هه‌ر له‌و رۆژه‌ی سه‌ته‌لایت‌و ته‌له‌فزیۆن له كوردستان زۆر بوو، وتاربێژانی ئاینی له مزگه‌وته‌كانی كوردستان ده‌یانگووت: خه‌ڵكینه خۆتان له‌و كه‌ناڵانه بپارێزن، كه شتانێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ دین‌و داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ناگوونجێن، خه‌ڵكانێك هه‌بوون ئه‌و كاره‌ی مامۆستایانیان به دواكه‌وتوویی ده‌زانی، ده‌یانگووت: ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می كۆن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان حاڵه‌تی خۆكوشتن دروست بوو، به‌تایبه‌تی له‌ناو نه‌وجه‌وانان‌و مێرمنداڵان، پۆلیسی هه‌ولێر پێی وابوو هۆكاری یه‌كه‌م‌و سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه تۆبلاژكراوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به زمانه‌كانی دیكه بۆ خه‌ڵكی خۆیان ده‌رچوونه‌و، لێره به زمانی كوردی په‌خش‌و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكیان كه‌نه‌دی‌و ئیسپانی‌و ئێرانی‌و توركی‌و... چه‌ندان وڵات‌و نه‌ته‌وه‌ی دیكه، جارێ ئه‌وانه‌ی له ته‌له‌فزیۆنه نا ئیسلامیه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، هه‌ندێكیان خێزانیان فێری خیانه‌تی هاوسه‌رگیری‌و كاری له‌م شێوه ده‌كرد، فیلمه ئێرانیه‌كانیش وێڕای چه‌قۆ‌و تفه‌نگ، به‌شێكی سه‌ره‌كی باسی دڵدارییه، توركیه‌كانیش به حسێب زنجیره‌ی ئیسلامینه، كه‌چی هیچ سیمای ئیسلامه‌تی پێوه نییه، به‌ڵام له‌وانه له هه‌مووی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وه چه‌ندین كه‌سه به ته‌قلیدی ئه‌و فیلمانه خۆی ده‌كوژێت...
كه‌واته ده‌پرسین: ئایا ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نییه سنوورێك بۆ فێركردنی خۆكوشتن دابنێت، به‌وه‌ی رێ له‌و فیلمه دۆبلاژكراونه بگرێت‌و، پشتیوانی له زنجیره درامای خۆماڵی (سوودبه‌خش) بكات. ده‌كرێ رۆژانه گوێمان له‌خۆكوشتن بێت‌و، ده‌سته‌وه‌ستان ته‌ماشایان بكه‌ین؟!، ئایا گیانی چه‌ند مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی نییه هه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كان‌و هه‌م وه‌زاره‌ت به‌خۆیان دابچنه‌وه؟!. |