ئەگەر چاوێکی خێرا بەو جوگرافیایە دابخشێنین کە ئێمەی تێدا دەژین و پێی دەگووترێت (رۆژهەڵاتی ناوین) دەبینین پڕە لە گرفت و کێشە، کێشەکان هەموو بوارەکانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و .... گرتۆتەوە، لە حاڵی هەنووکەدا ئەوەندەی خەڵك لەم ناوە دەکوژرێت، ئاوارە دەبێت، تووشی دەیان نەخۆشی دێت، ستەمی لێ دەکردێت، بە هەموو دونیا ناگاتە نیوەی ئێرە، تاوانەکان چەندان ناوی لە خۆگرتووە، هەندێك جار لە پێناوی خوا یەکتر دەکوژن، هەندێك جار لە پێناوی پشتیوانی ستەملێکراوان، هەندێك جار بە ناوی مافی مرۆڤ، هەندێك جار بە ناوی مەزەب و نەتەوە، ... دواجار ئەوە مرۆڤە دەبێتە قوربانی و ئەوە مرۆڤایەتیە باجەکە دەدات، بەتایبەتی ئەوە موسڵمانانن کە قوربانی یەکەمی ململانێکانن و، بوونەتە خاوەنی کۆمەڵگایەکی ئیفلیج. بە دووباره چاوپێخشاندنێکی دیکەی خێرا، بۆمان روون دەبێتەوە کە هیچ لە کێشەکان بە رێگەی شەرەوە چارەسەر نەبوونە، ئەوەی شەر دەیکات وێرای مەرگەساتەکانی، لە هەمان کاتدا وڵات دەیان ساڵ دەباتەوە پاش و کۆتاییش بە یەك لە دوو تەڕەفەکە ناهێنێت، ئەوە چەندین ساڵە ولاتە داگیرکەرەکان بەهێز نەیانتوانی کورد بتوێننەوە، نەیانتوانی کێشەکانیان چارە بکەن، ئەوە سوریا، یەمەن، تورکیا، ئێران، میسر، لیبیا، عێراق... سەیر لەوە دایە ئەم ململانێیانە ئەوەندە قوڵ بوونەتەوە تا بوونەتە کێشەی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگایان دابەش کردووە بەسەر دیندارو بێ دین، سیکۆلارو موحافیزکار، شیعەو سوننە. موسڵمان و کریستیان و ئێزدی، کورد‌و عەرەب + تورك + ئێران، عەرەب و جولەکە، هەمووشی هەر کێشەیە، هەموو ئەوانە ئەوەی بەرامبەر رەتدەکاتەوەو سفرێکی بە ناوچاوانیەوە دەنێت، هیچیان ئامادە نین پێکەوە دابنیشن و گفتوگۆ بکەن، دانوستان لە نێوانیان بەرپا ببێت و شتێك بدەن و شتێك بستێنن، دروشمی بەرزکراوەیان (هی خۆم بۆ خۆم هی تۆش دەخۆم)، دڵنیام ئەگەر زمانی گفتوگۆ هەبووایەو، دەرەنجامەکەشی دادگەری بووایە هیچ لەم حاڵەتانە دروست نەدەبوون، ئەو کاتی ئەگەر ئێمەیان بکردایەتە دەوڵەتیش دەمانگووت: نامانەوێ چونکە وا بە بەختەوەری لەگەڵ برا عەرەب و تورک‌و فارسەکانمان دەژین، دەولەت بۆ ژیان و دادگەری و ئازادی و سەربەستییە، کە ئەوانە بوون ئیدی کێشەمان نییە، بەلام بەداخەوە هیچی نەبوو. ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه سستبوونی داخوازانی گفتوگۆ‌و، به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌یارانیه‌تی، واته ده‌بینین ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت زمانی گفتوگۆ قوڵتر ببێته‌وه‌و، هه‌موومان به جیاوازی دین و نه‌ته‌وه‌و سیاسه‌ت و مه‌زه‌ب و ... بتوانین به ده‌وری مێزێك کۆببینه‌وه، ئه‌وانه نه‌ك ره‌واجیان نییه، بگره که‌س به دۆستی خۆشیان نازانێت و دواجار ده‌توێنه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی زمانی یه‌کتر ره‌تکردنه‌وه به‌کار ده‌هێنن و، هه‌میشه زمانی زبر‌و وه‌ڵامی سه‌رکوتکه‌رانه یه‌که‌مین هه‌نگاویانه، ده‌بنه پاڵه‌وان و ده‌ستخۆشی و پێدا هه‌ڵگووتن و چه‌پڵه‌ڕێزان چوارده‌وریان ده‌گرێت، ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌نده جه‌رگبڕه... زۆر جاران که‌سێك له‌و کاتانه‌ی دووره له چآوی کامێراکانه‌وه، که‌سێکی هێمن و ئارامه‌و هه‌میشه زمانێکی پڕاوپڕ له لێکحاڵیبوونی هه‌یه، لێ داخه‌که‌م له‌و کاته‌ی دێته ناو جه‌ماوه‌رو خۆی له‌سه‌ر شانۆ جیاوازه‌کان ده‌بینێته‌وه، ئیدی ته‌واو ده‌گۆڕێت، ده‌بێته که‌سێکی حه‌ماسی و له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر نه‌ك هه‌ر دانانیشێت به‌ڵکو ئه‌وه‌نده تووڕه‌یه خه‌ریکه به یه‌کجاری ره‌تی ده‌کاته‌وه، ئه‌وه له ناو سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاوازه‌کان هه‌یه له