ رق و کینه‌ی سیاسی و فیکری و ده‌مارگیری، وه‌کو تریاكخۆران سه‌عات به‌ سه‌عات چاوه‌ڕوانیانین، گه‌نجه‌ جوانه‌کانیان له‌ ناو بردین، دانیشه‌ بزانه‌ چییان لێ فێربووی جگه‌ له‌ خه‌فه‌ت و رق و کینه، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ جوانه‌ت له‌ خوێندنه‌وه‌ یان ئیش یان سه‌ردان به‌سه‌ر بردبا باشتر نه‌بوو‌.... ئا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگه‌ی کردین... خۆزگه‌م به‌و ئیختیاره‌ ره‌سه‌نانه‌ی سعات نۆی شه‌و ده‌خه‌ون و هیچ له‌و ده‌رده‌ پیسانه‌ نازانن... حه‌یف گه‌نجه‌ جوانه‌کانمان به‌ زیندی زینده‌ به‌چاڵ کران...