جەعفەر گوانی هەژاری موکریانی قەبری پڕ نوور بێت، وێڕای نیشتیمانپەروەری و ئەدەبزانی، وەرگێڕێکی زۆر کارامەو نایاب بووە، لە باسی ململانێی موسڵمانان و پەرتەوازەییان، قسەیەکی دکتۆر شەریعەتی کردیتە کوردی، ئەوەندە بە جوانی وەریگێڕاوە، وەك ئەوەی هەر خۆی نووسیبێتی: دەڵێت: (تۆ بڕوانە لەم جیهانە هەراوەدا چەند سەد ملیۆن مرۆ هەیە ناویان لە خۆیان ناوە موسڵمان، بەڵام لە شەهادەو ئیماندا نەبێ - کە وەکو یەکتری دەیڵێن - لەسەر هیچ شتێك پێك نەهاتوون، گووڕەو هەرایەو چەققەیە، شەڕە، لێکدانە تەققەیە، جنێوو چنگە پڕچەیە، گازگزی و لوشک و لەققەیە، خۆ بە خۆ دەگژ یەك راچووین، بێ ئەوەی دەخۆمان بگەین یان هەست بکەین، بێ بەش لە دین و دونیا بووین، دین دوژمنانی رۆژئاواش وا بەهێزو گوڕو هەراش، وا ذڵقرپۆك و چاوچنۆك، بەو هەموو کەرستە زۆرەی بەری هونەرو زانستە، بە دانستەو بەبێ وچان و پشوودان، هەر خەریکن خۆمان و ئاینەکەمان رادەماڵن و تەواو بە سەرماندا زاڵن). |