رووداوه‌كانی میسر‌و له‌كارلادانی محه‌مه‌د مورسی‌و ئیخوان موسلمین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات جۆره‌ها لێكدانه‌وه‌و تێڕوانینی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه كه ئه‌زهه‌ر له‌م كاته‌دا نواندی، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كرێ بۆ مامۆستایانی ئایینی‌و ده‌زگا ئیسلامیه‌كان په‌ندێكی مه‌زن‌و گه‌وره بێت، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی هه‌موومان ده‌زانین ئه‌زهه‌ری شه‌ریف پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی سووننه مه‌زبه‌كان هه‌یه‌و، وه‌ك مه‌رجه‌عێكی سه‌ره‌كی ته‌ماشا ده‌كرێت. له كاتی رووداوه‌كانی لاچوونی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتری میسر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌زهه‌ر خۆی له هه‌ر جوله‌و خۆتێوه‌ردانێك له‌م رووداوانه دوور گرت، ئه‌مه‌ش وای كرد به هێزه‌وه پارێزگاری له پێگه‌ی خۆی بكات، تا دوای ئه‌وه چه‌ندین به‌یاننامه‌و ده‌ستپێشخه‌ری خسته روو، هه‌موویان زۆر به چاكی جێگه‌ی خۆیان گرت. ئه‌م خۆپارێزییه‌ی ئه‌زهه‌ر له كاتی لادانی محه‌مه‌د مورسی شكا، ئه‌وه بوو شێخی ئه‌زهه‌ر به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كرد، كه تێیدا بڕیاری له‌كارخستنی محه‌مه‌د مورسی درا‌و، شێخی ئه‌زهه‌ریش وتارێكی خوێنده‌وه، ئا لێره‌دا بۆچوونه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌زهه‌ر گۆڕانیان به‌سه‌ر داهات، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوسۆزیان له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلمین‌و محه‌مه‌د مورسی هه‌بوو شێخی ئه‌زهه‌ریان به به‌شێك له (كوده‌تاكه) ده‌زانی، كه له‌گه‌ڵ كوژرانی خه‌ڵك‌و زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی پشێوییه‌كه به‌ره‌ی دژه ئه‌زهه‌ر زیادی كرد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌زهه‌ر، ده‌شێ به نیازێكی خراپیان نه‌بووبێت‌و، پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپا‌و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی مورسی گه‌یشتبنه ئه‌و بڕوایه‌ی، كه ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان كۆتایی پێده‌هێندرێت‌و، ئه‌وان ئامانجی به‌شداریكردنیان بۆ ئه‌وه بووبێت، تا له رێگه‌ی كاریگه‌ری ئه‌زهه‌ره‌وه بتوانن پێش له تێكچوونی ره‌وشی ئارامی‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیانی میسر بگرن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌وه هاته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی هاوسۆزی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی میسر بوون، زۆر به روونی به هوتافاتی گه‌وره‌و له رێگه‌ی گۆڕه‌پانه‌كانی رابیعه‌و نه‌هزه‌وه، به تووندی دژی ئه‌زهه‌ر ده‌دوان. تا ئێستا بابه‌ته‌كه جگه له هه‌ندێك كاردانه‌وه، ئه‌وه‌ی دی به ئاسایی تێده‌په‌ڕی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كێشه دروست بوو، ره‌وشی میسر به‌ره‌و ئاڵۆزی رۆییشت‌و، خوێنی مرۆڤه‌كان رژا، ئا لێره‌دا كاریگه‌ری به‌شداری ئه‌زهه‌ر له‌م دانیشتنه‌ی لادانی مورسی به‌ده‌ر كه‌وت، چونكه ئه‌زهه‌ر چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد، له به‌یاننامه‌كاندا داوای ئاشتبوونه‌وه‌و پێكه‌وه‌دانیشتن‌و گفتوگۆی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م داواكاریانه‌ی ئه‌زهه‌ر نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی به چاكه نه‌درایه‌وه‌و پێشوازی لێنه‌كرا، به‌ڵكو زۆر به تووندی له‌لایه‌ن پشتیوانانی محه‌مه‌د مورسییه‌وه وه‌ڵامدرایه‌وه، ئه‌م ره‌تدانه‌وه‌یه‌ش پێش خوێنرشتن‌و په‌رتكردنی گردبوونه‌وه‌كانی رابیعه‌و دوای ئه‌ویش هات. