یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/04/2011 : 14:43:37
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنه‌كان‌و زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر زانایانی ئایینی
ئه‌وه‌ی له‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و سنوری سلێمانی به‌تایبه‌تی به‌دی ده‌كرێت، زانایانی ئایینی له‌ هه‌موو چین‌و توێژكانی دیكه‌ بوونه‌ته‌ ئارمانج، ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاندنه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر زانایانی ئایینی هێرش بۆ سه‌ر هیچ چین‌و توێژێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ نابه‌ن.

ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك هه‌ر تێبیینییه‌كی له‌سه‌ر خۆپشاندانه‌كان هه‌بێت، یه‌كسه‌ر راگه‌یاندنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌یان تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كه‌ن، ده‌كرێ‌ قسه‌كانی سه‌ر (دكتۆر به‌شیر‌و مامۆستا مه‌لحه‌م محه‌مه‌د ساڵح‌و مامۆستا مه‌لا مه‌سعوود‌و دكتۆر حه‌سه‌ن موفتی...) به‌ نموونه‌ بێنینه‌وه‌، كه‌ ناویان ده‌به‌ن به‌ پیاوی ده‌سه‌ڵات‌و قورمیش دراو‌و سیخور‌و ده‌یان تۆمه‌تی دیكه‌. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ له‌ چین‌و توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نه‌ك هه‌ر تێبینی‌و رایان هه‌یه‌، به‌ڵكو قسه‌ی زۆر خراپیش له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، كه‌چی هیچیان پێناگوترێت‌و، به‌ چاره‌كی یه‌ك مامۆستای ئایینی قسه‌یان له‌سه‌ر ناكرێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان بكات، یان وتاری هه‌ینی له‌ مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان بخوێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ حزبه‌كانی سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌یان تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌كرێت‌و، به‌به‌كرێگیراو‌و گه‌نده‌ڵ ناویان ده‌به‌ن‌و، وایان پیشان ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی سیاسییان هه‌یه‌ هیچ ئامانجی دینیان نییه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ دین ده‌خه‌نه‌ خزمه‌تی پرۆژه‌ی سیاسییان، ده‌كرێ‌ قسه‌كانی سه‌ر (مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سروڵا‌و مامۆستا كامه‌ران عه‌لی‌و مامۆستا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی‌و...) به‌ نموونه‌ بێنینه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ناو خۆپیشانده‌ران ده‌یان كه‌سی دیكه‌ هه‌یه‌، كه‌ رۆژانه‌ له‌ مه‌یدانه‌كان قسه‌ ده‌كه‌ن‌و، هه‌رچی بیانه‌وێت ده‌رهه‌قی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و سه‌ركرده‌كانی كوردستان ده‌یڵێن، كه‌چی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌گووترێت، به‌ كۆی هه‌موویان ناگاته‌ چاره‌كی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی ده‌گووترێت.
ئه‌وه‌ش وا ده‌كات مامۆستایانی ئایینی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ببنه‌ زه‌ره‌رمه‌ند‌و قوربانی ئه‌م ره‌وشه‌‌و، به‌ خسوس بكرێنه‌ ئارمانجی راگه‌یاندنه‌كان، به‌بڕوای من ئه‌وه‌ له‌لایه‌ك بۆ كاریگه‌ری وتار‌و قسه‌ی مامۆستایانی ئایینی ده‌گه‌رێته‌وه‌، كه‌ تاكو ئێستاش له‌ هه‌موو چین‌و توێژه‌كان كاریگه‌رترن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌، كه‌ تا هاتنه‌ پێشی ئه‌م رووداوانه‌ش فێڵیان له‌ خۆیان ده‌كرد‌و، پێیان وابوو مامۆستایانی ئایینی هیچ كاریگه‌رییان نه‌ماوه‌، هه‌تا كه‌ونه‌ كۆمۆنیسته‌ك (له‌گه‌ڵ رێزم بۆیان) پێش ئه‌و رووداوانه‌ نووسی بووی ئێستا، كه‌ هه‌موو شتمان هه‌یه‌ هیچ پێویستمان به‌ مه‌لا نییه‌، وه‌لێ‌ وه‌دیاركه‌وت ئه‌و به‌هه‌ڵه‌ چووه‌، ئه‌و رۆڵه‌ی زانایانی ئایینیش وامان لێده‌كات زانستیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ین‌و، دوور له‌ ئینتیمای حزبی رووداوه‌كان بخوێنینه‌وه‌، نه‌ك به‌ لێدوانی تیڤی‌و رادیۆیی‌و رۆژنامه‌ڤانی، كه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ هه‌م قسه‌كانیان ده‌مرن‌و، هه‌میش رۆژنامه‌كان قسه‌كانیان ده‌شێوێنن‌و، به‌ كه‌یفی سیاسه‌تی خۆیان كلك‌و گوێی ده‌برن، هه‌روه‌ها پێویستی دووه‌ممان ئه‌وه‌یه‌ نووسین‌و قسه‌كان به‌ ئاراسته‌یه‌كی عیلمی‌و زانستی بێت، نه‌ك لێكخوێندن، چونكه‌ ئه‌و دۆخه‌ هه‌ر كۆتایی پێدێت‌و، ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین، دوایی شوێنه‌واری نه‌رێنی له‌ داوی خۆی به‌جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌تی به‌ راگه‌یاندنه‌كان فریو نه‌خۆن، چونكه‌ هه‌رچی راگه‌یاندنه‌ ده‌یه‌وێت مامۆستا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌و قسه‌‌و هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌ویش بێت، ئه‌وه‌ هه‌رچی بكه‌ی لێتی قبوڵ ناكات، ئه‌وه‌ش مانای وایه‌ به‌ قسه‌ی وان فریو نه‌خۆن، بۆیه‌ دیتمان دكتۆر به‌شیر له‌ باسی شوبهاندنی خۆپیشانده‌ران به‌ خه‌واریج مه‌به‌ستی دیفاع بوو، چونكه‌ ئه‌و گووتی: وریا بن له‌ خۆتان تێك نه‌ده‌ن، چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئامانجه‌كانتان روون‌و ره‌وا بن، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه‌ چه‌ند كه‌سێكیان لێتان تێك ده‌چێت، ئیدی قسه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده‌ شێواند به‌ هه‌زار روونكردنه‌وه‌ش ته‌ره‌رفی موعاره‌زه‌ نه‌یویست گوێی له‌ روونكردنه‌وه‌كان بێت، مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سروڵا هه‌ره‌چه‌نده‌ گوتی: ئه‌من مه‌به‌ستم جیهادی شه‌ر نییه‌، نه‌خێر كه‌س گوێی نه‌دایه‌، راگه‌یاندنی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات گووتیان ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ كافر ده‌زانێت، كه‌واته‌ راگه‌یاندن نایه‌وێت په‌یامی مامۆستایان بگات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه‌ بگات، كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌گوونجێت‌و، خزمه‌تی حزبی پێده‌كات. مه‌لا مه‌سعوود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی باش نه‌بوو له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان بكرێت، كرایه‌ جاسوس‌و ده‌یان تۆمه‌تی بۆ دروست كرا، مه‌لا هه‌ورامانیش به‌شداری خۆپیشاندانی كرد، هه‌موو مێژووی كیمیابارانی سرایه‌وه‌.

ئه‌و قسانه‌م له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكێك دڵناخۆش بكات، به‌س مامۆستایان ئه‌گه‌ر وریا نه‌بن، ئه‌وان راگه‌یاندنه‌كان بۆ خۆیان بازاری خۆیان پێ هه‌ڵده‌سوورێنن‌و، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن رێچكه‌ی خۆشیان پێ‌ ده‌گۆرن.
با قسه‌كه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ریش له‌سه‌ر دڵی خۆمان بنووسین، ئه‌گه‌ر ئه‌زهه‌ر لایه‌نگیری سیاسی بایه‌ له‌مێژبوو مردبوو، مێژووی مه‌لای كوردیش سپییه‌، جگه‌ له‌ ئاشتكردنه‌وه‌و قسه‌ی خێر هه‌ر ته‌ره‌فگیرییه‌ك بكرێت، ته‌نها به‌زه‌ره‌ری زانایانی ئایینی‌و مێژووه‌كه‌یان ده‌شكێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ خوێن رژاو توندوتیژی دروست بوو.