جه‌عفه‌ر گوانی یه‌ك له خاڵه به‌هێزه‌کانی به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یامی ئیسلام گونجانییه‌تی بۆ هه‌موو شوێن و سه‌رده‌م و هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك، که به (جیهانبینی و گه‌ردوونی) وه‌سف ده‌کرێت، بۆیه هه‌ر کاتێك سه‌رده‌م و شێوازێکی تازه هاتبێته پێشه‌وه، زانایانی ئیسلام پێداچوونه‌وه‌یان به فیکر‌و فیقهی ئیسلامی کردۆته‌وه، تا دواجار له ئاست خواسته‌کانی قۆناغی تازه بێت و، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌م ساته وه‌خته بداته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به نوێبوونه‌وه هه‌یه، چونکه قه‌ت ته‌واوی وه‌ڵامه‌کانی دوێنێ، وه‌ڵامی ئه‌مڕۆ نین، هه‌روه‌ك ئه‌وانی ئه‌مڕۆش به‌رسڤی سبه‌ی نابن، بۆ ئه‌مه‌ش ههروههری کۆمه‌ڵه زانایه‌ك بوونه‌ته پێشه‌نگی ئه‌م چاکسازی و پێداچوونه‌وه‌یه، زۆربه‌ی جارانیش که‌وتوونه‌ته به‌ر لۆمه‌ی لۆمه‌کاران. ئه‌م حاڵه‌ته له مێژووی موسڵمانان به‌رده‌وام بووه، تا گه‌یشتووینه‌ته سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌وێوه به‌داخه‌وه باراشی موسڵمانان که‌وتووه‌و، له بنه هه‌مبانی وه‌ڵامه‌کانی دوێنێوه به دوای وه‌ڵامه‌کانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێین، دواجار نه‌ك وه‌ڵاممان ده‌ست نه‌که‌وت، به‌ڵکو گورگانخواردی به‌رده‌وام له ناو گێژه‌ڵۆکه‌ی روداوه‌کان دهسووڕێینهوهو، هه‌ر رۆناکییهك ببینین وا ده‌زانین ئه‌وه نووری داره‌که‌ی حه‌زره‌تی موسایه‌و، دنیای پێ رووناك ده‌که‌ینه‌وه‌و، رێگای خۆی پێ ده‌بینینه‌وه، که‌چی له نیوه‌ی ڕێوه شه‌رمه‌زارمان ده‌کات و، به‌جێمان دێڵێت، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه خدری زینده نه‌بوو. ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌که موسڵمانان له داڕمان داینه، به‌شێكی ئه‌و داتهپینهمان بۆ نه‌مانی خیلافه‌تی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه، که سه‌رباری هه‌موو کێماسییه‌کان، له داکهتنهکان قیتی ده‌کردینه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌حکامی عهدلییهی عوسمانییه‌کانی خوێندبێته‌وه، چاك ده‌زانێت چه‌نده نوێبوونه‌وه‌یان له فیکر‌و فیقهی ئیسلامی کردووه، به‌شێکی دیکه‌ی هۆکاره‌کانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که موسڵمانان که‌وتوونه‌ته بن به‌رداشی زانایان و بیرایاران و شاره‌زایانی ئیسلام، که بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه: به‌شێکییان ئه‌وه‌نده وشکن ده‌یانه‌وێت به تۆزقاڵ و ته‌نها سه‌ره‌داوێك له‌وه‌ی رابردوو لانه‌ده‌ن، ئیجتیهادی زانایان له کنهوان هه‌مان پیرۆزی قورئان و فه‌رمووده‌ی وه‌رگرتووه، لۆیێ ئه‌وه‌ی تۆزێك له‌و خه‌ته لابدات یه‌کسه‌ر مۆری دوژمنداری له ناوچاوانییه‌وه ده‌ده‌ن، له کۆڕ‌و مه‌جلیسه‌کان ناوی ده‌زڕێنن، به حسابی ئه‌وانه بێت ده‌ستبردن بۆ ئیجتیهادێك له فیقهی ئیسلامی عه‌ینی گوناحه، ته‌نها له چه‌ند شتێکی دیاریکراویش نه‌بێت ده‌ست بۆ مه‌زه‌به‌کانی دیکه‌ش نابه‌ن، ئه‌وانه موسڵمانانیان هێنده وشكکردوونه، جورئه‌ت به که‌س ناده‌ن زانستی خۆی بخاته ئه‌و مه‌یدانه چ وه‌کو فیقهو شه‌ریعه‌ت یان فیکر یان خوێندن و شێوازه‌کانی، مه‌بادا بکه‌وێته به‌ر زمانی تیژی لۆمه‌یان و، سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر گوزه‌رانی ژیانیشی بکه‌وێته بن مه‌ترسییه‌وه. موقابیل به‌وانه کۆمه‌ڵێکی تر هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌که، ویستوویانه چاكسازی بکه‌ن، پێداچوونه‌وه به گوتاری ئایینی و بنه‌ماکانی فیکر‌و فیقهی ئیسلامی‌دا بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش له نیوه‌ی ڕێگه‌دا کاروانیان که‌وتووه‌و، هیچییان به هیچ نه‌کردووه، له ده‌نگه‌ده‌نگێك به‌ولاوه چشتێکیان نهدووریتهوه، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م بێبهرههمییهشیان ناڕه‌سه‌نبوونی هه‌وڵ و چالاکییه‌کانیانه، چونکه له په‌نای باسکردنی چاکسازی له دینداری موسڵمانان، پێداههڵگووتنێکی زیاد له پێویست بۆ فیکری غه‌ربی و شارستانی رۆژئاوایی ده‌رده‌بڕن، ئه‌مه‌ش ئه‌وانی له واقیعی کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان دابڕیوه، خه‌ڵک وا تێده‌گه‌ن ئه‌وانه کارییان لێدانی ئیسلامه نه‌ك چاکسازیکردن، بێگومان