له كۆتایی هه‌فتاكانه‌وه، شه‌ڕ‌و پێكدادان له نێوان موسڵمانان‌و بوزییه‌كان ده‌ستی پێكردته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا روو ده‌دات له هه‌موویان به‌تینتره، كه تا ئێستا نزیكه‌ی (79) هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی، سه‌یر ئه‌وه‌یه حكومه‌ت به ئاشكرا سته‌م له موسڵمانان ده‌كات.
سه‌رۆكی بۆرما (میانمار) داوای له رێكخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه، پێویسته موسڵمانانی سه‌ر به تائیفیه‌ی (رۆهینگا) دوور بخرێنه‌وه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران، واته وێڕای كوشتن‌و بڕین‌و ده‌ركردن‌و سووتاندن نابێ له كه‌مپی په‌نابه‌رانیش جێگه‌یان ببیته‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه. تا ئێستا (300,000) خانه‌واده‌ی ئه‌و موسڵمانانه بۆ به‌نگلادیش ده‌ركراون‌و، مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هاووڵاتی ئه‌سڵی نینه، بۆیه سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته بڕیاری ده‌ركردنیان ده‌دات.
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ئازادن چه‌نی منداڵیان ببێت، به‌ڵام ئه‌و موسڵمانانه له دوو منداڵ مافی زیاتریان نییه، ئه‌وانه‌ش مافی خوێندن‌و ته‌ندروستییان نییه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه سه‌رۆكی بۆرما بڕیاری داوه، موسڵمانانی ئه‌م تائیفه‌یه ده‌ر بكات، كه ژماره‌یان (800,000) كه‌سه، به‌نگلادیشی دراوسێش ناتوانێت زیاتر له‌وه په‌نابه‌ران وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر هاریكاری مادی بكرێت، تا له وێنه‌یه‌كدا موسڵمانێكی بۆرما دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بوزییه تیرۆریسته‌كان رزگاری ده‌بێت، له‌سه‌ر به‌له‌مێكی دار خانه‌واده‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته به‌نگلادیش، ئه‌م وڵاته‌ش توانای وه‌رگرتنی نه‌ماوه، بۆیه له‌ژێر باران‌و، به منداڵی چاو به فرمێسكه‌وه ده‌پاڕێته‌وه، كه وه‌ریان بگرن.
له‌وێنه‌یه‌كی دیكه‌دا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له ناو خێوه‌ته‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، لێیان ده‌پرسن: بۆ هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه؟ ده‌ڵێن: هیچمان نه‌مایه بخۆین.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دان ده‌نێت، به‌وه‌ی خراپترین حاڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌تی میانمار ده‌رهه‌قی ئه‌م موسڵمانانه‌ی ده‌كات.
له‌وه‌ش سه‌یرتر له دیمه‌نی رۆژی هه‌ینیدا، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م وڵاته به ئاشكرا ته‌قه‌یان له نوێژخوێنان كردووه.
كاره‌كه ئه‌وه‌نده جه‌رگبڕه، زۆرێك له رێكخراوه مه‌سیحییه‌كانی رۆژئاوا كه‌مپینی گه‌وره‌یان دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه‌ی سه‌ر ئه‌م موسڵمانانه رابگیرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی قسه له‌سه‌ركردنه: ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین بۆندی وه‌به‌رهێنانی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته هه‌یه، ئاماده‌ش نییه قسه‌ی پێویست له‌سه‌ر قه‌سابخانه‌كان بكات.
ژماره‌ی قوربانیانی سوریا هێشتا نه‌گه‌ییشتۆته (15) هه‌زار هه‌موو دونیا باسی ده‌كات، ژماره‌ی قوربانیانی كه‌رتی غه‌زه له (1400) كه‌س بوو هه‌موو دونیا باسیان كرد، ئه‌وانه شتی باشن، به‌ڵام كه‌س باسی بۆرما (میانمار) ناكات، راگه‌یاندنی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی پشتیان تێكردووه، ئایا تاوان هه‌ر تاوان نییه، مرۆڤ هه‌ر مرۆڤ نییه، موسڵمان هه‌رموسڵمان نییه، بۆیه ئێمه هیچ نه‌بێت با به دوعا به‌شداری بكه‌ین، خوای گه‌وره رزگاربوونیان پێ ببه‌خشێت‌و، بكه‌ونه‌وه ناو ئاشتی‌و خۆشی‌و ئارامی، خۆراگری‌و سه‌باتیشیان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ردینداری‌و خواناسی خۆیان، هیچ نه‌بێت له رووی مرۆیی‌و دیندارییه‌وه شه‌رمه‌زاری خوا‌و مێژوو نه‌بین، له بیرمان نه‌چیت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی باسی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نفالیان نه‌كرد، هه‌تا هه‌تایی شه‌رمه‌زارن، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر به دوعاش به‌شدار نه‌بین، شه‌رمه‌زاری مێژوو‌و دینمان ده‌بین. له جیاتی هه‌ر قسه‌یه‌ك هه‌ر تووڕه‌بوونێك، باشترین شت له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه دوای هه‌موو نوێژه‌كان‌و له قنوت‌و سوجده‌كاندا دوعایان بۆ بكه‌ین.
|