ناوه‌نده ئاینیه‌کانی ئه‌وقاف خه‌ڵکی تووندره‌و به‌رهه‌م ناهێنێت جه‌عفه‌ر گوانی ده‌ڵێن: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بریاری داوه چاودێری تووند بخاته سه‌ر قوتابخانه ئایینیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له تووندره‌وی بگرێت... بێگومان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه راسته‌و پێویسته، به‌ڵام ئه‌ز ده‌پرسم: ئایا تا ئێستا یه‌ك که‌س ئیسپات بووه به هۆی ناوه‌نده ئایینیه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بووبێته تووندره‌و؟ یان ئه‌وانه‌ی ده‌بنه تووندره‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه وا فێر ده‌کرێن و هیچ په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌و په‌یمانگاکانی ئه‌وقافه‌وه نییه... بۆیه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌بێ کار بۆ ئه‌وه بکات له‌و شوێنانه خه‌ڵك له تووندره‌وی سارد بکاته‌وه، نه‌ك وا وه‌سف بکرێت که له‌م شوێنانه خه‌ڵكی تووندره‌و به‌رهه‌م بێت... چونکه هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گووترێت که له‌م شوێنانه خه‌ڵك بۆ تووندره‌وی چووبێت هیچی زانستی له‌سه‌ر نییه‌و ته‌نها ساردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له چوونیان بۆ خوێندنی زانسته شه‌رعیه‌کان. |