جه‌عفه‌ر گوانی كاتێك خاچپه‌رسته‌كان هاتن، له ساڵی 491 كۆچی هه‌فت مانگ ده‌وری ئه‌نتاكیه‌یان دا‌و، زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیان كوشت، ساڵی پاشتر هاتنه قودس و زیاتر له 70 هه‌زار كه‌سیان كوشت و پێى ئه‌سپه‌كانیان ره‌نگی خوێنی گرتبوو، ریكاردیش ئه‌مانی دایه 3 هه‌زار كه‌سی موسڵمان، كه‌چی كه خۆیان به‌ده‌سته‌وه دا، هه‌موو دیله‌كانی به كۆمه‌ڵ كوشتن، دواتر كه صلاح ا‌لدین الأیوبی سه‌ركه‌وت به سه‌ریان، دیله‌كانی نه‌كوشتن، تا سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌كانیشى به پاپۆرِ ناردنه‌وه ئه‌ورِوپا. رۆژێكیان به ناو شاری قوس دةرِۆیش، پیره پیاوێكی مه‌سیحی گه‌ردن به خاچ لێى پرسی: ئه‌ی سه‌ركرده‌ى مه‌زن، به‌سه‌ر دوژمنه‌كانت سه‌ركه‌وتی، بۆچی تۆڵه‌ت لێ نه‌كردنه‌وه؟ ئه‌وان ژن و منداڵ و پیره‌كانیان كوشتن، تۆ بۆچی هه‌مان شتت پێنه‌كردنه‌وه؟ صلاح ا‌لدین له وه‌ڵامدا گووتی: دینه‌كه‌م رێگریم لێ ده‌كات، فه‌رمانم پێده‌كات به‌زه‌ییمان به زوعه‌فایان بێته‌وه، حه‌رامی كردووه منداڵ و پیرو ئافره‌تان بكوژین. پیاوه‌كه گووتی: ئایا دینه‌كه‌تان رێگریتان لێ ده‌كات تۆڵه له‌وانه‌ش بكه‌نه‌وه، كه خراپترین سزایان ده‌رخواردی ئێوه دا؟ صلاح ا‌لدین وه‌ڵامی دایه‌وه: به‌لىَ، ئاینه‌كه‌مان فه‌رمانی لێبووردن و چاكه‌كاریمان پێده‌كات، خراپه به چاكه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، وه‌فا به په‌یمانه‌كانمان بكه‌ین، له كاتی توانا‌مان لێبووردنمان به‌رامبه‌ر گوناهكاران هه‌بێت. پیاوه مه‌سیحیه‌كه گووتی: دینی ئێوه باشترین دینه، سوپاس بۆ خوا، كه له دوا ساڵانی ته‌مه‌نم منی هینایه سه‌ر ئه‌م دینه. ئینجا داواى له صلاح ا‌لدین كرد، رێنمایی بكات بۆ موسڵمانبوون، ئه‌ویش پیشانی دا. له وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه، له باسی كۆبانىَ به‌راوردێكی نێوان كاره جوانه‌كانی سه‌لاحه‌دین و تیرۆریستانمان كرد، چۆن صلاح ا‌لدین به ره‌حمه‌ت خه‌ڵكی به‌ره‌و ئیسلام هێنا، چۆنیش ئه‌م تووندرِه‌وانه گه‌وره‌ترین زیانیان له موسڵماناندا. ئه‌م به‌سه‌رهاته‌شمان گێرِایه‌وه. |