دوای ئه‌وه‌ی راپۆرته ترسێنه‌ره‌كانی تۆڕه‌كانی له‌شفرۆشیمان بینی، به‌تایبه‌تی كه له راپۆته‌كانی رۆژنامه‌ی (ئاوێنه) زیاتر تۆڕه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ركه‌وتوونه، به پێی راپۆرته‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، كه دیمانه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی ئه‌نجامی داوه، ته‌نها له سلێمانی (400) شوێن هه‌یه، كه به ئاشكرا زینای تێدا ده‌كرێت(*)، هه‌ندێك له‌و ماڵانه كه‌وتوونه گه‌ڕه‌كه راقیه‌كانیش، ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی زۆر له هاووڵاتیانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد، چونكه له خه‌یاڵی كه‌س نه‌بوو، له نێو كورد‌و له شارێكی كوردنشیندا قه‌ت دۆخه‌كه به‌و ئاسته خراپ‌و قێزه‌ونه بگات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش پتر نیگه‌رانی كردن چه‌ند ده‌نگێگ بوون ده‌ركه‌وتوونه، كه ده‌یانه‌وێت دیارده‌ی له‌شفرۆشی به یاسا رێكبخرێت، به‌و مانایه‌ی یاسایه‌ك له په‌رله‌مان ده‌ربچێت، رێگه به‌وه بدات به ئاشكرا له كوردستان ئه‌م دیارده‌یه هه‌بێت‌و، شوێنی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه‌و پشكنینی پزیشكیان بۆ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئایا ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌و جۆره له په‌رله‌مانی كوردستان رێی ده‌چیتێ؟
به بڕوای من، نه‌خێر، چونكه زیناكردن یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا به روونی حه‌رام‌و قه‌ده‌غه‌یه، به هیچ پاساوێك رێگه‌ی ئه‌وه‌ی ناچێتێ به یاسایی بكرێت، چونكه به یاساییكردنی له‌شفرۆشی واته حه‌ڵاڵكردنی زینا، كه ئه‌وه‌ش ده‌چێـه خانه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار له بواری عه‌قیده‌و شه‌رعی ئیسلامی، چونكه خوای مه‌زن له سوره‌تی (فورقان: 68- 69) زینای له ریزی هاوبه‌شی په‌یداكردن بۆ خوا‌و كوشتنی به ناهه‌ق ناوی هێناوه‌و، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌شی به سزای توندی قیامه‌ت ده‌ترسێنێت، كاتێك ده‌فه‌رمووێت: (ؤالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا يَ‌خَرَ ؤلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ؤلَا يَزْنُونَ ؤمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا* يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ؤيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا)، هه‌روه‌ها له سوره‌تی (ئیسرا: 32) به فاحیشه ناوی ده‌بات‌و ده‌فه‌رمووێت: (ؤلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً ؤسَا‌وَ سَبِيلًا)، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش درودی خوای له‌سه‌ر بێت، له یه‌كه‌م په‌یماننامه‌دا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه، كه نابێت زینا بكرێت‌و، خوای گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌مری پێده‌كات، كه ئه‌گه‌ر ئافره‌تان بۆ به‌یعه‌ت پێدان هاتن فه‌رمانیان پێ بكات، كه زینا نه‌كه‌ن، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا جَا‌وَكَ الْمُؤْمِنَاتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَي أَنْ لَا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا ؤلَا يَسْرِقْنَ ؤلَا يَزْنِينَ ؤلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَادَهُنَّ ؤلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ ؤأَرْجُلِهِنَّ ؤلَا يَعْصِينَكَ فِي مَعْرُوفٍ فَبَايِعْهُنَّ ؤاسْتَغْفِرْ لَهُنَّ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ)، ئیدی دوای هه‌موو ئه‌وانه كێ ده‌توانێت موسڵمان بێت‌و رێگه‌ی ئه‌وه‌ش به‌خۆی بدات حه‌رامێك حه‌ڵاڵ بكات؟.
له رووی یاساییه‌وه‌ش هه‌رچه‌نده به‌نده یاساناس نیم، وه‌لێ به پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عێراقی‌و ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، كه به راشكاوی تێیاندا هاتووه نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت، كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئیسلام بێت، كه زینا له دوو دیوه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕگه‌ی ده‌ستووره.
