باشی‌و خراپی خۆپیشانده‌ران كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینیشه‌وه بوو، رۆژنامه‌ی چاو‌دێر پێی وایه تازه مونافه‌سه‌و شه‌ری مه‌لایان ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام دنیایه‌ك سوپاس بۆ مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سروڵا‌و مامۆستا مه‌لحه‌م، ئه‌و خه‌ونانه‌یان پوكانده‌وه، كه شه‌ری مامۆستایانی ئایینیان پێخۆش بوو.
بگره ئه‌و خیتابه كاریگه‌ری به‌سه‌ر وتاری هه‌ینیشه‌وه هه‌بووه، بۆیه هه‌ندێك جار وتاره‌كان كاریگه‌ری لایه‌نی سیاسی به‌سه‌ر وتار‌و قسه‌كانه‌وه هه‌بووه، هه‌ر یه‌كه‌و به پێی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی خۆی، كه هه‌ندێك جار خۆیان له قه‌ره‌ی ته‌ماشاكردنی دادپه‌روه‌رانه نه‌داوه.
بۆیه تا چیتر ئه‌و جیاوازییه كۆمه‌ڵگا شه‌ق نه‌كات‌و، به‌ره‌و چه‌ند له‌تی نه‌بات، پێویسته ئه‌و دۆخه‌ی سلێمانی هێور بكرێته‌وه، كه پێم وایه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستاكه هه‌ن هه‌نگاوێكی ئیجابییه، ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش وتاره‌كانیان شتی باشی تێدا بووه، به‌ڵام دۆخه‌كه هێور نابێته‌وه، تا ئه‌و قسانه نه‌كرێنه كردار‌و، خه‌ڵك به چاوی خۆی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی نه‌بینێت، بۆیێ پێویسته حكومه‌ت، كه باوكی میلله‌ته له جیاتی ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئایینی هه‌ر زوو ده‌ست بكات، به چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و له‌تبوونه په‌ره نه‌سێنێت‌و، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای ئازادی سلێمانیش له نێو ئه‌و دۆخه ناخۆشه نه‌مێننه‌وه‌و، ژیان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.
مامۆستایانی ئایینیش هیوادارین هه‌ر به‌و گه‌وره‌ییه بیربكه‌نه‌وه‌و، نه‌هێڵن، كه‌س (جا هه‌ر لایه‌نێك بێت) بۆ مه‌رامی سیاسی‌یان به‌كار بهێنێت‌و، خه‌ریكی ره‌د‌و ره‌دكاری بن، كه ده‌ره‌نجام هه‌ر خۆمان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین. |