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زهه‌ر به‌م شێوازه وه‌ڵامی درایه‌وه‌و، به به‌شێك له گرووپی (كوده‌تاچی) وه‌سف كرا‌و، هه‌موو ئه‌و ناوبژیوانیانه‌ی خستیه روو ره‌تكرانه‌وه، ئیدی په‌یامه‌كه بۆ ئه‌زهه‌ر روونتر بوویه‌وه، بۆیه كۆمه‌ڵێك هه‌نگاویان هاوێشت تا به خه‌ڵكی رابگه‌یه‌نن، كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان لێدانی مورسی‌و ئیخوان موسلمین نه‌بووه‌و، ئه‌وان له‌م مه‌سه‌لانه‌دا لایه‌نگیری هیچ لایه‌ك ناكه‌ن، بۆیه چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد دژی به زۆربڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران‌و، پاشان داوایان ده‌كرد، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌زهه‌ر ناخه‌نه ناو ململانێ سیاسیه‌كان‌و، ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن ئه‌وان په‌یوه‌ندیان پێیه‌وه نییه، بێ ئاگایی خۆشیان له به‌هێزبڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ربری، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه هیچ سوودی بۆ ئه‌زهه‌ر نه‌بوو له‌لایه‌ن پشتیوانانی ئیخوان موسلمین‌و به‌ره‌ی پشتیوانی له محه‌مه‌د مورسی، به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌زهه‌ر له‌لایه‌ن رۆشنبیر‌و راگه‌یاندنكاره‌كانی به‌ره‌ی دژه مورسی زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێكرا‌و، پێیان وابوو به‌م هه‌نگاوه‌ی، ئه‌زهه‌ر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر بنه‌مای دروستی خۆیی‌و، وه‌رگرتنه‌وه‌ی رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی. له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، زۆر به تووندی پشتیوانی له دكتۆر محه‌مه‌د مورسی ده‌كرد‌و، پێیان وابوو به‌م كاره دیفاع له شه‌رعیه‌ت ده‌كه‌ن، چونكه محه‌مه‌د مورسی سه‌ر به ئیخوان موسلمینه‌و، ئیخوانیش زیاتر له هه‌شتا ساڵه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی میسری به تووندترین شێوه ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه، ئێستاش به ده‌نگی میلله‌ت هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆیه دیفاعكردن له محه‌مه‌د مورسی، دیفاعكردنه له شه‌رعیه‌ت‌و ده‌نگی خه‌ڵك‌و دیموكراسیه‌ت، ئه‌وه بوو دواجار دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه داوای له خه‌ڵكی كرد له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه‌و بڕیاری سوپا بشكێنن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، له‌وانه‌یه به هه‌ستێكی دیندارانه‌و دیفاعكردن له سته‌ملێكراوان ئه‌نجامیان دابێت، به‌ڵام دواجار كه نه‌یانتوانی هاوسه‌نگی رابگرن، رۆڵی خۆی پێنه‌دیترا. له‌وانه‌یه كه‌سانێك پێیان وابێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی جیهانی هه‌نگاوی مرۆوانه‌و، هه‌ڵوێستی جوامێرانه بوونه، چۆن نه‌یارانی ئیخوانیش هه‌نگاوه‌كانی ئه‌زهه‌ریان به جوامێرانه ده‌زانی، به‌ڵام له كۆتاییدا خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌زگایه‌ك، به‌تایبه‌تی ده‌زگا ئایینیه‌كان‌و، نه‌هێشتنی هیچ هاوسه‌نگیه‌ك له‌م نێوه‌دا رۆڵی ده‌زگایه‌كه لاواز ده‌كات، بۆیه چۆن ناوبژیوانی ئه‌زهه‌ر له‌لایه‌ن هه‌وادارانی مورسی ره‌تكرایه‌وه، به هه‌مان شێوه ناوبژیوانی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له‌لایه‌ن سوپا‌و به‌ره‌ی نه‌یاری ئیخوان ره‌تكرایه‌وه، چونكه به هانده‌ری دژی خۆیان ده‌زانی. ئه‌مه‌ش له قسه‌كانی به‌ڕێز دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتیه‌كه به روونی دیار بوو، له‌و كاته‌ی له شاری هه‌ولێر له خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر بۆ پشتگیری له شه‌رعیه‌تی مورسی باسی كرد، به‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان هه‌وڵی ناوبژیوانیدا به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه. لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م شتانه به شێوه‌ی سۆز‌و عاتیفه نه‌خوێندرێنه‌وه، چونكه لێتانی ناشارمه‌وه، وه‌كو خۆم دنیایه‌ك پێم ناخۆش بوو ئه‌م ئاریشه‌یه له میسر روویدا، كه ئه‌گه‌ر –وه‌كو ده‌ڵێن- هه‌ڵه‌شی هه‌بووبێت، به‌ڵام هه‌ر له بنه‌ره‌تدا دژی ئیخوان موسلمین بوون‌و، هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیان قبوڵ نه‌ده‌كرد، ئه‌مه‌ش مێژووێكی دووری هه‌شتا ساڵه‌یه كه دژی ئیخوانن‌و كوچه‌و زیندانه‌كانیان پێ پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ی ویژدانیشی هه‌بێت دڵی ده‌سووتیت له هه‌مبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پاكتاوكردنه. به‌ڵام ئه‌م باسه ئێمه په‌یوه‌ندی