وه‌كو شانازیه‌كی مرۆیی گوگڵ هه‌ڵستاوه دیزاینی سایته‌كه‌ی گۆڕیوه‌و، وێنه‌یه‌كی ئیبن روشدی داناوه‌و، نووسیویانه: (گوگڵ یادی له دایكبوونی زانا‌و فه‌یله‌سووفی ئیسلام ئه‌بو وه‌لید محه‌مه‌د ئیبن روشد ده‌كاته‌وه. ئیبن روشد له (14/ نیسان/ 1126م) له شاری قورتوبه‌ی ئه‌نده‌لوس (ئیسپانیای ئێستا) له دایك بووه‌و، به كۆكردنه‌وه‌ی زانسته جۆر به جۆره‌كان ناوبانگی ده‌ركردووه. ناوی ته‌واوی ئیبن روشد (ئه‌بو وه‌لید محه‌مه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی محه‌مه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی روشده (1126 - 10/12/1198م) كه ده‌كاته (520 - 595هـ) فه‌یله‌سوف‌و، پزیشك‌و، فه‌قیهو، قازی‌و، فه‌له‌كناس‌و، فیزیائیه‌كی موسڵمانه، له دیارترین خانه‌دانه‌كانی ئه‌نده‌لوس له دایك بووه‌و، له پێڕه‌وی مه‌زه‌بی ئیمامی ماليك ناوبانگی ده‌ركردووه، ئیبن روشد موته‌ئی ئیمامی مالیك‌و، دیوانی موته‌نه‌بی ئه‌زبه‌ر كردووه‌و، وانه‌ی فیقهی له‌سه‌ر مه‌زه‌بی ئیمامی مالیك‌و، عه‌قیده‌ی له‌سه‌ر مه‌زبی ئیمامی ئه‌شعه‌ری خوێندووه. ئیبن روشد به یه‌كێك له گرنگترین فه‌یله‌سووفه‌كانی ئیسلام داده‌ندرێت، كه دیفاعی له فه‌لسه‌فه كردووه‌و، هه‌ڵستاوه به راستكردنه‌وه‌ی چه‌ندان زانا‌و فه‌یله‌سووفی پێشتری وه‌ك ئیبن سینا‌و فارابی ده‌رباره‌ی تێگه‌ییشتنیان له تیۆریه‌كانی ئه‌فلاتۆن‌و ئه‌رستۆ، ئیبن توفه‌یل به ئه‌بو یه‌عقوبی خه‌لیفه‌ی موه‌حیدینی ناساند‌و، ئه‌ویش به پزیشك داینا‌و، دواتریش وه‌كو قازی قورتوبه‌ی دانا. ئیبن روشد مه‌نسه‌بی قه‌زای وه‌رگرتووه له ئیشبیلیه‌و، له‌سه‌ر داوای خه‌لیفه ده‌ستی كرد به راڤه‌كردنی كاره‌كانی ئه‌رستۆ، له كۆتایی ته‌مه‌نیشیدا ئه‌م زانا به‌رزه تووشی دۆخێكی دژوار هات، كاتێك زانایانی ئه‌نده‌لوس‌و نه‌یاره‌كانی به كوفر‌و ئیلحاد تۆمه‌تباریان كرد، پاشان ئه‌بو یه‌عقوب بۆ مه‌راكیش دووری خسته‌وه‌و، له ساڵی (1198م) له‌وێ كۆچی دوایی كرد. ئامانجى ئه‌م نووسینه وێڕای پیشاندانی وێنه پڕشنگداره‌كانی ئیسلام له مێژووی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یامی گه‌وره‌تریشی ئه‌وه‌یه، كه جیهانی ئیسلامی تا ئه‌و كاته‌ی دنیای فیكر‌و تێڕامان‌و قوڵبوونه‌وه بووه، پێشه‌نگ بووه، به‌ڵام له‌و كاته‌ی تێڕمان نه‌ما‌و، (من) جێگه‌ی (ئێمه)ی گرته‌وه‌و، مه‌یدانی بیركردنه‌وه نه‌ما، ئیدی كه‌وته ناو ئه‌م گێژاوه‌ی تێیكه‌وتووه، كه له بری پێشه‌نگی بووه‌ته پاشكۆ‌و، به‌ستنه‌وه‌ی عه‌قڵ. ئامانجم له‌م نووسینه وێڕای پیشاندانی وێنه پڕشنگداره‌كانی ئیسلام له مێژووی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یامی گه‌وره‌تریشی ئه‌وه‌یه، كه جیهانی ئیسلامی تا ئه‌و كاته‌ی دنیای فیكر‌و تێڕامان‌و قوڵبوونه‌وه بووه، پێشه‌نگ بووه، به‌ڵام له‌و كاته‌ی تێڕمان نه‌ما‌و، (من) جێگه‌ی (ئێمه)ی گرته‌وه‌و، مه‌یدانی بیركردنه‌وه نه‌ما، ئیدی كه‌وته ناو ئه‌م گێژاوه‌ی تێیكه‌وتووه، كه له بری پێشه‌نگی بووه‌ته پاشكۆ‌و، به‌ستنه‌وه‌ی عه‌قڵ. ئامانجم له‌م نووسینه وێڕای پیشاندانی وێنه پڕشنگداره‌كانی ئیسلام له مێژووی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یامی گه‌وره‌تریشی ئه‌وه‌یه، كه جیهانی ئیسلامی تا ئه‌و كاته‌ی دنیای فیكر‌و تێڕامان‌و قوڵبوونه‌وه بووه، پێشه‌نگ بووه، به‌ڵام له‌و كاته‌ی تێڕمان نه‌ما‌و، (من) جێگه‌ی (ئێمه)ی گرته‌وه‌و، مه‌یدانی بیركردنه‌وه نه‌ما، ئیدی كه‌وته ناو ئه‌م گێژاوه‌ی تێیكه‌وتووه، كه له بری پێشه‌نگی بووه‌ته پاشكۆ‌و، به‌ستنه‌وه‌ی عه‌قڵ. |