یه‌كه‌م: ئه‌م حه‌ڵاڵكردنه‌ی زینا سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ئیسلام پێشێل ده‌كات، ئه‌وانیش (حفظ الدّين والنّسل وحفظ العرض)ه.
دووه‌م: وه‌كو ده‌قی قورئانیش ئه‌و زینا حه‌ڵاڵكردنه، كه ناویان لێیی ناوه له‌شفرۆشی پێچه‌وانه‌ی ده‌قی راشكاوانه‌ی قورئانی پیرۆزه، كه دوو ئایه‌تمان له‌سه‌ری خسته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
بۆیه ده‌پرسین: ئایا په‌رله‌مانی كوردستان یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی ئێراقی ده‌توانێت یاسایه‌ك ده‌ربكات، كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق بێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نایاسایی ده‌ربچێت؟!. هه‌روه‌ك من دڵنیام ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان هه‌ر یه‌كه‌یان نوێنه‌ری خه‌ڵكێكی زۆری موسڵمانی ئه‌و وڵاته‌ن، قه‌ت رێگه به‌خۆیان ناده‌ن ده‌نگ بۆ یاسایه‌ك بده‌ن پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده‌و باوه‌ڕی موسڵمان‌و ئه‌هلی دینه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێت.
ئه‌گه‌ر له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ش باسی لێوه بكه‌ین، نابێ له بیرمان بچێت، كه وێڕای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌رگیری زێده ده‌كات، چونكه چه‌ندان كه‌سی خاوه‌ن ژن‌و ماڵ له‌وانه‌یه روو بكه‌نه ئه‌و شوێنانه‌و زینا بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌یان گرفتی خێزانی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تی هه‌ر كه‌سێك، كه زۆر به ئاسایی له‌و شوێنانه ده‌بیندرێت‌و، ژن‌و منداڵه‌كانیشی هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ دێته‌وه‌و ئاریشه له ناو خێزان ده‌خولقێت، له‌وانه‌یه له رووی چه‌ند مافێكی هاوسه‌ریشه‌وه له نێوان هاوسه‌ران گرفت روو بدات، چونكه پیاوێك له‌وێ كرداری زینا ئه‌نجام بدات، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌سێكی سارد‌و سڕ ده‌رده‌چێت‌و، چاودێری هه‌ست‌و سۆزی ژنه‌كه‌ی ناكات، هه‌روه‌ك زۆر ئاسایی ده‌بێت هه‌ر ئافره‌تێكی كورد بچێته ئه‌و شوێنه‌و به یاسا خۆی حه‌شار بدات‌و كاری له‌شفرۆشی بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌نگی بۆ حه‌ڵاڵكردنی زینا ده‌كات به‌ناوی به یاساییكردن ده‌بێ جارێ بیری له‌وه كردبێته‌وه، كه به‌یانی نزیكترین كه‌سی ئه‌ویش به یاسا مافی چوونه ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌یه، چ كچ بێت یان خوشك یان هه‌ر شتێكی دیكه وه‌ك مافێكی تایبه‌تی خۆی، جا له خانه‌واده‌ی هه‌ر كه‌سێك بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره ئه‌گه‌ر به یاسا بكرێت كه‌ڕامه‌تی ئافره‌ت دێنێته خواره‌وه، چونكه بازاڕی فرۆشتنی لاشه‌ی ئافره‌ت گه‌رمتر ده‌بێت‌و كڕیاره‌كانیشی زۆر زێده‌تر ده‌كات، كه له‌و حاڵه‌ته‌دا گه‌مه‌كردن به كه‌رامه‌تی ئافره‌تان‌و فرۆشتنی جه‌سته‌یان ده‌بێته یاسایی، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیش رێگه به‌خۆی بدات ئه‌و كاره قێزه‌ونه بكات، به‌ڵام هه‌ستی ملیۆنه‌ها ئافره‌تی دیكه بریندار ده‌كات، هه‌ره‌ها ئه‌گه‌ر خۆشی رازی بێت پێویسته رێگیری لێ بكرێت، چونكه هه‌ر مرۆڤێك له مافه‌كانی خۆی تا ئه‌و كاته ئازاده، كه زیان به كۆمه‌ڵگا نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام تاوانی به یاساییكردنی له‌شفرۆشی تێكدانی ره‌وشت‌و به‌ها به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌و، هیچی كه‌متر نابێت له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، چونكه زینا حه‌ڵاڵكردن‌و كردنه‌وه‌ی شوێنی تایبه‌ت ره‌وشت‌و به‌هاكان كیمیاباران ده‌كات به فاسدكردنیان، ئه‌گه‌ر ئێستا به نموونه (100) پیاو شوێنی ئه‌و ئافره‌تانه بزانێت، ئه‌و كاتی (100%)ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یزانێت، كه‌واته ئه‌وه‌ی ناشی زانێت‌و، ئه‌وه‌ی به‌بیریشی نه‌ده‌هات له‌وانه‌یه تووشی ببێت، كه‌واته گه‌ره‌كه له رێگای یاساوه گه‌نجه‌ه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببرێن.
