یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/09/2015 : 12:38:35
قه‌باره‌ی فۆنت
کۆچ بۆ رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە نێوان دوێنێ و ئەمرۆدا
کەناڵێکی تەلەفزیۆنی راپۆرتێکی کردووە کە بەراوردێك لە نێوان وڵاتانی رۆژئاواو دوورگەی عەرەبی دەکات، تا وێنەکە وا پیشان بدات ئەوە پەنابەران لە رۆژئاوا دەحەسێنەوەو لە کەنداوی عەرەبیش دەچەوسێندرێنەوە، ئەم بەراوردە جۆرە چەواشەکاری و شێواندنێکی تێدایە تا دواجار لە هەستی دینداری خەڵك بدرێت، بەڵام لە راستیدا ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئارامی و نائارامی ناوچەکەوە هەیە، نەك موسڵمان و نا موسڵمان، هەربۆیەش ئێستاشی لەگەڵ دابێت، تورکیاو هەرێمی کوردستان و ئوردن هەزاران قاتی وڵاتانی رۆژئاوا باوەشیان بۆ ئاوارەکان کردۆتەوە، بەڵام بەهۆی نائارامی سیاسی و ئەمنی و ئابووری هەر ئەوەندەیان لە باردایە بیکەن.
رۆژگارێك کە ئەم دەڤەرە لە ئارامیدا بووە کۆچی پەنابەران پێچەوانە بووە، بۆ نموونە: کاتێك جەنگی جیهانی دووەم دەستی پێکرد، خەڵکی ئەوروپا پەنایان بۆ وڵاتانی رۆژهەڵات هێنا، تا لەوێ هەناسەیەك بە بەر ژیانیان بدەنەوە، لەوانە (١١) یازدە هەزار پەنابەری یۆنانی تەنها لە شاری حەلەبی سوریا نیشتەجێ بوون، وەك لە وێنەکە دیارە ساڵی ١9٤٣ لەگەڵ منداڵەکانیان بە ریز نۆرەی هاوکاری خواردنیان گرتووە.
کاتێك وڵاتانی ئیسپانیاو پرتوگال و ئیتاڵیاو سیسیلیا لە ساڵانی (1492، 1497، 1498) کەوتنە راوەدونانی جولەکەکان و، باتەیبەتی دوای ئەوەی ساڵی ١492 بە فەرمانی پاشایی ئیسپانی شاژن ئیزابێلی یەکەم و پاشا فێرناندی دووەم کەوتنە بەر کوشتن و راوەدوونانی جولەکەکان، ئەوان هیچ شوێنێکی ئارامیان شك نەبرد پەنای بۆ ببەن بێجگە لە دەوڵەتی عوسمانی، کە ئێستا لە ماڵپەرێکی جولەکەی تایبەت بە هۆڵۆکۆست نووسراوە: (لە بەرامبەر راوەدوونانی جولەکەکانی ئیسپانیا، سوڵتان بایەزیدی دووەم فەرمانی بە کاربەدەستان کرد، جولەکەکان دەرنەکەن، کارئاسانیان بۆ بکەن، بە باشی پێشوازیان بکەن، ئا بەم شێوەیە جولەکەکان سەقامگیری و ئارامیان لە سایەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەستکەوت، دوور لە راوەدوونانی ئایینی).
هەروەها لە بەشێکی تری ئەم سایتەی یەهودیی نووسراوە: (لە مانگی شوبات و مارسی 1556، دوای ئەوەی پاپا پۆڵسی چوارەم ٢٥ جولەکەی سووتاندن، کە بە خورتی لە ئاوی هەڵکێشابوون، سوڵتان نامەیەکی بۆ پاپا ناردو داوای لێکرد دەستبەجێ زیندانیەکانی جولەکە ئازاد بکات، بەتایبەتی ئەوانەی بە هاوڵاتی عوسمانی دەزانین، پاپاش ملکەچی فەرمانەکەی سوڵتان بوو).
هەروەها ئەو کاتەش کە دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزرا وڵاتانی موسڵمان باوەشیان بۆ کردنەوە، ئێستاش ئاوارە لێقەوماوەکانی فەلەستین لە عێراق و سوریا و لوبنان درێژە بە ژیانیان دەدەن، ئەوە لە کاتێکدا زیاتر لە (50%)ی دانیشتووانی ئۆردەن پێک دێنن.
سەبارەت بە کەنداوی عەرەبیش، رێژەی کۆچبەران یەکجار بەرزە، ئەو بازرگانە کوردانەی دەچنە ئەو وڵاتانە بەتایبەتی ئیمارات دەزانن، لە هەندێك شوێن ئەگەر زمانی عەرەبی بزانی کەس لێت حاڵی نابێت، تا بە گوێرەی راپۆرتێکی بی بی سی هاوڵاتیانی 6% دانیشتوانەکەی پێکدەهێنن، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەش لە پاکستان و هیندستان و فلیپین و بەنگلادیش و وڵاتانی ئەوروپان، لە راپۆرتەکەی بی بی سی گەنجانی ئیمارات دەڵێن: ئێمە هەست بە غەریبی دەکەین ئەوەندە کەمین.
بە گوێرەی راپۆرتەکانی ساڵی 2013 دانیشتوانی ولاتانی کەنداو بەم شێوەیە بووە، کە ئێستا زیاتر بەرز بۆتەوە: رێژەی هاوڵاتیانی ئەسڵی خۆیان بەم شێوەیە: (ئیمارات 13%)، (قەطەر 14%)، (كوێت 30%)، (بەحرێن 49%)، (عومان 56%)، سعوديە 68%). ، بەدەر لەو رێژانە هەموویان بێگانەو کۆچبەرن. لە ئیمارات ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتوانی گەیشتە ٨.2 هەشت ملیۆن و دوو سەد هەزار، لەوانە ٩٤٧ هەزار کەسیان هاونیشتیمانی ئەسڵی بوون، ئەوانەی تر هەمووی بێگانەی بوون و لەم وڵاتە دەژیان، کە ژمارەیەکی زۆری عیڕاقیشی لێیە بەتایبەت دوای شەری تائیفی شیعەو سوننە.
بە کورتی هەر شوێنێك ئارامی زیاتری لێ بێت کۆچبەری زیاتر رووی دەکەنێ، هەرێمی کوردستان چەند ساڵ بوو کوردانی هەموو پارچەکان روویان دەکردێ، بەڵام ئێستا کە مەترسی تیرۆرو ناسەقامگیری سیاسی تێدایە ئەوە کێمتر بۆتەوە.
بە کورتی هەموومان شەرمەزاری عەرەب بەتایبەتی کەنداو لەو رۆژگارە دەزانین، بەڵام ناکرێ ئەم بابەتانە بە ئایدۆلۆژیا بکرێن، چونکە ئەگەر بۆ مێژوو بگەڕێینەوە، پێچەوانەکەش دەبینین، بەتایبەتی لە کاتی قڕانی جولەکە لەسەر دەستی ئەڵمانیا.