نیپال نامەیەك بۆ مەلحیدەکان دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز ولاوتی نیپاڵی هەژاند و زیاتر لە ٧٠٠٠ کەس گیانیان لە دەستداو، زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بریندار بوون. نزیکە ٨ ملیۆن کەسیش لە رووی دەروونیەوە پێیەوە کاریگەربوونە.. ئێستا خەلکەکە تووشی حاڵەتێکی دەروونی دژواربوونەو نازانن چۆن خۆیان لەم رووداوە جەرگبڕە رزگار بکەن... بۆ رزگاربوون ئێستا کۆمەڵێکی خۆبەخش لەگەڵ ئەو خەڵکە دادەنیشن و لە رێگەی یۆگاوە دەیانەوێت ماوەیەك هەست و بیریان لەم دنیایە داببرێنن تا هەناسەیەك بدەن. لێرەوە گەورەیی ئیمان و خواناسیمان بۆ دەردەکەوێت... مرۆڤ ئەگەر ئیماندار بوو بەبێ ئەوەی هەستی خۆی لە واقیع دوورخاتەوە ئارام دەگرێت و دەتوانێت بەسەر سەختیەکاندا سەرکەوێت... بۆیە ئافرەتێکی کورد کاتێك کاتێك تەرمی سێ کوڕی شەهیدی پێکەوە بۆ دێنەوە بەبێ وەرزش ئارام دەگرێت... پێچەوانەکەی خەڵکێکی زۆر تووشی خۆکوشتن و ئینتیحارو نەخۆشی دەروونی، دەبنەوە تا زۆرێك لەوانەی نەخشەی بەختەوەری بۆ خەڵك دادەرێژن... هەر خۆشیان دەکوژن و تووشەی ئەمنەخۆشیانە دەبنەوەو بەرگەی ئازارەکان ناگرن. بۆیە پیاوو ئافرەت و گەنج هەمیشە پێویستی بە ئیمانە تا بەختەوەری دونیاو قیامەت وەدەست بێنێت و لە ناخۆشیەکانیش دەرباز ببێت. (الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ). |