شه‌وی رابردوو له خه‌تی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده دیتم نووسرا بوو، كه به‌ڕێز مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی كه ئێستا له سه‌فه‌ری حه‌جه داوای له یه‌كێتی زانایان كردووه داوا له حاجیانی كوردستان بكه‌ن زهكاتهكانیان له حه‌ج دابه‌ش نه‌كه‌ن. لێره‌وه رێگه‌یه‌كی ئاسانتر پێشنیاز ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاریگه‌رتر بێت هه‌میش خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستان لێی سوودمه‌ند بێت، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست حاجیانی ئه‌مساڵ بێت، ئه‌وا هه‌ر له‌وێ لێژنه‌ی فه‌توا هه‌یه، كه یه‌كێتی زانایانیشی تێدایه، هه‌روه‌ها هه‌موو قافلهیهكیش موڕشید دینی خۆی هه‌یه، ده‌كرێ لێژنه‌ی فه‌توای حه‌ج - كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێن باشتری لێده‌زانن - كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت ئه‌وا سه‌رجه‌م موڕشیده ئایینیه‌كان كۆبكرێنه‌وه‌و هه‌ر یه‌كه‌و له‌لای خۆیه‌وه قافلهكهی خۆی لێ ئاگادار بكاته‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی سه‌فه‌ری حه‌جیان كردووه، ده‌زانن خه‌ڵكێكی كه‌م نه‌بێت كه‌س ئاگای له راگه‌یاندن نییه‌و، خه‌ڵك سه‌رقاڵی كاره‌كانی خۆیانن. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش ساڵانی داهاتوو بێت ئه‌وا ده‌كرێ ساڵی داهاتوو چه‌ند رۆژێك به‌ر له سه‌فه‌ری حه‌ج لێژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان قسه‌یه‌ك له‌م باره‌وه بكات. بۆیه وێڕای ده‌ستخۆشیم بۆ ئه‌م داوایه‌یان بەتایبەتی کە ئەمرۆ بەهۆی زۆری ئاوارەو بێ مووچەیی، خەڵکی کوردستان لە هەموو کاتێك زیتر پێویستی بە هاوکاری هەیە، پێم وایه ئه‌م رێگه‌یه باشتر‌و خێراترە. |