خۆزگه کورد په‌ندێکی وه‌رده‌گرت جه‌عفه‌ر گوانی تۆماس دی مایتسیره‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له حزبی یه‌کێتی دیموکراتی مه‌سیحی ئه‌مرۆ له کۆبوونه‌وه‌یه‌ك گووتی ده‌بێ جیاوازی له نێوان موسڵمانان و تیرۆریستانی وه‌ك داعش و قاعیده بکرێت، چونکه موسڵمانان قوربانی یه‌که‌می ده‌ستی تیرۆریستانن... باشترین چه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش پته‌وکردنی بواری کۆمه‌ڵایه‌تییه.... که‌چی به‌داخه‌وه له کوردستان تازه حزبه‌کان یه‌کتر به داعش و خیانه‌ت وه‌سف ده‌که‌ن و له بری پته‌وکردنی ریزه‌کان دێن درز ده‌خه‌نه ناو ریزه‌کانی گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. زیاتر له ساڵێکه ئاڵتان تان په‌رله‌مانتاری کورد له تورکیا گووتی: خه‌ڵکی ئێمه دینداره ئه‌گه‌ر حزبه کوردیه‌کانی تورکیا واز له فیکری چه‌پ نه‌هێنن و ئیستیعابی خه‌ڵکی دیندار نه‌که‌ن ئه‌وا هه‌ر ئاکه‌په ده‌نگی کورد ده‌بات... که‌چی پاش ئه‌وه حزبه کوردیه‌که وه‌کو خۆیه... له‌ولاوه‌ش حکومه‌تی تورکیا چاپکردنی قورئانێکی کوردیان تا کاتی هه‌ڵبژاردن دواخست... پێش چه‌ند رۆژێك چاپیان کرد‌و ئێستا ئه‌ردۆگان له شاره کوردیه‌کان ده‌نگی کوردانی پێ ده‌بات وه‌ك ئه‌و وێنه‌ی شاری سێرتی باکووری کوردستان.. رێزم بۆ کاره باشه‌کانی حکومه‌تی عه‌داله هه‌یه.. به‌ڵام ده‌بێ حزبه کوردیه‌کان خه‌ڵکی خۆیان بناسن و دڵنیایی دینداری بده‌نه خه‌ڵك، ئه‌گه‌رنا خراپتر ده‌بن و له‌به‌ر کوردایه‌تی نه‌بێت ئه‌وه‌شیان له کیسه چیت. خۆزگه کورد له هه‌موو پارچه‌کان کاریان بۆ یه‌کریزی ده‌کردو رێزیان بۆ هه‌ستی دیندارنه‌ی خه‌ڵك ده‌گرتو وازیان له ئایدۆلۆژیا‌و ته‌خوینکردن ده‌هێنا. |