یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/09/2011 : 14:01:31
قه‌باره‌ی فۆنت
پێكه‌نینه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و پڕۆژه‌یاسای مه‌لای شه‌رعی
cefergwani@gmail.com

هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌ وردی گوێم له‌ قسه‌كانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان گرت له‌ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی، زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان تووڕه‌ ده‌بوم‌و قسه‌م ده‌كرد، چونكه‌ به‌ مه‌رجه‌عێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ییم ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كاتێك له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ به‌ وردی موتابه‌عه‌ی گفتوگۆی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای مه‌ئزونی شه‌رعیم كرد، فێڵ له‌ خۆم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم به‌ڕاستی منیش خه‌ریكه‌ ده‌گه‌مه‌ قه‌ناعه‌ت له‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان له‌ ئاست پێویست نینه‌‌و، هه‌ندێك جار له‌ مه‌هزه‌له‌یه‌ك ده‌چێت، هه‌ر ئێستاش ده‌زانم چه‌نده‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر لیستی كراوه‌ بوو، پێویسته‌ ره‌چاوی لایه‌نی وشیاری‌و شه‌رعزانی‌و سه‌نگینی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بكه‌ن.

من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌كه‌ ره‌ت كرایه‌وه‌، كه‌ (54) ده‌نگ ره‌تیان كرده‌وه‌، به‌رامبه‌ر ته‌نها (9) ده‌نگ كه‌ په‌سه‌ندیان كرد، قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پڕۆژه‌كه‌ سه‌ر له‌به‌ری باس له‌وه‌ ده‌كات رێپێدراوی شه‌رعی ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ یاسا‌و دادگا، كه‌واته‌ هه‌موو مافێكی زه‌واجی یاساییان هه‌یه‌، هه‌ر له‌ سلفه‌ی زه‌واج‌و سلفه‌ی عه‌قاری‌و پێویست به‌ دووباره‌ زه‌واجكردن ناكاته‌وه‌‌و، لایه‌نی شه‌رعیش كابرا مورتاح ده‌بیت.
باس له‌وه‌ ناكه‌م، كه‌ یه‌كێتی زانایان پێش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بداته‌ لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌كه‌ی داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، كه‌ هیچ شتێكی پێچه‌وانه‌ی یاسای تێدا نییه‌‌و، پشتیوانیشیان كردووه‌، كه‌چی (یاساناسه‌كانی په‌رله‌مان!) پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند یاسایه‌ك دژه‌، كه‌چی له‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ روونی هاتووه‌ نابێ رێپێدراو به‌ پێچه‌وانه‌ی هیچ یاسایه‌ك بجوڵێته‌وه‌.

باس له‌وه‌ ناكه‌م له‌ كاتی تاوتوێكردنی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووند‌و تیژی خێزانی) ئێمه‌ گووتمان ئه‌و شتانه‌ له‌ یاساكانی دیكه‌ چاره‌سه‌ر كراون كه‌واته‌ بۆ بكرێته‌ یاسا، ئه‌وانه‌ی له‌ په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ قسه‌یان ده‌كرد، ده‌یانگووت: قه‌یدی ناكات به‌م یاسایه‌ هه‌موویان كۆده‌كرێنه‌وه‌‌و چڕتر ده‌كرێت، كه‌چی ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌یانگووت: زۆربه‌ی شته‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ یاساكانی دیكه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌، كه‌واته‌ پێویست ناكات.
باس له‌وه‌ ناكه‌م كه‌ ئه‌هلی ئیختیساس له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و یه‌كێتی زانایان پشتگیری پڕۆژه‌كه‌یان كردووه‌، كه‌چی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ببوونه‌ قازی‌و مه‌لا باسی زه‌واجی شه‌رعی‌و ناشه‌رعیان ده‌كرد.

باس له‌وه‌ ناكه‌م كه‌ پڕۆژه‌كه‌ ته‌نها هاووڵاتی تێیدا سوودمه‌نده‌‌و، ئه‌ركی خه‌رجیاتیشی قازی ده‌توانێ‌ دیاری بكات، كه‌ ده‌كرێ‌ شتێكی زۆر ره‌مزی بێت، هه‌روه‌ك له‌ تێبینیه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف هاتبوون، كه‌چی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان پێیان وابوو خه‌رجی هاووڵاتی زیاد ده‌كات، كاك بورهانیش ده‌یگووت: ئه‌و یاسایه‌ ته‌نها بۆ شه‌ریحه‌یه‌ك داندراوه‌، چه‌ندین جار دووباره‌ی كرده‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو بۆ به‌رژوه‌ندی مه‌لا داندراوه‌، ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ ببینێت ده‌زانێ‌ ئه‌وه‌ راست نییه‌.