له رووی ته‌ندروستیشه‌وه، هه‌موومان ده‌زانین پیسترین نه‌خۆشی ئایدزه، كه تا ئێستاش بێ چاره‌سه‌ره‌و، هه‌مووانیش ده‌زانن هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی زیناكردنه، جا ئه‌گه‌ر رۆژئاوا به‌و هه‌موو توانا ته‌ندروستییه‌ی هه‌یه‌تی نه‌یاتوانی رێ له نه‌خۆشییه‌كانی به‌رهه‌می زینا بگرێت، به دڵنیاییه‌وه كوردیش به‌و ئیمكانیاته‌ی هه‌یه‌تی ناتوانێت رێگه‌ی لێ بگرێت، تا ئه‌وه بكرێته هه‌نجه‌ت‌و، هیچ زه‌مانه‌تێكیش نییه ئه‌و كاتی هه‌موو ئافره‌تانی له‌شفرۆش ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، كه تا ئێستاش هیچ وڵاتێك نه‌یتوانیوه.
بۆیه له بری ئه‌وه پێویسته چیدیكه ده‌ستی ئاسایش نه‌گیرێت، به‌ڵكو پێویسته به زووترین كات یاسایه‌ك ده‌ربچێت رێگه له‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه بگرێت، كه له رووی ئایینی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و ئه‌منی‌و ته‌ندروستی زیان به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها خێزان تێك ده‌دات‌و، چه‌نده‌ها منداڵی ناشه‌رعی ده‌خاته‌وه، بۆیه ئه‌ركی زانایانی ئایینی‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و به‌تایبه‌تیش رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان‌و راگه‌یاندنه‌كانه هه‌ڵمه‌تێكی مه‌زن ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه درمه‌و، هه‌وڵ بده‌ن چیدیكه ئافره‌ت نه‌كرێته كاڵایه‌كی بێ نرخ‌و رۆژانه جه‌سته‌یه‌كی بێ رۆح پێشكه‌شی ده‌یان كه‌سی دوور له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی بكات، بڕواناكه‌م په‌رله‌مانیش (یاسایه‌كی نا یاسایی!) ده‌ر بكات‌و، خه‌ڵك په‌نا بۆ په‌رله‌مانی عێراق ببات.
له بری ئه‌وه ئه‌ركێكی ئایینی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و یاسایی‌و مرۆیی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه هه‌ر یه‌كه‌و به گوێره‌ی توانای خۆی به‌ره‌نگاری ئه‌و دیارده‌یه ببێته‌وه، به‌تایبه‌تی پێویسته هاووڵاتیان نه‌هێڵن له ده‌وروبه‌ری ئه‌وان شوێنی داڵده‌دانی زیناكه‌ران هه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته ئیمزا كۆبكه‌نه‌وه‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌رببڕن، تا كۆمه‌ڵگای كورده‌واری هه‌میشه ئه‌و كۆمه‌ڵگا خاوێنه بێت، كه هه‌موومان ده‌یناسین.
(*) پێشنیاز ده‌كه‌م له بری وشه‌ی له‌شفرۆشی زیاتر زاراوه‌ی زینا به‌كار بهێندرێت. |