تۆ، ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستی، ده‌ته‌وێت هه‌ر به كاربه‌ده‌ستی بمێنیته‌وه، یان له ده‌سه‌ڵات نیت‌و، ده‌ته‌وێت ببیته به‌شێك له ده‌سه‌ڵات‌و، شتێكت له‌و حكومه‌ته به‌ركه‌وێت، ته‌نها یه‌ك رێگه چاره‌تان له پێشه، ئه‌گینا دڵنیابن سه‌ركه‌وتوو نابن، له دونیا به به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر سه‌رشۆر‌و، له دوارۆژیش په‌روه‌ردیگار لێپێچینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌و تاكه رێگه‌چاره‌یه‌ش چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت‌و دادپه‌روه‌رییه، جا من ئه‌و بابه‌ته شی ناكه‌مه‌وه، دوو نموونه‌ی كورت ده‌هێنمه‌وه، هه‌موو ماناكانی دادپه‌روه‌ری ده‌رده‌كه‌ون:
نموونه‌ی یه‌كه‌م: نوێنه‌ری كیسرای رۆم دێته مه‌دینه‌و، داوا ده‌كات چاوی به ئیمام عومه‌ری كوری خه‌تاب ئه‌میری ئیمانداران بكه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ماڵه بێ پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات، پێی ده‌ڵێن: له‌وانه‌یه ئه‌و پیاوه هه‌وبێت، كه له‌ژێر داره‌كه خه‌وتووه!. ئه‌ویش زۆر سه‌ری سورده‌مێنێت، كاتێك ده‌بینێت ئیمامی عومه‌ره، پێی ده‌ڵێت: (ده‌سه‌ڵاتت گرته ده‌ست، له ده‌سه‌ڵاتت دادپه‌روه‌ر‌و عادل بووی، خۆت ئه‌مین بووی‌و ئه‌مانه‌تت به‌رپا كرد، بۆیێ –به ئیسراحه‌ت‌و بێ ترس- خه‌وتی).
نموونه‌ی دووه‌م: فاتیمه‌ی هاوسه‌ری عومه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زیز ده‌گێرێته‌وه، كاتێك عومه‌ر خه‌لیفه بوو، رۆژێكیان چوومه ژووره‌وه ده‌گریا، لێم پرسی: شتێك رووی داوه؟ گووتی: فاتیمه، كاروباری ئه‌و ئوممه‌ته‌م گرته ده‌ست، ئێستا –من كه خه‌لیفه‌م- بیر ده‌كه‌مه‌وه له حاڵی هه‌ژارێكی برسی، نه‌خۆشێكی بێ كه‌س، رووتێكی ماندوو، سته‌ملێكراوێكی فه‌رامۆش كرا‌و، دووره‌ده‌ستێكی به‌دیل گیراو‌و خاوه‌ن خێزان له سه‌ر زه‌ویدا، دڵنیام خوای گه‌وره لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كات له باره‌یانه‌وه، ئه‌و كاتیش پێغه‌مبه‌ر ده‌بێ نوێنه‌ری ئه‌وان بۆ لێپێچینه‌وه‌كه، ترسام به‌ڵگه‌م به ده‌ست نه‌بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه، بۆیێ به‌زه‌ییم به‌خۆمدا هاته‌وه‌و، گریام. |