باسی ئه‌وه‌ ناكه‌م، كه‌ سوودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌و پڕۆژه‌یه‌ ئافره‌ته‌، چونكه‌ (له‌ رێگای لێژنه‌ی فه‌توا‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و كه‌سانی پسپۆڕ) ئه‌و مه‌لایانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كران، به‌ روونیش روون ده‌كراوه‌، هیچ كه‌سی دیكه‌ بۆی نییه‌ ژن ماره‌ بكات، ئه‌وه‌ به‌ لایه‌نی شه‌رعی، كه‌واته‌ هیچ كه‌س منداڵی سه‌ر بێشكه‌‌و بچووك‌و ژن به‌ ژنه‌‌و به‌ده‌ل خوێن به‌ ئافره‌ت ناكات، كه‌چی داكۆكیكارانی ئافره‌ت تێی نه‌ده‌گه‌ییشتن‌و له‌ دژی وه‌ستانه‌وه‌.

باسی ئه‌وه‌ ناكه‌م ئه‌م كاره‌ بۆ هاووڵاتی ئاسانكارییه‌كی زۆر بوو، چونكه‌ یه‌كجار زه‌واجی به‌ ته‌واوی مه‌رجه‌كانه‌وه‌ ده‌كرد‌و، كۆتایی پێده‌هات، نه‌ك جارێك به‌ شه‌رع‌و جارێك به‌ دادگا، كه‌چی ئه‌و براده‌رانه‌ ده‌یانگووت: به‌م كاره‌ ئه‌ركی هاووڵاتی قورستر ده‌بێت.

باسی ئه‌وه‌ ناكه‌م، كه‌ پڕۆژه‌ی مه‌ئزونی شه‌رعی له‌ زۆرێك له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كانی وه‌ك (میسر، ئێران، ئورده‌ن، ... - توركیا؟-) پێره‌و ده‌كرێت، زۆریش سه‌ركه‌وتوو بووه‌، كه‌چی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئێمه‌ پێیان وابوو ئه‌وه‌ دواكه‌وتن‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌ده‌نیه‌ت، نازانم ئه‌وه‌ چ مه‌ده‌نیه‌تێكه‌.
دكتۆر به‌شیر سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف به‌ ده‌نگی به‌رز پێی گووتن: ئێستا له‌ كوردستان كریستیانه‌كان به‌ پێی دینی خۆیان یه‌كه‌مجار له‌ كه‌نیسه‌ ده‌كه‌ن‌و، ته‌نها بۆ ته‌سجیلكردن دێنه‌ دادگا، هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی مافتان به‌ ئه‌وان داوه‌، به‌ موسڵمانانیشی بده‌ن، كه‌چی به‌ خه‌یاڵیشیان دانه‌هات.
باس له‌وه‌ش ناكه‌م، كه‌ بۆ گاڵته‌پێكردن‌و سوكایه‌تی پێكردن ناوی رێپێدراوی شه‌رعی (مه‌ئزونی شه‌رعی) یان كردبووه‌ (مه‌لای شه‌رعی)، تا كاك یه‌شار ئاگاداری كردنه‌وه‌، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كاك یه‌شاریش زۆر جوامێرانه‌ بوو، كه‌ دیار بوو ره‌خنه‌كه‌ له‌ ناخی دڵیه‌وه‌ هه‌ڵقوڵا بوو.

باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م كه‌ داوا له‌ كاك عه‌بدولسه‌لام بكه‌م پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات‌و، بڵێت: با خه‌ڵك بۆ خۆی ئازاد بێت پێش ئه‌وه‌ی بێته‌ دادگا له‌لای مامۆستایه‌كی ئایینی ماره‌ی بكات، چونكه‌ ئێستا به‌ تاوان داده‌ندرێت‌و، له‌ زۆر شوێنانیش ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌چێته‌ دادگا سوێند ده‌درێت، كه‌ پێشتر له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌ نه‌كراوه‌، كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن موشكیله‌شی دروست كردووه‌، ئه‌گه‌ر كاك عه‌بدولسه‌لام بیه‌وێت ناوه‌كانیشی بۆ ده‌ڵێم، چونكه‌ ئه‌و ده‌یگووت: خه‌ڵك ئازاده‌ بۆ خۆی پێشتر له‌لای مه‌لا ماره‌ی ده‌كات یان نا؟، چونكه‌ ئێستا خه‌ڵك ئازاد نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ خه‌ڵكه‌ گوێی پێ نادات، ئه‌گینا ئازاد نییه‌.

