بزانە چۆن یونسکۆ شانازی بەو زانا موسڵمانە دەکات... یونسکۆ بە فەرمی یادی گەورە زانای موسڵمان ئیبن هەیثەمی کردەوە وەك یەکەمین داهێنەری کامێرا... ئەم زانایە ساڵی 354 کۆچی - 965 میلادی لە عێراق لەدایك بووە، چەندین زمانی زانیوەو تا مردنی لە ساڵی 1040 هەر بە دوای زانست گەراوەو، لە ماوەی 75 ساڵی تەمەنی 237 دەستنووسو نامەی لە زانستو مەعریفەتە جۆراوجۆرەکان داناوە، یەك لە را سەرنجراکێشەکانی بریتیە لە (پێکدادانی رایەکان) پێی وایە ئەمە تاکە رێگایە بۆ گەیشتنە هەقیقەت، ئەم زانایە وێڕای زانستە ئایینیەکان شارەزاییەکی زۆریشی لە (فەلسەفەو فەلەکیات و فیزیاو دەروناسی و مۆسیقاو چەندین بواری دیکە) هەبووە. یەك لە کارەکانی کە یونسکۆ رۆژانی دووشەمەو سێشەمە (20-21/1/2015) لە پاریس یادی کردەوە داهێنانی ئەم زانایە بوو لە بواری کامێرا کە بۆ توێژینەوەکانی جۆرە شتێکی داهێنا بوو وەك سەرەتایەکی کامێرا تەماشا کراوە.. خۆ ئەگەر لەو سەردەمە بژیابا لە بری هاندانی کارێکی وەها گەورە لەوانەیە رەخنەمان لێگرتبا داخۆ ردێنی لۆ هەندە گەورەیە یان چۆن شارەزای مۆسیقا بووە... خۆزگە موسڵمانان لە بری ئەو هاشو هوشەی هەمانە دەستی داهێنانمان دەبوو بزانن چۆن وەك (یابان) دەبووینە پێشەنگ. |