دژوارترین‌و پڕمه‌ترسیترین شه‌ڕی خۆبه‌خۆیی نێو وڵاتێك، شه‌ڕی تائیفی (مه‌زه‌بی‌و دینی)ییه، له ناو یه‌ك وڵات‌دا خوێن ده‌ڕژێت‌و، هیچ لایه‌كیش به ته‌مای جه‌هه‌ننه‌م نینه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر دروست بوو، كوژاندنه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته، ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌میش نه‌بێت، له عیراقێ شه‌ڕی شیعه‌و سووننه به دڕێل‌و سه‌ربڕین‌و گۆمی خوێنیش به ته‌واوه‌تی نه‌بڕاوه‌ته‌وه، له نێجیریا چه‌ندین ساڵه كریستیانه‌كان‌و موسڵمانه‌كان یه‌كدیكه ده‌كوژن، له میسریش چه‌ندین ساڵه به‌رۆكی یه‌كتریان گرتووه، له دوای روخاندنی حوسنی موباره‌ك، خه‌ڵكێك ئه‌و فه‌ڕاغه‌ی قۆستیته‌وه‌و، شه‌ڕی كریستیانه‌كان‌و موسڵمانه‌كان زیاتر بووه، كوژراو‌و برینداری زێده‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه.
له كوردستان شتێك نه‌بووه به‌ناوی كێشه‌ی موسڵمان‌و مه‌سیحییه‌كان، چونكه پێكه‌وه كوژراین، پێكه‌وه ژیاین، پێكه‌وه سووتاین، پێكه‌وه برسی بووین‌و، پێكه‌وه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و به قه‌باره‌ی خۆی خه‌باتمان كرد، ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات هه‌موومان –له هه‌ردوو دین- وریا بین، ده‌ستی سێیه‌م له په‌نای تووندڕه‌وی ئیسلامی فیتنه له به‌ینمان دروست نه‌كات، كه ئه‌و ده‌سته خۆشبه‌ختانه تا ئێستاش وجودی نییه، به هه‌مان شێوه ده‌ستی سێیه‌م له په‌نای ناوی پیرۆزی مه‌سیح، كوردستان‌مان لێ به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌بات، كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و (ده‌سته!) قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له كاتیش خۆشی هه‌موو لایه‌ك نرخی ئه‌و قسه‌ی به‌نده ده‌زانن، چونكی ئێستا مزگه‌وت‌و ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆ‌و جه‌ریده‌و رۆژنامه‌ی موسڵمانان ناچارن دیفاع له ئاقیده‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ناكرێ به‌رده‌وام بیت، به‌ڵكو ئه‌ركی موسڵمان‌و كریستیان‌و، حكومه‌ت‌و حزب‌و جه‌ماوه‌ره ده‌ستی سێیه‌م ببڕن، تا هه‌میشه خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی باڵ به‌سه‌ر كوردستاندا بكێشێت. |