قسه‌کانمان رووه‌و ئه‌و زاته به‌رزانه نییه، که هه‌وڵ و کۆششی تاقانه‌ی بێ ته‌قه‌لایان کردووه، له ده‌ره‌نجامیشدا ئه‌گه‌ر چاکسازیش نه‌کرا بێت، ئه‌وا ده‌لاقه‌یان به رووی هه‌زاران زانا‌و بیریار کردۆته‌وه‌و، له چه‌ند بوارێك سوودیان لێ وه‌رگیراوه، نه‌خاسمه له ره‌تدانه‌وه‌ی گومانه‌کان و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکان به‌تایبه‌تی یاسای باری که‌سی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له میسر له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سانی وه‌ك شێخ محه‌مه‌د عه‌بده‌و قوتابییه‌کانی روویدا. که‌واته پێداچوونه‌وه‌و ههڵاوێرانی که‌له‌پووری ئیسلامی و ساخکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قه پیرۆزه‌کان پێویستییه‌کی حه‌تمی ئایینی و جڤاتی و مرۆییه، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه له ده‌وره‌ی خۆمان نوسووڕێینهوهو،کاروانه‌که له پێشڤه‌چوون به‌رده‌وام بێت و، که‌شتییه‌که له که‌ناری ئارامییه‌وه له‌نگه‌ر بگرێت، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: (کێ که‌له‌پووری ئیسلامی هه‌ڵاوێر ده‌کات؟). بێگومان ئه‌وانه‌ی به ئه‌قڵی (موتهحهجیر) ده‌ست بۆ چاکسازی ده‌به‌ن، قه‌ت شتێك به شتێك ناکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئیجتیهادی زانایانیش بووه ئهدیلهیهکی شه‌رعی شان به شانی قورئان و، ده‌رفه‌تی پێداچوونه‌وه نه‌ما، ئه‌وا ناتوانن مه‌له‌وانی له گۆمه‌که‌دا بکه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌وانیش ئه‌وانه‌ی کاره‌کانیان بۆ ئه‌وه‌یه تا دهستخۆشییێکیان لێ بکرێت و له راگه‌یاندنه‌کان ستایشیان بکرێت و خه‌ڵات بکرێن، ناتوانن هیچ ههڵاوێران بکه‌ن، چونکه چاکسازی و ههڵاوێران به‌و که‌سانه ده‌کرێت، که شانازی به مێژووی پڕشنگداری موسڵمانانه‌وه ده‌که‌ن و، وه‌ك هه‌ڵگورد به ئیسلامه‌وه سه‌ربه‌رزن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵدان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌و، ناونانی بوخاری و شافیعی به تاوانبار، قه‌ت چاکسازییان لێوه ههڵناپڕووچێت، چونکه ئه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا داماڵینی هه‌موو پیرۆزییێکهو دابڕاندنی موسڵمانانه له مێژوویان. زاتێکی وه‌ك ئیمامی غه‌زالی بۆ ئیسلام ده‌سووتا بۆیه ئیحیای علومهکانی دینی کرده‌وه، شێخ محه‌مه‌د عه‌بده له هه‌ر که‌سێك پتر شه‌ونخوونی بۆ ئیسلام ده‌کرد، ئیمامی ئه‌بولحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری به گیرفانی به‌تاڵییه‌وه شه‌و تا به‌یانی له شه‌ونوێژ فرمێسکی ده‌ڕشت و، دڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ قورئان دابوو، له‌گه‌ڵ ژان و ژینی موسڵماناندا بوو، بۆ ده‌ستکه‌وتنی وه‌ڵامی پرسیارێك شه‌ونوێژو شه‌ونخوونیان ده‌کرد، ئیمامی نه‌وه‌وی رای نوێی ده‌خسته ناو فیقهی شافیعی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێت: تاوانباره یان بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناشێت، هه‌روه‌ك خۆیان نه‌کرده پاشکۆی هیچ سیاسه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی چاکسازییه‌که شتێکی زاتی ئه‌م قۆناخه‌ی مرۆڤایه‌تی و موسڵمانان بێت، نه‌ك به پاڵنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی بۆی بچێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی به ده‌گمه‌نیش له مزگه‌وت نابینرێن و فرمێسك چاوه‌کانیان ته‌ڕ ناکات، چوارده‌وری خۆیان به که‌سانی زانا‌و عاریف پڕ ناکه‌نه‌وه، قه‌ت چاکسازییان پێناکرێت، دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێت ده‌ست به قورئان و فه‌رمووده‌وه بگرن، له توێژییهنهوهکانی به شانازییه‌وه رایه‌کانی شافیعی و حه‌نه‌فی و.... باس نه‌کات و، له پشتی یاداوه‌رییه‌کانی به فه‌خره‌وه ئیسلام به سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌موو یاسا گه‌وره‌کان دانه‌نێت، خوێنه‌ری کتێبه‌کانی له زیادبوون نه‌ده‌بوون و گوێ له قسه‌کانی نه‌ده‌گیرا. به کورتی و پووختی: له نێوان ئه‌م دوو ره‌وته وشکه، پێویستمان به ریفۆرمیسته راسته‌قینه‌کان هه‌یه، که ده‌بێ که‌سانێکی (زانا، دانا، ئازاد، بوێر، موخلیس) بن. تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره سێی گۆڤاری خاڵ بڵاوبۆته‌وه |