له‌وه‌ته‌ی داعش ده‌ستیکردوه به‌هێرشکردنه سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی دروستبوه، تائێستا به‌رده‌وام له راگه‌یاندن و دانیشتن و سمیناره‌کان پرسیار له‌شوناسی دینی داعش ده‌کرێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن: ئه‌وانه کافرن، هه‌ندێکی دیکه ده‌ڵێن: ئه‌وانه موسڵمانن به‌هه‌ڵه له‌ئاین حاڵیبونه، هه‌ندێکیش به‌خه‌واریجیان ناوده‌به‌ن. به‌بڕوای من له‌و پرسیاره بێماناتر نیه که‌به‌دوای ناسنامه‌ی دینیان بگه‌ڕێی، چونکه هه‌ستده‌کرێت ئه‌م پرسیارانه هه‌ڵقوڵاوی دودڵی که‌سانێکه له‌شه‌ڕی دژه داعش، بۆیه ده‌یانه‌وێت بۆیان رونبێته‌وه داخۆ داعش کافر‌و خه‌واریجه تاشه‌رعیه‌ت بده‌نه شه‌ڕه‌که، یان موسڵمانن تا به‌دودڵی و شه‌رمه‌وه قسه‌ی لێوه‌بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه ته‌ماشای بکه‌یت، ئه‌م باسه که‌م و زۆر په‌یوه‌ست نیه به‌م پرسیاره‌وه، چونکه له‌سێ حاڵه‌تدا رێگه به‌شەڕ ده‌دات جا ناسنامه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رشتێك بێت. یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر دوو لایه‌ن کردیانه شه‌ڕو هه‌ردوکیش به‌ڕاستی موسڵمان بن، ئه‌وا ده‌بێ موسڵمانان نێوانیان ئاشتبکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێك سه‌رکێش بوو، ویستی ده‌ستدرێژی بکاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیکه‌و به ئاشتی رازی نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌رکی هه‌موو موسڵمانانه شه‌ری له‌گه‌ڵ بکه‌ن تاواز له‌شه‌ڕفرۆشتن دێنێت. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وإن طائفتان من المؤمنین اقتتلوا فأصلحوا بینهما فإن بغت إحداهما علی الأخری فقاتلوا التی تبغی حتی تفئ إلی أمر الله فإن فا‌ءت فأصلحوا بینهما بالعدل وأقسطوا إن الله یحب المقسطین) ئه‌م ئایه‌ته رونه که‌ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌فرۆشیت ئیمانداریش بێت واجبه موسڵمانان له‌دژی بجه‌نگن تاواز له‌شه‌ڕکردن دێنێت. دوه‌م: ئه‌گه‌ر که‌سێك ده‌ستدرێژی بکاته‌سه‌ر گیانی (خۆت و خانه‌واده‌ت)، یان ماڵ (سامان و خاك و وڵاتت) یان ناموست.. واجبه له‌دژی بجه‌نگی و نه خۆت و نه ناموست و نه ماڵت نه‌ده‌یه ده‌ست.. ئه‌گه‌ر کوژرای شه‌هیدی.. ئه‌گه‌ر ئه‌ویش کوژرا دۆزه‌خیه… له‌وه‌شدا کۆمه‌ڵه فه‌رموده‌یه‌کی دروست هه‌ن. بۆ نمونه ده‌فه‌رموێت: جا‌ء رجل إلی رسول الله صلی الله علیه وسلم، فقال: یا رسول الله، أرأیت إن جا‌ء رجل یرید أخذ مالی؟ قال: «فلا تعطه مالك» قال: أرأیت إن قاتلنی؟ قال: «قاتله» قال: أرأیت إن قتلنی؟ قال: «فأنت شهید»، قال: أرأیت إن قتلته؟ قال: «هو فی النار» (رواه مسلم). واته: پیاوێك هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ربێت پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا… رات چیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت ماڵم ببات؟ فه‌رموی: ماڵه‌كه‌تی مه‌دێ. –كابرا- گوتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا كردم؟ فه‌رموی: شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه. كابرا گوتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر منی كوشت؟ فه‌رموی: تۆ شه‌هیدی. كابرا گوتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر من ئه‌وم كوشت؟ فه‌رموی: له‌ئاگردایه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (من قتل دون ماله فهو شهید، ومن قتل دون دینه فهو شهید، ومن قتل دون دمه فهو شهید، ومن قتل دون أهله فهو شهید) (رواه الترمذي). واته: ئه‌وه‌ی له‌پێناوی –پاراستنی- ماڵی ده‌كوژرێت شه‌هیده، ئه‌وه‌ی له‌پێناوی پاراستنی دینی ده‌كوژرێت شه‌هیده، ئه‌وه‌ی له‌پێناوی خوێنی –گیانی- ده‌كوژرێت شه‌هیده، ئه‌وه‌ی له‌پێناوی خانه‌واده‌ی ده‌كوژرێت شه‌هیده. له‌و فه‌رمودانه‌ش پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت باس له‌ناسنامه‌ی که‌سه‌که ناکات، به‌ڵکو به ره‌هایی ده‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر گیانت، ماڵ و خاكت، یان ماڵ و منداڵ و خانه‌واده‌ت، جا موسڵمان بێت یا نا، واجبه رێ‌یان لێبگری و به‌ره‌نگاریان ببیته‌وه، جا ئه‌گه‌ر له‌و ناوه‌ش كوژرای شه‌هیدی، چونكه دیفاع له‌خۆت و ماڵ و ناموست و خانه‌واده‌ت ده‌كه‌یت، ئه‌ویش ئه‌هلی ئاگره چونکه ده‌ستدرێژیکاره. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر بونه چه‌ته‌و رێگر، ئه‌وانیش ناسنامه‌یان هه‌رشتێك بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستبخه‌نه سه‌ر سه‌رچاوه ئابوریه‌کانی خه‌ڵك جا هه‌رکێیه‌ك بن ده‌بێ ده‌وڵه‌ت رێگریان لێبکات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی گیانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری خه‌ڵك پارێزراو بێت. که‌واته هیچ پێویست ناکات به‌دوای ناسنامه‌ی ئاینی داعش بگه‌ڕێین، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌رسێ رێگه‌که‌یان لێ هاتۆته جێ: شه‌ڕیان به‌هه‌رێمی کوردستان فرۆشتوه، ده‌ستدرێژیان کردۆته‌سه‌ر گیان و ماڵ و ناموسی خه‌ڵکی کوردستان. هه‌روه‌ها بونه‌ته چه‌ته‌و رێگر له‌سه‌رچاوه داراییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.. بۆیه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان دروسته ئه‌گه‌ر خۆیان به‌دیواری که‌عبه‌شه‌وه هه‌ڵواسیبێت. خۆزگه نه‌گه‌یشتبا ئه‌و رۆژه.. به‌ناوی دینه‌وه ئه‌م شه‌ڕه‌مان پێ بفرۆشرێت و ئه‌وه‌نده وشیارده‌بون سته‌میان له‌و گه‌له موسڵمانه نه‌ده‌کرد. ئه‌م بابه‌ته بڵاوکراوه‌ته‌وه له: رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (1505) رۆژی 5/3/2015 |