یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2014 : 11:39:32
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەم کۆلکە قەشە فیتنەچییە چی لەم مامۆستایانە دەوێت؟

ئەم کۆلکە قەشە فیتنەچییە

جەعفەر گوانی

لە ناخۆشترین ساتەکانی هەڵمەتی درندانە بۆ سەر کۆبانێ، کۆمەڵێك لە مامۆستایانی شاری سلێمانی، کە بەرپرس و ئەندامانی لقی سلێمانی و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانن، کۆبونەوەیەکی هاوسۆزی و پشتگیریان بۆ کۆبانێ ئەنجام داوە، لەوێدا مامۆستایەکان کۆمەڵێك دروشمی پشتگیریان بەرزکردۆتەوەو گوازارشت لە پشتگیریان دەکات، دوو لەو مامۆستا بەرێزانە یەکەو کاغەزێکیان بەرزکردۆتەوە کە لێیان نووسراوە: (کۆبانێ به‌ ته‌نها نییه‌)، (کۆبانی لەگەڵتاین). کەچی قەشەیەك هەڵستاوە دەستکاری وێنەکانی کردووەو لەسەری نووسیون: (هەموومان داعشین)، (داعش بە تەنها نیت). بەم کارەی دەیەوێت وای پیشان بدات کە ئەو مامۆستا بەرێزانە پشتیوانی داعشن، بەڵام هەر بۆ ریسوایی و شەرمەزاربوونی ئەو کەسە، لە بیری چووە لافیتەی سێیەم دەستکاری بکات.

لێرەوە بەو قەشە بوختانچییە دەلێین: (تۆ کە تەواوی ماڵت شوشەیە بەرد لە ماڵی خەڵك مەگرە، چونکە ئەوە ئایینی ئێمە نەبوو ململانێی لە نێوان زانست و ئایین بەرپا کرد، لە وڵاتانی ئێمە دادگاکانی تەفتیش دانەمەزران بۆ کوشتن و سوتاندنی زانایانو چۆکپێداهێنانیان، ئەوە موسلمانان نەبوون بریاریان دابێت تەنها لەسەر دۆزینەوەی زانستی لاشەی زانایانیان بە بزمار پارچە پارچە کردبێت و دوای مردن لاشە بێ گیانەکانیان دادگایی کردبێت. ئەوە کارەکانی کلێسا بوون، خۆ ئەگەر لە بن دەستی هەڵنەهاتبایە ئێستاش رۆژئاوا لەم تاریکستانە دەژیا، ئەوەی ئەو موسلمانە سەرلێشێواوانە ئەنجامی دەدەن بەشێکی زۆر زۆر کەمە لە ئاست کارە پیرۆزەکانی کلێساکەی ئێوە، جیاوازی ئەوەیە موسڵمانان دژی ئەم کارانەن، بەڵام ئێوە بە پیرۆزتان دەزانی).

دووبارە بەو قەشە بوختانچییە دەلێین: (ئەو مامۆستا ئایینیانە سووتاوی کوردستانن، وەستاون تا دنیا بۆ کۆبانێ بێننە دەنگ، کەچی تۆ بوختانیان پێ دەکەیت، لەو کاتەی هەموومان خەریکین ناو ماڵی کوردستان تووندتر دەکەین و گیانی برایەتی و پێکەوەژیان قووڵتر دەکەینەوە، تۆ بە چ ئەقڵ و ویژدانێك ئەم کارە دەکەیت، پێم ناڵێی جیاوازی تۆ لەگەڵ ئەو موسڵمانە سەرلێشیواوانە چییە کە دینی رەحمەت دژی مرۆڤایەتی بەکار دەهێنن، بۆیە بە دڵنیاییەوە: تۆ تیرۆریستی خەوتووی، هیچت کەمتر نییە لەم تیرۆریستانەو دەتەوێت لەم کاتە هەستیارە پەرە بە فکرە تیرۆریستییەکەت بدەیت. بەڵام خەیاڵت خاوە: ئەم لانکەی پێکەوەژیانە بهەژێنیت.