(عەلی ئەكبەرهاشمی رەفسنجانی سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام وتوویەتی: ئێمە بە بەردەوامی سووكایەتیمان بە پیرۆزییەكانی سوننەكان كرد و گرینگیمان بەكارەكانی ئەوان نەدا و لە هەوڵی پەرەپێدان بە ناكۆكییەكان بوون، هەتا بەرهەمەكەی دروست بوونی داعش و ئەلقاعیدەی لێكەوتەوە. رەفسنجانی لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ بەرپرسانی كاروباری لاوان باسی لەوەش كردووە، پێویستە لەمەوبەدوا چیدیكە بێ رێزی نەكەین و كۆتایی بە رێوڕەسمەكانی "كوشتنی عومەر و تف" و "لەعنەت كردنی ئەسحابەكان" بێنین. لەناو شیعەكانی ئێران‌دا هەموو ساڵێك لەناوەندە مەزهەبییەكانی شاری قوم رێوڕەسمی و شانۆی "كوشتنی ئیمامی عومەری كوڕی خەتاب" بەڕێوە دەچێت و لەو شانۆیەدا وای نیشان دەدەن كە كەسێكی زۆر خوێنمژ و دژی شیعە بووە). راست ده‌کات له ده‌رده‌که که زۆرێك له سوننه‌ش خه‌ریکی هه‌مان شتن به ئاراسته‌ی ئه‌وانی تر، به‌و هیوایه‌ی چاره‌شی ببینین. به‌لێ ده‌ردی موسلمانان ئه‌و یه‌کتر قبولنه‌کردنه‌یه و تێک به‌ربوونه‌یه، چاره‌سه‌ریشی چه‌سپاندنی برایه‌تییه له شوێنی قولکردنی رق و کینه‌و ململانێ. هه‌واله‌که له (باس‌نیوز) وه‌رگیراوه |