ئافره‌تێك ته‌له‌فۆنی بۆ كردم: ئه‌گه‌ر داوای جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌م بكه‌م، كه سێ منداڵیشم هه‌یه، گوناهبار نیم، چونكه لێمان ده‌دات، نیوه‌ی شه‌و دێته‌وه، هیچ مه‌سره‌فمان ناكات، به سه‌رخۆشی دێته‌وه جنێومان پێده‌دات، چاكه نازانێت‌و، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپیشمان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
له سۆران له‌سه‌ر رێگای جوندیان دوو سیاره ده‌عمیان كرد، دوو نه‌فه‌ر بریندار بوون، خه‌ڵك كۆبوویه‌وه سه‌رخۆشێك به (B M W) خۆی به ناو قه‌ڵه‌باڵغی خشاند‌و، (19) كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد.
ئه‌گه‌ر سه‌ردانی لێژنه‌كانی فه‌توا بكه‌ی، هه‌فتانه چه‌نده‌ها گرفتی خێزانی ده‌بینی، كه ده‌ره‌نجامی ئارهقو بیره خواردنه‌وه‌و، سهرخۆشینه.
بۆیه منیش ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ئه‌وانه‌ی داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، كه كارگه‌ی بیره دروستكردن له هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی‌و شه‌قڵاوه بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا گه‌نجمان سه‌رلێشێواو بن‌و، پیاوه‌كان له ژنه‌كانیان بده‌ن، به ده‌رزه‌ن خه‌ڵكمان لێ بریندار بكه‌ن، كه‌سانی بێ مه‌بده‌ئیان لێ ده‌ربچیت، گوێش به قسه‌ی مه‌لاو هاوشێوه‌كانیان مه‌ده‌ن، چونكه ئه‌وانه كۆنه‌په‌رستن ده‌یانه‌وێت كوردستان هه‌ر به كۆنه‌په‌رستی بمینیته‌وه، ئه‌وه نییه داوای رهوشتبهرزیو متمانه به‌خۆبوون‌و پارێزگاریكردن له دین ده‌كه‌ن. |