ئایا حه‌مه رۆشنبیره؟ له‌م بابه‌ته زیاتر ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر زاراوه‌ی رۆشنبیر بکه‌م که ئه‌وانه‌ی وه‌ك حه‌مه پێمان ده‌فرۆشن، چونکه نه سه‌یره‌و نه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که حه‌مه سه‌عید به‌م جۆره‌ی له خۆی ده‌وه‌شێته‌وه باسی په‌یامبه‌ری موسڵمانانی کوردستان بکات، چونکه ئه‌وه مێژووهکهیتی، به‌ڵام سه‌یرم به‌وه دێت که‌سانێك به ره‌خنه‌ی هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر قسه‌کانی قه‌ڵس ببن و به‌لایانه‌وه ئاسایی بێت ئه‌و براده‌ره وڕێنه بکات به‌ڵام وه‌ڵام دانه‌وه‌یان به‌لاوه ئاسایی نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی کاری گورگت به‌لاوه ئاسایی بێت به‌ڵام دیفاعی شوانت به‌لاوه سه‌یر بێت. جارێ بێ رێزیهکانی ئه‌و له‌وه‌دایه که موسلمانانی کوردستان -جگه له‌و به‌رێزانه‌ی به بیدعه‌ی ده‌زانن- هه‌موو خه‌ریکی یادی مهولودن، که‌واته گومان له‌وه نییه قسه‌ی وی رووه‌و ئه‌م خهرکهیه نه‌ك داعش. دووه‌م سه‌یرم به‌وه دێت ئه‌و براده‌ره وه‌کو رۆشنبیر ناو ببرێت، چونکه راسته له رووی ئهوهبیاتهوه قه‌ڵه‌می دیاره، به‌ڵام هه‌رچی ئه‌دیب بوو مه‌رج نییه رۆشنبیر بێت. ئاخر پێم ناڵێن: که‌سێك نه‌توانێت رای به‌رامبه‌ر وهرگرێتو بڵێت: (هه‌ر که‌سێك ریکلام بۆ پێغه‌مبه‌ر بکات بلۆکی ده‌که‌م). ئایا نووسه‌رو رۆشنبیره به‌رێزه‌کان شه‌رم له پیشه جوانه‌که‌یان ناکه‌ن ئه‌و قیسکه ته‌نگه به رۆشنبیر ناو ببه‌ن؟. ئایا چیدی که‌سانێك به‌خۆدا ناچنه‌وه وێنه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌م به جوێنێکی وه‌ها بڵاو بکه‌نه‌وه؟ که‌سێك که‌مترین رێزی نه‌بێت مانا چیییه؟. ئه‌ز به‌خۆم به‌بێ ئه‌وه‌ی رقم له‌م کابرایه هه‌بێت شه‌رمێ که‌م به‌و زمان پیس‌و قیسکه ته‌نگه بڵێم رۆشنبیر. ئه‌گه‌ر راستیش بکات ده‌بێ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کوردستان که یادی مه‌ولود ده‌که‌نه‌وه له ژیانی خۆی بلۆک بکات، پێویسته داعش‌یش خه‌ڵاتی بکات چونکه ئه‌وانه پاساوی جوانیان بۆ ده‌که‌نه دیاری. |