جه‌عفه‌ر گوانی هه‌ر كاتێك شتێكم ته‌واو كردبێت بڵاوم نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای چه‌ند برایه‌كی به‌ڕێز بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه: (ساڵی 2012 خوێندنی ماسته‌رم ته‌واو كرد، ئه‌و كاتی بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی زانستی وه‌ربگریت ده‌بوو فه‌رمانبه‌ری خوێندنی باڵا بیت، بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌ڕه‌خسا، 2014 دكتۆراكه‌م ته‌واو كرد، كاتێك بووینه فه‌رمانبه‌ری خوێندنی باڵا مه‌رجی (توانستی زمانی ئینگلیزی) هاته سه‌ر، كه ده‌بوو له تاقیكردنه‌وه‌ی (IELTS) (5) بێنین، ئه‌مه‌مش بۆ من ئه‌سته‌م بوو، به‌ڵام چاره‌م نه‌بوو، لێره‌وه باسه‌كه ده‌ستی پێكرد، دیاره وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشخۆم به‌ختم یاوه‌ر نه‌بوو، كه به‌بێ ئینگلیزی نازناوی زانستیان وه‌رگرت، ئینگلیزیشم نه‌ده‌زانی تا تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌م، به‌ڵام ناوی خوام لێهێنا، پێشتر تا ده وشه‌ی ئینگلیزیم ده‌زانی كه له پێنجی سه‌ره‌تاییه‌وه فێربووین، به‌ڵام ده‌وره‌یه‌كم كرد، پاشان له ماوه‌ی سالی رابردوو چه‌ند ده‌وره‌یه‌كم كرد، به‌ڵام كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو پچڕ پچڕ بوون، هیچ رۆژێك مه‌جالم نه‌بوو ته‌واوی ده‌رسه‌كان دانیشم، زۆربه‌ی جارانیش كتێبه‌كه‌م چۆن هه‌ڵده‌گرت، هه‌رواشم ده‌هێنایه‌وه، ئه‌مه كه‌ڵكی نه‌بوو، تا بێ ئومێد بووم له‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌و مه‌رجه لاببات، بۆیه له چه‌ند مانگی رابردوو خۆم بۆی یه‌كلاییكرده‌وه، دیاره كۆمه‌ڵه هاوڕێ و دۆست و برایه‌كم ناسی كه رۆژانه رێنماییان ده‌كردم، منه‌ت به ته‌نها هاندان و قسه‌یه‌كیشیانه، هه‌موویان زۆر ئازیز بوون، چ ئه‌وانه‌ی له رووی داشكاندنی مادی و مه‌عنه‌وی و زانستییه‌وه له‌و قۆناغه هاوكارم بوون، بۆیه كه پێشتر له تاقیكردنه‌وه‌ی (PTE) نمره‌ی پێویستم نه‌هێنا، دوو خولی چڕم ئه‌نجام دا، چوار مانگ رۆژانه 3 كاتژمێر له ژووری خوێندن، موڕاجه‌عه‌ی جدیی ماڵه‌وه‌ش، بڕیارم دا به‌شداری خولی سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی بكه‌م. به‌ڵام مامۆستا ئاری تاریق نانه‌كه‌لی، كه زۆر له‌گه‌ڵم ماندوو بوو هانی دام تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی (IELTS) بكه‌م چونكه راسته گرانتره له (PTE)، به‌ڵام مامۆستا ئاری ئاستی منی ده‌زانی، بۆیه گووتی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی (IELTS) ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌وه بوو رۆژی (8/9/2018) تاقیكردنه‌وه‌كه‌م ئه‌نجام دا‌و، دوێنێ ئه‌نجامه‌كه‌ییم وه‌رگرته‌وه، كه له كاتێكدا پێویستم به (5) بوو، به‌ڵام شوكر بۆ خوا (5.5) پێنج و نیوم هێنا. لێره‌وه به هه‌موو هاوڕێ ئازیزه‌كان و هاوده‌رده‌كانم ده‌ڵێم چ ئه‌وانه‌ی بۆ (ماسته‌ر، دكتۆرا، نازناوی زانستی) پێویستیان به ئینگلیزییه، ئه‌گه‌ر به جددی ناوی خوای لێ بێنن و سه‌رقاڵی فه‌یسبووك و ئینته‌رنێت كه‌م بكه‌نه‌وه‌و هه‌ندێك خۆتان گۆشه‌گیر بكه‌ن و هاوڕێیه‌تی مامۆستایه‌كی باش و به ئه‌زموونیش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه رێنماییتان بداتێ، دڵنیابن سه‌رده‌كه‌ون، هه‌م نمره‌كه ده‌هێنن و هه‌میش زمانه‌كه له پێشتان غه‌ریب نابێت. سوپاس بۆ خوا ئێستا كۆمه‌ڵه مامۆستایه‌كی به‌ڕێز به جددی ملیان داوه‌تێ. |