كه‌ناڵی ئێن ئار تی، له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی (به‌رنامه بۆ داڕێژراو) ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه موسڵمانانی كوردستانی تووشی رق‌و توڕه‌بوون كردووه‌و، كه‌مترین رێزیشی بۆ رای جه‌ماوه‌ر دانه‌ناوه، چونكه ئه‌و به‌رنامه‌یه، به ئاشكرا‌و روونی دژایه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات‌و، كۆپی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی ته‌نسیرییه، كه ناوی به‌رنامه‌كه‌ش رێك ته‌رجه‌مه كراوه بۆ كوردی‌و، زۆربه‌ی شته‌كانی له‌وان وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكاره‌كه‌ش (وادیاره) به‌ڵێنی داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی له خه‌ت بدات‌و، خوێنه‌ر به‌ره‌و ئاقاری گومان ببات، هه‌رچه‌ندی به‌ڵگه‌كانیش به هێز بن، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه به ئاشكرا كاتێك ره‌خنه له قورئان‌و ئیسلام ده‌گرێت به‌ڵگه‌كان ده‌هێنێته‌وه‌و، به روونی باسی كلێسا ده‌كات، ئه‌وه‌ش روونه، كه به‌ڵگه‌كانی ئه‌و هه‌ڵوقڵاوی كڵێسان.
بۆیه ئه‌و به‌رنامه‌یه یان ده‌بێ شێوازی بگۆڕێت، یان ده‌بێ خۆی وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ئیسلامی‌و موسڵمانانه پیشان نه‌دات، به‌ڵكو بڵێت: ئه‌وه پرسیاره‌كانی نه‌صرانیه‌تن له ئیسلام‌و تكایه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌و كاتی شێوازی خیتابه‌كه ده‌گۆڕێت، بۆیه ئێمه هیچ له به‌رنامه‌كه ناترسین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ماسكه‌كه لاببات‌و وه‌كو خۆی قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكات.
جارێ حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه بزانن ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن زۆر كۆنن‌و، زۆر له مێژه وه‌ڵامیشیان دراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وان پتر بۆ ئه‌هلی ئیختیساسن، نه‌ك بكرێته به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وها، بۆیه ئێمه قه‌ت له‌و به‌رنامانه نه‌ترساوین‌و ناشترسین، ئه‌وه‌ی مێژووی ئیسلام‌و خودی ئه‌و كتێبانه بخوێنێته‌وه، كه له خوێندنگه ئیسلامیه‌كان ده‌خوێندرێن پڕن له‌و پرسیارانه‌و هه‌مووشیان وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ خه‌ڵكی گشتی نییه، بۆ ئه‌هلی ئیختیساسه، چونكه ئاستی وشیاری هه‌موو مرۆڤه‌كان‌و، ده‌رفه‌تی گه‌ڕانیش له‌لای هه‌مووان وه‌كو یه‌ك نییه.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه راست ده‌كه‌ن به بوێری كار ده‌كه‌ن، من لێره‌وه وه‌كو خۆم‌و رای تایبه‌تی خۆم داوا له‌و كه‌ناڵه ده‌كه‌م به‌رنامه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م بده‌نێ، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئینجیل‌و ته‌وڕات ده‌كه‌م‌و، ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر كتێبی كریستیانه‌كان ده‌گووترێت ده‌خه‌مه روو‌و، له ئه‌ڵقه‌كانیش قه‌شه‌و پیاوه ئایینیه‌كانیان داوه‌ت ده‌كه‌م، به‌ڵام من خۆم بیكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كمانه بیخه‌ینه روو، بێگومان ئێمه زۆرترین رێزمان بۆ كریستیانه‌كان هه‌یه، حه‌زیش ناكه‌ین ئه‌و سیراعه دروست ببێت، به‌ڵام كه‌ناڵێك مادامه ئاماده بێت گومانه‌كانی ئه‌وان بۆ سه‌ر كتێبی موسڵمانان بوروژێنێت، ده‌بێ رێگه به (من)یش بدات، له به‌رامبه‌ردا پرساری خۆم له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی وان بكه‌م، بۆیه هیوادارم ئه‌و كه‌ناڵه نیازپاكی خۆی پیشان بدات‌و، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م پێ بدات.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین: پێویست بوو ئه‌و كه‌ناڵه رێز له را‌و هه‌ستی موسڵمانان بگرێت، بۆ نموونه هه‌موو ساڵێك له سه‌ری ساڵی میلادی مامۆستایانی ئایینی باس له ته‌نصیر‌و خه‌ڵك به مه‌سیحیكردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان هه‌بوو، مامۆستایان یان باسیان نه‌كرد، یان شتێكی نه‌رمیان گووت، دیاره ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ستكردن بوو به مه‌سئولیه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی فه‌یس بووك ته‌ماشا بكات، ده‌زانێت خه‌ڵكی كوردستان زۆرینه‌ی به‌و به‌رنامه‌یه رازی نین، بۆیه ده‌بوو شعووری ئه‌و خه‌ڵكه بپارێزن، پاشان قه‌ت بڕوام نه‌ده‌كرد، كه‌سێك كه‌ناڵێك بكاته‌وه، كه (وه‌ك ده‌گووترێت) له پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبێك بێت، كه‌چی رێگه به‌خۆی بدات گه‌مه به هه‌ستی خه‌ڵك بكات.
دواقسه‌شم: مامۆستایه‌ك داوایان لێ‌كرد بوو به‌شداری ئه‌و به‌رنامه‌یه بكات، ئه‌وه‌یش ره‌تی كرده‌وه، بۆ؟ له وه‌ڵامدا گووتی: ئه‌وه‌ی له‌و به‌رنامه‌یه ده‌كرێت گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه بۆ دواوه‌و، ده‌یه‌وێت شتێك چه‌ندین ساڵه بڕاوه‌ته‌وه تازه به تازه پێمان بفرۆشێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش سه‌قاڵكردنی خه‌ڵكه به شتێك، كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه ده‌بات.
مامۆستایه‌كی دیكه گووتی: خه‌ڵك هه‌قی خۆیه‌تی له كورد بترسێت، چونكه هێشتا ئێمه ده‌وڵه‌ت نین، ئه‌وه به‌ربووینه گیانی قورئان‌و ئیسلام‌و ئیمانی ئه‌و خه‌ڵكه، ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان به‌م شێوازه ده‌كرێت له هیچ وڵاتێكی ئیسلامی ناكرێت، مه‌گه‌ر كه‌سانێك موسڵمان نه‌بن. |