جاشه ئه‌وی (کۆبانێ) به (کابه) ده‌زانێ هه‌موومان به هه‌موو توانا‌مان پشتیوانی کۆبانێ و باقی شوێنه‌کانی دیکه‌مان ده‌کرد، به‌ڵام بروام نه‌کرد که گووتیان (رۆشنبیرێکی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان!!!) نووسیتی: (گوێ به فتوای موفتی ناده‌م و کۆبانێ به قیبله ده‌زانم)، ئه‌وه‌م به‌لاوه ئاسایی بوو، چونکه کابرا هه‌ر هه‌نده برواو ئیمانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه سه‌یر بوو که نووسیتی: (جاشه ئه‌وه‌ی ئه‌وێ به کابه نه‌زانی)، بروام نه‌کرد کوڕێك هه‌بێت به کوردی قسان کات و ئه‌م قسانه‌شی لێ دهرهپهڕن، تا به خۆم خوێنده‌وه، له‌و شه‌ویش سه‌رێکی ئه‌و پێشمه‌رگه نازداره‌م دا، که له جه‌له‌ولا له ناو نوێژی عصر بریندار بووه -دوعای خێری بۆ بکه‌ن-، له‌گه‌ڵ هه‌زارانی دیکه که نوێژ ده‌که‌ن له به‌ره‌کانی جه‌نگ. جا وه‌ره لێره به‌راوردی که داخۆ کامه‌یان جاشه: ئه‌و به شه‌ره‌فه‌ی له به‌ره‌ی جه‌نگ پارێزگاری له ئه‌رزو نامووس‌و گیانی کوردستانیان ده‌کات، یان هاوکاری و کۆمه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته کۆبانێ و هه‌موو شوێنه لێقه‌وماوه‌کانی کوردستان. یاخود ئه‌و که‌سه ئایدۆلۆژیپهرستهی لۆ خۆی دانیشتووه‌و، شانبه‌شانی دوژمنانی ئه‌م گه‌له سووکایه‌تی به پیرۆزییه‌کانیان ده‌کات، ئه‌وان هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر خاکی کوردستان، ئه‌میش جاشانه له ژووره‌وه هێڕش ده‌کاته سه‌ر پیرۆزیه‌کانیان.ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ی برۆ دیفاع له کۆبانێ و ته‌واوی کوردستانێ بکه به‌بێ ئه‌م قسه قێزه‌ونانه‌ت. |