ئه‌م وێنه‌یه سه‌رنجی زۆری راكێشام، پێیگووتین: ئیسلام هیدایه‌ته بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، ده‌چیته هه‌ر شوێنێك په‌یامی ژیان‌و هیدایه‌تی دهداتێو، ناسنامه‌ی كه‌سیش ره‌ش ناكاته‌وه، تۆ موسڵمانیو له هه‌مان كاتدا هه‌ر كورده‌كه‌ی جاران‌و، عهرهبو ئهمریكیو فارس‌و توركی، ئیسلام بۆ ژیاندنه‌وه هاتووه نه‌ك ره‌شكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌و له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی، ئه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی خۆی له ره‌شكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه، ئیسلامی نه‌ناسیوه. هه‌ر بۆیه به درێژایی مێژووی ئیسلامه‌تی، كورد موسڵمانه‌و پارێزگاری له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆشی كردووه. به پێچه‌وانه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین خه‌ریكه به ئاسانترین شێوه ته‌واوی تایبهتمهندیو لاینه گرنگه‌كانی نه‌ته‌وه‌ییمان له ده‌ست ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین ده‌چێته چوارچێوه‌ی غه‌زوی فیكری‌و كلتووری‌و ئه‌خلاقی. |