به گوێره‌ی هه‌واله‌کان ساڵی 2014 ته‌نها له سنووری شاری موسڵ (7433) که‌س کوژراون... له کاتی بیستنی ئه‌م هه‌واڵه قسه‌یه‌ک سه‌رنجی راکێشام. مامۆستا سه‌عیدی نوورسی له کۆتایی ساڵی (1921) یه‌ك له بابه‌ته‌کانی به زمانی عه‌ره‌بی نووسیوه‌و بێزاری خۆی له سیاسه‌ت ده‌رده‌بڕێت و باس له‌وه ده‌کات که له داهاتوودا پێوه‌ره‌کانی ژیان ده‌گۆرێن... جا ده‌ڵێت: (زوڵم‌و زۆرداری کڵاوی داد‌و یه‌کسانی له‌سه‌ر ده‌نێت.. ناپاکی به‌رگی غیره‌ت ده‌پۆشێت.. ده‌ستدرێژی و رووتاندنه‌وه ناوی جیهاد له پێناوی خوا له خۆی ده‌نێت.. دیله ئاژه‌ڵی و ئیستیبدادی شه‌یتانی ناوی ئازادی لێ ده‌ندرێت). ئایا ئێستا خه‌ڵکی بێ‌تاوان و موسڵمانکوشتن و تاڵانکردن ناوی جیهادی لێ نه‌ندراوه؟ ئایا خۆ رووتکردنه‌وه‌و گه‌ران به دوای ئاره‌زووه حه‌رامه‌کان ناوی پێشکه‌وتنی لێ نه‌ندراوه؟.... به‌و هیوایه‌ی ئه‌وانه‌ی دینێکی تووندره‌وانه ده‌که‌ن... ئه‌وانه‌ش که ناویان له ژیانی ئاژه‌ڵانه ناوه به‌خۆدابچنه‌وه‌و چیدیکه ئازار بۆ مرۆڤایه‌تی درووست نه‌که‌ن!!! |