موسڵمانه‌کان له مه‌سیحیه‌کان باشتر بوون جه‌عفه‌ر گوانی تۆماس ئارنۆلد رۆژهه‌ڵاتناسی به‌ریتانی و مامۆستای زانکۆ له بواری فه‌لسه‌فه که له زانکۆکانی هیندستان و به‌ریتانیا ده‌رسی ده‌گووته‌وه‌و زمانی عه‌ره‌بی به چاکی زانیوه‌و ساڵی 1930 کۆچی دوایی کردووه، ده‌ڵێت:( کاتێك ئه‌بو عوبێده له شیوی ئورده‌ن سه‌نگه‌ری گرت، کریستیانه‌کانی شام نامه‌یه‌کیان بۆی نارد‌و نووسیان: (موسڵمانه‌کان... ئێوه خۆشه‌ویستترن له‌لای ئێمه له رۆمه‌کان، هه‌رچه‌ند ئه‌وان له‌سه‌ر ئایینی ئێمه‌ن، ئێوه بۆ ئێمه وه‌فادارترو به به‌زه‌ییترن و زیاتر خۆتان ده‌پارێزن له سته‌ملێکردنمان، باشتریش ده‌سه‌ڵاتداریمان ده‌که‌ن). بۆیه له‌و کاته‌ی ئه‌و کابرایه ده‌ڵێت: [موسڵمانان له مه‌سیحیه‌کان باشتر بوون]. به‌و به‌رێزانه ده‌ڵێین که تانه له ئیسلام ده‌ده‌ن: په‌یامی مرۆڤدۆستانه‌ی ئیسلام زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به تیرۆریستان ناشیرین بکرێت. خۆزگه ئێوه‌ش هه‌ندێك رۆناهیتان بدابایه چاوه‌کانتان و وه‌ک ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه نووری خۆرتان ده‌بینی. |