زۆر كه‌س ده‌پرسیت: خۆ له كوردستان چه‌نده‌ها قورئان سووتاوه، به‌عس له‌گه‌ڵ هه‌ر گوندێك چه‌نده‌ها قورئانی ده‌سووتاند، ئه‌ی بۆچی ته‌نها له‌سه‌ر سوتاندنی قورئان له‌لایه‌ن قه‌شه جۆنزه‌وه وا تووڕه بوون.
ئێمه وه‌نه‌بێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه توڕه بووبین، كه قورئان ده‌سووتێت، نه‌خێر، هۆكاری دیكه‌ش هه‌بوون، چونكه قورئان ئه‌گه‌ر له كاغه‌زێكیش بسووتێت، به‌ڵام له دڵی ملیارێك كه‌س گه‌شه‌ی كرد، نه‌ك سووتا، به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه تووڕه بووین: ئه‌و ئاگره‌ی له 11ی سپتێمبه‌ر چه‌نده‌ها موسڵمانیشی سووتاند‌و، ده‌یان موسڵمانی تووشی ئاریشه كرد، قه‌شه ویستی به دنیا بڵێت: ئه‌وه قورئان بوو سووتاندی. قه‌شه ویستی ئه‌وه‌نده بێ ئیمان‌و لاواز پیشانمان بدات، به به‌رچاوی هه‌موو كامێڕاكان قورئانمان بسووتێنێتو، هه‌ستمان بسووتێنێت، ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده لاواز بین، نه‌توانین به ده‌نگیش دیفاع له خۆمان بكه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره ئیمان له دڵی گهنجو پیرو ئافره‌تانه‌وه زیندوو بوویه‌وه.
هه‌تا رۆژئاوا سه‌د ده‌ر سه‌د له بنده‌ستی كلێسا دابوو، نه‌یتوانی جگه له مه‌زه‌بێك قبوڵ بكات، له‌گه‌ڵ هاتنی عه‌لمانیه‌ت ده‌رگا به رووی دین‌و مه‌زه‌به جیاوازه‌كان كرایه‌وه، به‌ڵام له جیهانی ئیسلامی هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلام، په‌یامی ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیانی بڵاوكرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی ئیسلام هه‌یه، هه‌موو دین‌و مه‌زه‌به جیاوازه‌كان هه‌نه، ئه‌گه‌ر تووشی پێكدادانیش بووبن، قه‌ت به‌و قه‌ناعه‌ته نه‌بووه، كه نابێ ئه‌وه‌ی دیكه نه‌بێت، چونكه ئیسلام فێری ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكه‌ی كردووین، لێره عه‌لمانیه‌ت دای ده‌خات، ئیسلامیش ده‌یكاته‌وه، له‌وێ كلێسا دایدهخاتو، عه‌لمانیه‌ت ده‌یكاته‌وه. بۆیه ترساین، خه‌ریك بوو، قه‌شه ئه‌و گیانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان، كه په‌یامی ئیسلام دروستی كردووه، بخاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌وه. |