دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستنووسێکی کۆنی قورئان له ئه‌ڵمانیا زانكۆی( توبینگن)ی ئه‌ڵمانی ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند ده‌ستنووسێکی قورئانیان لایه، دوای لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که 20 یان 40 ساڵ پشتی وه‌فاتی سه‌روه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت نووسراوه‌ته‌وه. لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بگووترێت، که قورئانی پیرۆز تاکه کتێبی ئاسمانییه که له‌گه‌ڵ دابه‌زینی یه‌کسه‌ر نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ش به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ترن له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز. ئه‌وه له کاتێکدایه به گوێره‌ی سه‌رچاوه مه‌سیحییه‌کان ئینجیل له سه‌رده‌می مه‌سیح نه‌بووه به‌ڵکو کاری قوتابییه‌کانه له دوای ئه‌و، که کۆنترین ده‌ستنووسی -به گوێره‌ی مه‌سیحیه‌کان- بۆ سالی 130 زایینی ده‌گه‌رێته‌وه له مانچسته‌ره ئه‌ویش ته‌نها ئینجیلی یۆحه‌ننایه، واته ته‌نها یه‌ك گێرانه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر چوار، ئه‌ویش کۆنترینه‌و 100 ساڵ دوای مه‌سیح نووسراوه‌ته‌وه. به‌ڵام قورئان هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نووسراوه‌ته‌وه‌و به چه‌ند قۆناغێك کۆکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ئه‌ڵمانییه‌کان نوسخه‌یه‌کیان ده‌ستکه‌وتووه به فۆنتی عه‌ره‌بی کوفی ته‌نها 20 ساڵ پاش وه‌فاتی نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌وه به‌شێکه له مانای (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) که خوا خۆی ئه‌م په‌یامه ده‌پارێزێت. جه‌عفه‌ر گوانی |