به دستدرێژیكردنه سه‌ر موسڵمان‌و كریستیان‌و ئێزدی‌و پێكهاته‌كانی دیكه ته‌نها زیانتان له مرۆڤ نه‌دا، به‌ڵكو زیانتان له په‌یامی ئیسلامیش دا. برایه‌كی به‌ڕێز كه له وڵاتێكی ئه‌سكه‌نده‌نافیا داده‌نیشێت ده‌ڵێت: له قوتابخانه زۆر باسی ئیسلاممان ده‌كرد، چه‌ند كه‌سێك هاتبوونه سه‌ر موسڵمان بوون به بڕوا‌و یه‌قینه‌وه، یه‌كێكیان ئێزیدی بوو. ئه‌و رۆژه پێمگووت: دوا بڕیارت چییه؟ گووتی: موسڵمان نابم. منیش گووتم: ئه‌ی دوا رۆژت؟ گووتی: له‌سه‌ر پردی سیرات به‌ر له‌وه‌ی فریشته فڕێم بده‌ن خۆم فڕێ ده‌ده‌م، چوونه ناو دۆزه‌خم به‌لاوه باشتره له هاتنه ناو ئیسلامێكی پڕ له كوشتن‌و سهربڕینو برسیكردن‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر نامووسی خه‌ڵك. به ئاسانی ده‌توانین ئیسلام‌و ئه‌م كرده‌وانه لێك جیا بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سی وا له ده‌ست ده‌چێت تا ئه‌م روونكردنه‌وانه به شێوه‌ی زانستی ده‌خرێنه روو. لەوەش زیاتر کەسانێك هەبن راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دیفاع لەوانە بکات. بۆیه سه‌رباری مرۆڤ، ئه‌وانه ئیسلامیشیان تیرۆر كرد. |