یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/09/2023 : 11:00:44
قه‌باره‌ی فۆنت
نیشتیمانپەروەری و مەلای کورد

 

بەبۆنەی تێپەڕبوونی (53) ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی زانایان، ڕۆژی (21/9) ژمارەیەکی زۆر وتارو پیرۆزبایی‌و پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، کە بەشی هەرە زۆریان جەختیان لەسەر ئەرکی زانایانی ئایینی بە گشتی‌و یەکێتی زانایان دەکردەوە. خاڵی هاوبەشی نێوان هەموویان بریتی بوو لەوەی: (پێویستە ئەو توێژە گرنگە لە پەرەپێدانی هەستی نیشتیمانپەروەری بەردەوام بێت). بێگومان ناکرێ ئەوان دەسپێك‌و بناغەی ئەو سۆزە بن‌و ئێستاش بۆ کەسێکی حارزخۆر دەستی لێهەڵگرن، بەڵام چۆن لە مانای نیشتیمانپەروەری تێبگەین، ئایا نیشتیمانپەروەری هەر ئەوەیە بەو خەڵکە بڵێین: (نیشتیمانی خۆتان خۆش بووێت، خۆتان بکەنە قوربانی، خۆشەویستی نیشتیمان بەشێکە لە ئیمان‌و ئایینی ئیسلام)، بە دڵنیاییەوە دەبێ وردتر لەو چەمکە ڕامێنین، نیشتیمانپەروەری لەو قسانە قەتیس نامێنێت، نیشتیمانپەروەری بەر لە قسە پەروەردەیە، واتە: دەبێ هەموو لایەك هەوڵبدەین نەوەیەك پەروەردە بکەین، ئەو خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانەیان خۆشبوێت، خۆشویستنێك بە ئاراستەی بەردەوامی ئەو خاك‌و خەڵکە بێت.

بۆ تێگەیشتن لە پلەبەندی پەیامی نیشتیمانپەروەری، دەبێ بە پێی ڕۆژگار گوتارەکە ئاراستەبکرێت، بۆ نموونە، ئەو کاتەی کوردستان هەمووی لە بندەستی دوژمنانی کوردستان بوو، نیشتیمانپەروەری‌و کوردستان یان نەمان بریتی بوو لە: (بە گیان بەرەنگاربوونەوەی دوژمن‌و لەگەڵ سروودە نیشتیمانییەکان، هەزاران لاو، قوربانیان بە خوێن‌و گیانیان دەدا). ڕۆژگارێك کە تیرۆریستان خەریك بوو وڵاتەکەمان لەسەر زەوی بسڕنەوە، کوردستان یان نەمان بریتی بوو لە: (بەرەنگاربوونەوەی فیکری توندئاژۆیی)، ڕۆژگارێك، کە هەموو هەوڵێك بۆ تێکدانی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان بوو، کوردستان یان نەمان بریتی بوو لە: (پێکەوەژیانی ئایینی‌و نەتەوەیی‌و مەزهەبی)...

ئایا ئێستا نیشتیمانپەروەری لە چ قۆناغێك دایە؟ ڕاستە هەموو ئەوانەی پێشەوە بەتایبەتی (بەرەنگاربوونەوەی فیکری توندئاژۆیی‌)و (قوڵکردنەوەی پێکەوەژیان) هێشتا کاری لەپێشینەن، بەڵام بێگومان لە پلەی یەکەم نین، ئێستا دەبێ هەموومان بە سەرجەم چین‌و توێژەکان‌و تەواوی دام‌و دەزگا کاریگەرە پەروەردەیی‌و فەرهەنگییەکان، پەرە بە هەستی نیشتیمانپەروەری بدەن، ئەویش لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەر کوردستان، کە بریتییە لە دووبەرەکی‌و ناعەدالەتی‌و نایەکسانی چینایەتی، بەتایبەتی هەڕەشە ڕاستەوخۆکانی سەر خێزانی کورد، کە لە سایەی ڕاگەیاندنی نابەرپرس‌و لایکپەرست‌و دەرۆزەکەری بینەرو، هەروەها ئەو بەرپرسانەی خەمیان بەس دەنگ خڕکردنەوەو گیرفان گەرمکردنە، ئەو بازرگانانەی تەنیا گیرفانیان دەبینن‌و، ڕۆشنبیرە ئایدۆلۆژیاپەرستەکان، خەریکە کورد هەموو بەهاو ڕەوشتە جوانەکانی لەدەست دەدات، (دووبەرەکی‌و گەندەڵی‌و ناعەدالەتی‌و شەهوەتپەرستی‌و بێڕێزی خێزان‌و نەمانی بەرپرسیارێتی خێزان‌و تێکچوونی شیرازەی)، لەولاوەش خەریکە شتێك نامێنێت بەناوی برایەتی‌و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی، یەکترشکاندن بۆتە درووشمی سەردەم.

کاری لەپێشینەی نیشتیمانپەروەری بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە قێزەونانەیە، بەتایبەتی خێزانی کورد لەژێر هەڕەشەی ڕاستەوخۆ دایە، دەبێ حکومەت‌و حزبە سیاسییەکان‌و ڕێکخراو‌و دام‌و دەزگاکان‌و ڕۆشنبیران‌و کەسە هەست زیندووەکان، پڕۆژەی بەردەوام بەو ئاراستەیە بکەن، چونکە ئەوەی ئێستا لە کوردستان گوێمان لێدەبێت زۆر لە تیرۆرستان مەترسیدارترە: (کوشتن، تلیاک، داوێنپیسی، نێربازی، قومارکرد، ئارەقخۆری، دزین‌و نادادگەری، جوێندان‌و بێ‌ڕێزیکردن، نەمانی ڕێزی بچووك‌و گەورە، بێشەرمی، چاوچنۆکی‌و گرانکردن‌و وەزەحمەتخستنی ژیان‌و گوزەران‌و باری خەڵك...). هەر کەس‌و لایەنێك دژی ئەوانە نەوەستێتەوەو، ئیش بۆ ڕەوشتبەرزی‌و دەستپاکی‌و داوێنپاکی نەکات، ئەوە دژی نیشتیمانە، جا هەر کەس‌و لایەن‌و لە هەر شوێنێك بێت.

 

جەعفەر گوانی

‏22‏/09‏/2023