یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/03/2020 : 14:58:40
قه‌باره‌ی فۆنت
شتێك هەیە قەت بەرگەی ناگرم

جەعفەر گوانی

Jaafar.Ali@su.edu.krd

بۆ دینداری هیچ لە داخستنی دەرگای مزگەوتەکان ئازاربەخشتر نییە، بەڵام...

بەرگەی فرمێسکی ئەو مامە حاجییە دەگرم کە رۆژی هەینی بە تاسەوە لە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرگای مزگەوتە...

بەرگەی دڵی شکاوی ئەو مرۆڤە دڵ پڕ ئیمانانە دەگرم کە لەگەڵ دەنگی بانگ هاواری دڵیان هەڵدەستێت و بێ مزگەوت نازانن نوێژ بکەن...

بەرگەی ئازاری ئەو گەنجە خوێن گەرمانە دەگرم کە مزگەوت بە ماڵی یەکەمی خۆیان دەزانن....

بەرگەی فرمێسکی ئەو کابانە دەگرم کە رۆژانی هەینی، تا وتارەکە تەواو دەبوو خواردنێکی ناوازەی ئامادە دەکرد...

بەرگەی لۆمەی ئەو کەسانە دەگرم کە بە لێکدانەوەی سیاسی، بە ترسنۆک و ئەڵقە لە گوێ و بێ هەڵوێستمان دەزانن، چونکە گوێڕایەڵی راگرتنی وتارەکانمان کردووە...

بەرگەی خەندەو پێکەنینی ئەوانە دەگرم، کە لەبەر رقەکاریان دڵخۆشن بۆ جارێکیش دەرگای مزگەوتەکان داخراوە...

بەڵام شتێك کە بەرگەی ناگرم... لە دوارۆژدا لێی دەترسم... تا دەمرم ویژدانم دەمسووتێنێت:

بەرگەی ئەوە ناگرم قەڵەباڵغییەك دروست بکەم، یان بەشداری قەڵەباڵغییەك بکەم، کارەکەم ببێتە هۆکاری مردنی کەسێك، ئاخر ئەوە وەکو کوشتنی وایە: مەگەر خوای گەورە نافەرمووێت: {وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ – خۆتان بە کوشتی مەدەن، خەڵکیش کە بەشێکە لە ئێوە مەکوژن}... {فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا – کوشتنی کەسێك بە ناهەق -جا هەر کێیەك بێت- وەکو کوشتنی هەموو مرۆڤایەتی وایە}... سەرداریشمان دەفەرمووێت: (لَزَوَالُ الدُّنْيَا أَهْوَنُ عَلَى اللَّهِ مِنْ قَتْلِ مُؤْمِنٍ بِغَيْرِ حَقٍّ – رۆیشتنی دونیا بە لای خواوە ئاسانترە لە کوشتنی بڕوادارێك بە ناهەق).

تێبینی: هۆکاری ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی بوو لەگەڵ یەکێك لەوانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە بووە، دوعایان بۆبکەن

(خوایە وشیارمان بکەوە نەبینە مایەی زیان گەیاندن بە هیچ کەسێك، خوایە بۆ خاتری گەورەیی خۆت وشیاریمان پێ بدە کارێك نەکەین رێنمایی خۆپاراستن بشکێنین، خوایە بمان پارێزە لەو دڵرەقای ئەو دۆخە دەقۆزنەوە بۆ گرانی، خوایە شیفای نەخۆشەکان بدە، خوایە بە زوویی ئەو بەڵایەمان لە کۆڵبێتەوە، بە خۆشی و ئارامییەوە دەرگای مزگەوت و زانکۆو قوتابخانخەو بازاڕو هەموو شوێنەکانمان بۆ بکرێتەوە.