یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/08/2014 : 14:15:33
قه‌باره‌ی فۆنت
كاك فاروق زانایان بێده‌نگ نینه‌

برای به‌ڕێزم كاك فاروق عه‌لی به‌رپرسی كه‌نالی ئاسمانی په‌یام بابه‌تێكی نووسیوه‌، كه‌ پڕه‌ له‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌و هه‌ستی نیشتیمانی‌و غه‌مخۆری بۆ ئایین‌و دینداری، تێیدا داوا ده‌كات زانایان‌و پارته‌ ئیسلامیه‌كان هه‌ڵوێستی روونیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئەو هێڕشانەی دکرێنە سه‌ر كوردستان، ئاخر زانایان‌و دینداران كه‌ هه‌میشه‌ سه‌رقافله‌ی شۆڕشه‌كانی كورد بوونه‌ نابێ‌ ئه‌مڕۆ له‌ژێر سۆز‌و عاتیفه‌ی كه‌سانێك، له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری خۆیان دابڕێن. بە پێچەوانەوە‌ هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئایینده‌ی نیشتیمانپەروەری ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌، كه‌ به‌شێكی دیار‌و به‌رچاوی كوردستانن‌و، له‌ شاخیش چه‌ندان شه‌هیدیان پێشكه‌ش كردووه‌‌و، هەندی من بزانم بەرێزیان یەکێکە لە خەباتکارانی شاخ، له‌م قۆناغه‌ ئه‌گه‌ر وریا نه‌بن داهاتوو بێشه‌رمانه‌ به‌رۆكیان ده‌گرێت، كه‌ ئه‌وانی قوربانی پەنجەی کەمتەرخەمیان بۆ درێژ دەکرێت‌، دڵنیام ئه‌وانیش وەڵامی خۆیان هەیە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رنج بوو، كاك فاروق ده‌ڵێت: "پێموایه‌ ئێستا ئیسلامییه‌كان و زانایانی ئیسلامی له‌كوردستان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تێكی گه‌وره‌دان، كه‌چۆن هه‌ڵوێستێكیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌ده‌وروبه‌رمان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌".

هه‌روا ده‌ڵێت: "بێ هه‌ڵوێستی و بێده‌نگی زانایان و هێزه‌ ئیسلامییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئه‌وده‌سته‌وتاقمانه‌دا، جۆرێك شه‌رعیه‌ت پێدانیانه‌، نه‌بوونی هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌و بێ پێچ و په‌نای ئیسلامییه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپانه‌دا، تائه‌ندازه‌یه‌ك یه‌كێك بووه‌ له‌و هۆكارانه‌ی گه‌نجانی كورد په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن، ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی وایان هه‌بێت به‌ته‌واوه‌تی خه‌ڵكی هه‌ست به‌جیاوازیه‌كانیان بكات".

ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێزت جێگه‌ی هه‌ستكردنته‌ به‌ مه‌ترسی قۆناغه‌كه‌‌و، وشیاریتە له‌وه‌ی ته‌نها شه‌ڕی چه‌كداری به‌س نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێ‌ پێناسی راسته‌قینه‌ی ئیسلام به‌ كرده‌وه‌ی تووندڕه‌وانه‌ نه‌شێوێندرێت و دەبێ زانایانو راگەیاندنی ئیسلامی رۆلی سەرەکی بگێڕێت بۆ گەراندنەوەی ئیسلامی راستەقینە کە ئیسلامی رەحمەتە.

لێره‌وه‌ وێڕای ده‌ستخۆشیم له‌ به‌ڕێزیان به‌ڵام پێم وایه‌ ده‌رهه‌ق زانایانی ئایینی هه‌ندێك ناهه‌قی تێدایه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كێتی زانایان رێكخراوی فه‌رمی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌، ئه‌وان: له‌ یه‌كه‌م چركه‌ ساتدا به‌ روونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی‌و به‌یاننامه‌ی پشتگیری‌و هه‌ڵوێستی مه‌یدانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌نه‌‌و، خه‌ڵكیش له‌ مه‌ترسیه‌كان بێدار ده‌كه‌نه‌وه‌، بگره‌ "یه‌كه‌مین لایه‌ن بوون به‌ پێشمه‌رگه‌یان گووت: ئێوه‌ له‌ جیهاد دانو لە پیرۆزترین ئەرکتان دانەیه‌كه‌مین كه‌س بوون له‌ دهۆك كه‌مپی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كیان بۆ ئاوارەکانی شەنگال و ناوچەکانی دیکە كرده‌وه"‌، "ده‌رگای مزگه‌وته‌كانیان به‌ رووی ئاواره‌كان كرده‌وه"‌، "سه‌رۆكی زانایان‌و شاندێكی گه‌ورهی زانایان‌ سه‌ردانی لالشیان كرد‌و"، "پێیان گووتن: ئه‌وه‌ ئیسلام نییه‌ ئەو زوڵم و ناهەقیەتان بەرامبەر دەکات"، "ئێمه‌ وه‌كو‌ موسڵمان پشتیوانتانین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم‌و سته‌م". "یه‌كه‌مین لایه‌ن بوون ئیدانه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان‌و مه‌زارگاكانیان كرد"، "هه‌موو شه‌وێك له‌ تیڤی‌و رادیۆی (زانایان) سه‌دای دوعاكردن بۆ پێشمه‌رگه‌‌و پشتیوانیكردنیان دێت"، "یه‌كه‌مین كه‌س بوون چوونه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ‌و ره‌وایی كاره‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ روون كرده‌وه"‌، "به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ مزگه‌وته‌كان وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و دوعاكردن بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه"‌. ئه‌گه‌ر بفه‌رموون ماڵپه‌ری زانایان بكه‌نه‌وه‌ له‌ به‌شی هه‌وال‌و به‌یاننامه‌كان ئه‌م راسته‌قینانه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌ون.

بۆیه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ زانایان بێده‌نگ نه‌بوونه‌، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت له‌سه‌ر ئاستی تاك بێت ئه‌وه‌ تاق‌و تیق له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌بێت، بەڵام لەوەش هاوڕام پێویستە لەسەر ئاستی تاکیش بەتایبەتی ئەو مامۆستایانەی وەکو تاك جێ پەنجەیان لە ناو کۆمەڵگە دیارە پێویستە پەیامی روونیان بگەیەننە خەڵک، بۆ ئەوەی ئیسلام روونبکەنەوەو گەنجان لەم فیکرانە دووربخەنەوە.

 

دووباره‌ ده‌ستخۆش‌و خوا سه‌ربه‌رزت كات، دڵنام پێویسته‌ هێشتا هەموو لایەك روونتر‌و راشكاوانه‌تر چه‌مكه‌ ئیسلامیه‌كان روون بكەنه‌وه‌‌و، هه‌ڵوێستی كرده‌یی دیارتریان هه‌بێت.