سیاسه‌تمه‌دار، رۆشنبیر، زانایان، نووسه‌ران، .... که‌واته ئه‌مه بۆته ده‌ردێکی کوشنده‌و، پێویسته خه‌مخۆران خۆیان بکه‌نه قوربانی چاندنی زمانی گفتوگۆ‌و یه‌کتر خوێندنه‌وه، راسته ئه‌مرۆ که‌س به شان و باڵیان هه‌ڵنادات و نابنه پاڵه‌وانی گۆره‌پانه‌که، به‌ڵام بۆ خۆی به ئاسووده‌یی ده‌خه‌وێت و، رۆژانێکیش دێن هه‌مووان بۆی په‌شیمان ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر له هه‌موو لایێکه‌وه په‌ره‌دان به‌م هه‌سته گرنگ بێت، ئه‌وا له هه‌ستی دیندارانه هه‌ر زۆر گرنگه، چونکه مێژوو هه‌روه‌ها واقیع پێمان ده‌ڵێت، که ئه‌وه‌نده‌ی دینداری له سایه‌ی ئاشتی و ئارامیه‌وه گه‌شه ده‌کات و ده‌دره‌وشێته‌وه، قه‌ت له سایه‌ی ململانێ و گرژی نابێت، هه‌روه‌ها له روانگه‌ی قورئانیشه‌وه زمانی گفتوگۆ هه‌میشه له‌پێشتره‌و، هیچ ده‌نگێک و ره‌نگێک و که‌سێک و شتێک نییه زمانی گفتوگۆ رابگرێت، مه‌گه‌ر ژنێکی موسڵمان له‌و کاته‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت زمانی گفتوگۆ ده‌کاته‌وه‌و داوای مافی ده‌کات، یه‌کسه‌ر ناوی ناچێته مێژوو، هه‌تا هه‌تایه موسڵمانان له سه‌ره‌تای سووره‌تی موجاده‌له ده‌یخوێننه‌وه‌و بۆیان ده‌بێته خێر‌و پاداشت. کاتێك فیرعه‌ون ده‌گاته لوتکه‌ی بێ باوه‌ری و خۆی به (خوای هه‌ره گه‌وره!) ده‌زانێت، په‌روه‌ردیگار به دوو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌فه‌رموێت: (اذْهَبْ أَنْتَ وَأَخُوكَ بِآيَاتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكْرِي): واته: "تۆ‌و براکه‌ت به به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌وه بڕۆن و سستی نه‌که‌ن له یادکردنه‌وه‌ی من". له‌م ئایه‌ته پیرۆزه خوای مه‌زن هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌نێرێته مه‌یدانی گفتوگۆ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌وه. )اذْهَبَا إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى): واته: "برۆنه لای فیرعه‌ون، چونکه به‌راستی سنووری به‌زاندووه". له‌م ئایه‌ته‌ش ده‌رگای گفتوگۆ ده‌کاته‌وه به رووی خراپترین که‌س. )فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى) واته: "جا – که چوونه لای – به نه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، به‌ڵکو به‌خۆدا بچێته‌وه یان بترسێت". له‌م ئایه‌ته‌ش فێرمان ده‌کات ده‌بێ قسانێکیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، که بچێته ناو دڵه‌وه، ئامانیش گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سی به‌رامبه‌ره، جا به‌خۆ بچێته‌وه یان بترسێت. پوخته‌ی بابه‌ته‌که: چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کان ته‌نها له گفتوگۆ دایه، ده‌رگای گفتوگۆش به رووی هیچ که‌س داناخرێت تا ئه‌گه‌ر که‌سه‌که ئه‌وه‌نده سنووری به‌زاندبێت، که خۆی به خوای هه‌ره گه‌وره بزانێت، ئامانجیش به‌خۆداچوونه‌وه‌یه تا دواجار رێگه‌چاره بدۆزنه‌وه‌و، ئارامی جێگه‌ی شه‌رانگێزی بگرێته‌وه. که‌واته هه‌ر که‌سێك: سیاسه‌تمه‌دار، زانایانی ئایینی، رۆشنبیران و نووسه‌ران به گشتی، خه‌ڵك به تێکرایی.... ئه‌گه‌ر هێمنی وڵات و قوڵبوونه‌وه‌ی گیانی مرۆڤانه‌یان ده‌وێت، ئه‌وا ده‌بێ ده‌ست به گفتوگۆوه بگرن، پێچه‌وانه‌که‌ی یه‌کتر شکاندنه‌وه‌و، یه‌کتر ره‌تکردنه‌وه وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات و دواجار هه‌مووشمان زیانمه‌ند ده‌بین. تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە (1)ی گۆڤاری هاوسەنگ، گۆڤاری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بڵاوکراوەتەوە. لێرەوە وێڕای پیرۆزباییکردن لە تەواوی ستافی ئەم گۆڤارەو بەم ناونیشانەوە، هیواخوازین رۆڵێکی کارا بگێڕێت بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی ناو کۆمەڵگەی کوردستان، کە لەم قۆناغەدا لە هەموو شتێك پێویستترە. |