به‌م شتانه‌وه نییه، به‌ڵكو باسمان له رۆڵی زانایانی ئایینی‌و ده‌زگا ئایینیه‌كانه، به‌وه‌ی هه‌میشه وریا‌و به ئاگا بن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاتێك نه‌بنه به‌شێك له ململانێكان‌و، هه‌ر هه‌نگاوێكیان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی تێدا بهێڵنه‌وه، كه بتوانن رۆڵی هێوركردنه‌وه‌و، نانه‌وه‌ی ئاشتی‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان ببینن، له هه‌ر هه‌ڵوێستێكیشدا ده‌توانن وه‌كو تاك ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌یانه‌وێت بیبینن، ده‌توانن وه‌كو تاك پێی هه‌ڵبستن، به‌ڵام تێهه‌ڵقورتان له ململانێی سیاسی، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ناوخۆیی بێت، رۆڵی ده‌زگاكه‌و كۆمه‌ڵه مامۆستایه‌كان ده‌كوژێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت وه‌كو ده‌زگا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانن ئیدانه‌ی كاره ناشیرینه‌كان بكه‌ن‌و، پشتیوانی سته‌ملێكراوان بن، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شیان بهێڵنه‌وه، كه رۆڵی ناوبگیری ببینن، به‌ڵام سه‌د ده‌ر سه‌د دابه‌ش بوون، ئه‌وه پێگه‌ی ده‌زگاكه لاواز ده‌كات. یه‌ك له نموونه دیاره‌كان، كه خۆم له ناوی بووم هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بوو له خۆپیشاندانه‌كانی (17)ی شوباتی سلێمانی‌و پشێویه‌كانی شاری زاخۆ. له خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی، كۆمه‌ڵه مامۆستایه‌كی ئایینی به‌شداریان كرد‌و، وتاری هه‌ینیان له به‌رده‌ركی سه‌را (سه‌رای ئازادی) خوێنده‌وه، بگره یه‌كه‌مین وتاربێژی سه‌را مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د نه‌سرولا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان بوو، به‌ڵام وه‌كو تاك به‌شداری كردبوو نه‌ك وه‌كو ده‌زگا، دواتر چه‌ند مامۆستایه‌كی دیكه‌ش به‌شدار بوون. لێره‌دا یه‌كێتی زانایان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بووه به‌شێك له ململانێیه‌كه، به‌ڵكو به شێوه‌ی مه‌یدانی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌كیان كرد، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و لێك نزیكخستنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك، پاشان به تووندی ئیدانه‌ی تووند‌و تیژیه‌كانیان كرد، به تووندیش دژی هه‌ر هه‌وڵێك وه‌ستانه‌وه، كه سوكایه‌تی به مامۆستایانی ئایینی یان هاووڵاتیان یان هه‌ر لایه‌نێك وه‌ستانه‌وه، كه ئاگری فیتنه خۆش بكات‌و، ململانێكه قوڵتر ببێته‌وه، له‌وه‌شدا وێڕای ئه‌وه‌ی توانی رۆڵێكی ئیجابی باش ببینێت له‌م نێوه‌دا، به باشترین شێوه‌ش دیفاعیان له مامۆستایانی ئایینی كرد، بگره هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه‌ی ده‌ستگیر كران، من له نزیكه‌وه ئاگادارم به هه‌وڵی یه‌كه‌می یه‌كێتی زانایان ئازاد كران، نه‌ك هه‌ر له سلێمانی، هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه له شوێنه‌كانی دیكه ده‌ستگیر كران، به هه‌وڵی یه‌كێتی زانایان ئازاد كران، بگره چه‌ندین هه‌ڵوێستی دیكه. به كورتی یه‌كێتی زانایان هه‌ڵوێسته‌كانی به تووندی پشتگیریكردن بوو له زانایانی ئایینی، تا ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌واداری حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان بوون، زۆر به تووندی قسه‌یان دژی یه‌كێتی زانایان ده‌كرد‌و، وایان ده‌زانی پشتگیری له ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، به‌ڵام یه‌كێتی زانایان خۆی نه‌كرده ته‌ره‌ف‌و، خۆی له ململانێی سیاسی هه‌ڵنه‌قورتاند، به‌ڵكو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هێشته‌وه، كه بتوانن رۆڵی لێكنزیكخستنه‌وه‌و، پشتگیریكردنی مامۆستایانی ئایینی هێشته‌وه. بۆیه وێڕای پارێزگاریكردن له پێگه‌ی خۆی، توانیان پشتیوانی مامۆستایانی ئایینی بن‌و رۆڵی نه‌ته‌وه‌یی‌و مرۆیانه ببینن. بۆیه هیوادارم ئه‌م نموونانه ببنه په‌ندێكی گه‌وره بۆ دام‌و ده‌زگا ئایینه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ‌و هه‌ڵوێستیان بمێنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا پێگه‌ی خۆیان بپارێزن‌و، بتوانن هاوسه‌نگی رابگرن. |