چەند رۆژێك بەر لە هاتنی مانگی رەمەزان ئەزو مام نورەدین لە پشت گوانێ رێك لە (کانی بوارێ) بووین، بارانەکی زۆر بە خووڕ دەباری، دنیا یەك پارچە قوڕو ئاو هەمووی شێلو بوو، ئەویش بانگی کردم وەرە با هێدی هێدی ئەو ئاوە ساف کەینەوە. ئیدی ئاوەکە ساف دەبوو، بە دەست لێڵییەکەمان لادەدا. کە بە ئاگا هاتم دەبینم خەونە. کاتی نانی بەیانی خەریکی گێڕانەوەی ئەو خەونە بووم و دەمگوت دڵم دەڵێت بچینەوەو سەرەکی لە مام نورەدینی بدەم، لە ناو ئەو قسانە یەکسەر تەلەفۆن لێیدا، تەماشا ئەکەم ئەوە مام نورەدین خۆیتی. یەکسەر گۆتی: ئەوە لۆ ئەو ماوەیە دەنگت نییە، غەریبیم کردی. مەبەستم ئەوەیە هەموو ئەو کارانەمان پێکەوە ئەنجامدان، بەبێ ئەوەی ئەندامەکانی لاشە هیچ رۆڵێکیان هەبێت، کەواتە مرۆڤ بەشێکی گەورەتر لە لاشەی هەیە، کە پێیدەگوترێت رۆح، هەر کاتێ توانیمان خواردنی بدەینێ دڵمان ئاسوودەو کامەران دەبیت. پێشینەکانمان کە دڵخۆشتربوون و بە قەناعەتتر بوون، لەبەر تێربوونی رۆحیان بوو. خەڵکیش جۆرەها رێگا بەکار دێنن بۆ ئارامی رۆحیان، هەندێك کەس بە (قورئان، زیکر، شیعر، مۆسیقا، نوکتەو قسەی خۆش، کتێب و بەسەرهات، سەردان و تێڕامان،...) هەموو بۆ ئارامکردنەوەی رۆحە. هیچ کاتێك مرۆڤایەتی هەندی ئەو سەردەمە تینووی رۆح نەبووە، هەموو دەردەکانی زوڵم و ستەم و دزین و جوێندان و چاوچنۆکی و خۆپەرستی و یەکتر رەتکردنەوە دەرەنجامی برسیەتی رۆحەکانن. دڵنیام ئەو رەمەزانە بە پڕۆژەیەکی وردو بەرنامەڕێژ باشترین دەرفەتە بۆ ئارامی رۆح و دوورکەوتنەوە لەو ژاوەژاوەی جگە لە رق و دڵ تووندی هیچی دیکەمان زیاد ناکات. جەعفەر گوانی
|