باس له‌وه‌ ناكه‌م لیستی گۆڕان‌و لیستی كوردستانی (جگه‌ له‌ دكتۆر به‌شیر‌و كاك یه‌شاری جێگری له‌ لیژنه‌ی ئه‌وقاف) كه‌مترین ئاوڕیان له‌و جه‌ماوه‌ره‌ نه‌داوه‌، كه‌ ده‌نگیان پێداون، ته‌نها حزبه‌ ئیسلامیه‌كان‌و دكتۆر به‌شیر‌و كاك یه‌شاری جێگری بوون پشتگیری پڕۆژه‌ی مه‌ئزونی شه‌رعی‌و مامۆستایانی ئایینیان كرد،

باس له‌ هیچ له‌و شتانه‌ ناكه‌م، به‌لاشمه‌وه‌ ئاسایی بوو، كه‌سانێك ئه‌وه‌نده‌ی به‌ بیری خۆیان بیرده‌كه‌نه‌وه‌‌و رێز له‌ ئه‌هلی ئیختیساس ناگرن، زۆر به‌ ساده‌ییه‌وه‌ به‌ڕێی بكه‌ن، ده‌نگ له‌ دژی یاسایه‌ك بده‌ن، كه‌ زیاتر ره‌چاوی شه‌رع ده‌كات، بۆیه‌ش به‌لامه‌وه‌ ئاسایی بوو، چونكه‌ له‌وه‌ته‌ی گوێ‌ له‌ شته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ ده‌گرم، ته‌نها كار بۆ لاوازكردنی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌ن‌و، هه‌موو جارێكیش به‌ زه‌بری ده‌نگی ناره‌زایی هاووڵاتیان سستی له‌ كاری ناشه‌رعی ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆمن سه‌یر‌و جێگه‌ی تێڕامان بوو هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بوو له‌ كاتی ده‌نگدان، چونكه‌ من واتێده‌گه‌ییشتم ئه‌وانه‌ كه‌سی مه‌ند‌و گران‌و سه‌نگینن، به‌ هێواشی‌و به‌ شێوازێكی زانستی قسه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له‌ په‌رله‌مانم دیت به‌ڕاستی وا نه‌بوو، له‌ كاتی ده‌نگدانه‌كه‌ پێكه‌نین‌و هه‌ڵستانه‌ سه‌ر پێ‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی به‌ پێكه‌نین‌و به‌ قسه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌تحێكی گه‌وره‌یان كردبێت یان كێشه‌ی نه‌وت‌و غازیان چاره‌سه‌ر كرد بێت‌و ماده‌ی (140)یان كۆتایی پێ هێنابێت‌و، تۆپبارانی توركیا‌و ئێرانیان راگرتبێت، لێره‌دا من گه‌ییشتمه‌ قه‌ناعه‌ت ئه‌وانه‌ یان زۆر رقیان له‌ مامۆستایانه‌، یان به‌ بیری ئینتیقامی بیرده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ناشزانم ئینتیقام له‌ چی؟!، لێشتان ناشارمه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان من ده‌مزانی ئه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌بێت، زۆر به‌ روونی پێشبینی ئه‌وه‌م ده‌كرد، چونكه‌ په‌یامی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان به‌رامبه‌ر ئیسلام‌و شه‌ریعه‌ت روونه‌، به‌ڵام مامۆستایان دیكه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان پێیان وابوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان به‌ جوانی شته‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌تایبه‌تی كه‌ هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش له‌ نێوان یه‌كێتی زانایان‌و په‌رله‌مان هه‌یه‌ له‌ زۆر بواردا، به‌ڵام ئه‌مشه‌و گه‌یشتمه‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ چه‌ند پێویسته‌ كه‌سانی دیندار‌و شاره‌زا به‌ ده‌نگی هاووڵاتیانه‌وه‌ بچنه‌ په‌رله‌مان‌و، خه‌ڵك ده‌ستی خۆیان بۆ به‌ حوبر بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و پێكه‌نینه‌ هیچ مانایه‌كی نه‌بوو، جگه‌ له‌ گاڵته‌پێكردن نه‌بێت، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ رێگای سه‌ته‌لایته‌كانه‌وه‌ په‌رله‌مانی وڵاتانمان دیتووه‌ قه‌ت به‌و شێوه‌ نه‌بوونه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وای كردووه‌ په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی زۆر مردوو بێت‌و، ته‌نها له‌و بواره‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت ده‌نگ هه‌ڵبڕن، هه‌ر بۆیه‌ قه‌ت نابینه‌ وڵاتێكی كارا تا ئه‌و بیركردنه‌وانه‌مان هه‌بێت، منیش دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، قسه‌كانم ته‌نها له‌سه‌ر شێوازه‌ ئیستیفزازییه‌كه‌یه‌، كه‌ به‌ هیچ پێوه‌رێك له‌گه‌ڵ ئاستی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان نه‌ده‌ گونجا.