لێم پرسی: ژیان له گوند خۆشتره یان له شار؟ گووتی: نا وه‌ڵا له گوند خۆشتره، هه‌وای سازگاره، دڵكراوه‌یی‌و، گیانی هاریكاری‌و، میوانداری‌و، دینداری‌و... هه‌موو شتێكی جوانی لێیه، به‌ڵام به حكومه‌ت‌و رۆشنبیر‌و مه‌لایانه‌وه هه‌موویان دوژمنی گوند‌و گوندنشینانن، كه باسی مه‌لای كرد، له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و رۆشنبیران نه‌ڕۆییشتم، لێم پرسی: بۆچی مامۆستایانی ئایینی دژی گوندن، وه‌ڵامی دامه‌وه، به‌داخه‌وه وتاربێژه‌كانمان، كه باسی كه‌سێكی نه‌فام بكه‌ن، ده‌ڵێن: (ده‌رێی شوانه، خۆ شوان نییه، وكی شوانان بوو)،
به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆیان بكه‌ن هه‌ستی شوان‌و خاوه‌ن مه‌ڕو ماراتی بریندار ده‌كه‌ن، وامان لێده‌كه‌ن كاری شینایی چه‌قاندن‌و بیستان‌و به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات له‌به‌ر چاومان ناشیرین بكه‌ن، چونكه ئه‌وه خاوه‌نی ئه‌و سه‌رمایه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانی‌و بێ منه‌ته بیت، دواكه‌وتووه، پێشكه‌وتوو ئه‌وه‌یه: ماری له شاری بیت، له دائیره‌یه‌ك دابمه‌زرێت.
ئینجا له‌سه‌ری رۆییشت... باشه خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا شوانه‌تی كردووه، هه‌موو پێغه‌مبه‌ران شوانه‌تیان كردووه، ئیدی بۆ ده‌بێ ئه‌و پیشه سه‌ربه‌رزه به چاوی سووك ته‌ماشا بكرێت!.
ئه‌و قسانه هی كوڕه گه‌نجێك بوو له‌به‌ر ده‌رگای عیاده‌یه‌كی پزیشكی بۆی كردم، منیش وه‌عدم دا وه‌كو خۆی بڵاوی بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م رۆشنبیران‌و هه‌م مامۆستایانی ئایینی به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وته‌كانیاندا بكه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته له ژماره (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه. |