به‌راوردێك له نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته بکه جه‌عفه‌ر گوانی ئیمامی ئه‌بوبه‌کر که له‌شکری موسڵمانان ده‌چوونه شه‌ری دوژمنانی موسڵمانان ئامۆژگاریدهکردن ده‌یفه‌رموو: (خیانه‌ت نه‌که‌ن، زێده‌رۆیی نه‌که‌ن، غه‌در نه‌که‌ن، هه‌تکی کوژراوان نه‌که‌ن، دار نه‌برن.... به‌لای خهڵکێكدا تێده‌په‌رن - له په‌رستگه‌کانیان خۆیان بۆ -دینی خۆیان- یه‌کلایی کردۆته‌وه.. لێگه‌رن با دینی خۆیان بکه‌ن(. رۆژههڵآتناس گۆستاف لۆبۆن ده‌ڵێت: (جیهان هیچ فاتیح و رزگارکه‌رێکی وه‌ك موسڵمانان به ره‌حم و به‌زه‌یی نه‌ناسیوه). وه‌ره ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی ئیمامی ئهبوبهکرو ئه‌و شاهێدیه‌ی ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسه به‌راورد بکه له‌گه‌ڵ بریاره‌کانی پێشمه‌رگه‌و کرداری تیرۆریستان.. ئه‌وان به پێشچاوی خه‌ڵك پێشمه‌رگه‌یه‌کی موسڵمانی دیل سه‌رده‌برن شه‌هیدی ده‌که‌ن و به کامێراش بۆ هه‌موو دونیای بڵاوده‌که‌نه‌وه.. له‌ولاوه‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بریار ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌و که‌سانه‌ی هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر خاک و گیان‌و نامووسی خه‌ڵکی (موسڵمانی!!) کوردستان به دیل که‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌بێ مامه‌ڵه‌ی جودای له‌گه‌ڵ بکه‌ن، که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: (بەمەبەستی پاراستنی شكۆی پێشمەرگە ئاگاداری هەموو ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگەكانتان بكەنەوە بەهیچ شێوەیەك رەفتاری نەشیاو و دوور لە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە هیچ تەرمێك و بریندارێكی داعش نەكەن و رێگە بگرن لە وێنەگرتن و سوكایەتی پێكردنیان). ئازیزان ئێوه بریار بده‌ن... کێن ئه‌وانه‌ی رێنماییه‌کانی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی پێشێل ده‌که‌ن؟ کێن ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی ئیسلام له هه‌موو دونیا ناشیرین ده‌که‌ن؟ کێن هێمای به‌زه‌یی و مرۆڤایه‌تییه؟ کێش هێمای بێ ویژدانی و نامرۆڤایه‌تیی و وێرانکردنه؟، ئایا ناموسڵمانان شاهێدی به‌زه‌یی و مرۆڤبوون بۆ کێ ده‌ده‌ن؟ |