یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2012 : 12:58:07
قه‌باره‌ی فۆنت
نه‌فره‌ت له‌ ژیانێك ویژان‌و مرۆڤایه‌تی تێدا نه‌مێنێت
ئه‌و دوو هه‌واڵه‌ زۆر ئازاریان دام، یه‌كه‌م: له‌ ناحیه‌ی رزگاری له‌ هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌یه‌كی زێره‌ڤانی له‌ ده‌وامكردن بووه‌، دوو منداڵ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌ ژووره‌وه‌ له‌به‌ر بۆنی غاز ده‌مرن، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ چوار رۆژ له‌ ژووره‌وه‌ تا پێشمه‌رگه‌كه‌ دێته‌وه‌، كه‌س ناچیته‌ لایان‌و پرسیاریان ناكات.

دووه‌م: منداڵێكی تازه‌ له‌ دایك بوو له‌ سه‌رمان ره‌ق ده‌بێته‌وه‌، باوكی ده‌ڵێت: پاره‌مان نه‌بووه‌ نه‌وتی پێ‌ بكڕین.

لێره‌ هه‌موومان ده‌زانین به‌شێكی به‌رپرسیارێتی رووداوی دووه‌م ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی لایه‌نی حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی به‌رپرسه‌ ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ هه‌میشه‌ رێكلام بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت گوایه‌ هه‌ژاری له‌ كوردستان نه‌ماوه‌.

به‌ڵام ئایا جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنیش نییه‌ بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌، كه‌ ئه‌وه‌نده‌ نغرۆی دنیای مادیات بووینه‌، خه‌ریكه‌ هه‌مو شتێكی جوان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، ئایا رووداوی یه‌كه‌م هیچ دراوسێ‌و خزم‌و كه‌سێكیان نه‌بوو سه‌رێك له‌و ماڵه‌ بده‌ن؟

ئایا رووداوی دووه‌م: هیچ خێرخوازێك‌و مرۆڤدۆستێك له‌ شاره‌ نه‌بوو هاریكاری ئه‌و ماڵه‌ بكه‌ن؟

بۆیه‌ لێره‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ‌ به‌ دینداری‌و مرۆڤبوونی خۆی دابچێته‌وه‌، نه‌ دینداری‌و نه‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌ نییه‌ یه‌كێك راببوێرێ‌‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌ ته‌نیشتییه‌وه‌ له‌ برسان بمرێت‌و له‌به‌ر غاز بخنكێت، كه‌چی هیچ ئاوڕیش لێك نه‌ده‌نه‌وه‌.

ئایا له‌ سایه‌ی دنیای مادیات‌و غه‌رقبوون له‌ مۆدێلات‌و مونافه‌سه‌كردن له‌سه‌ر ماده‌په‌رستی‌و وه‌لاوه‌نانی مزگه‌وت‌و په‌یامی دینداری به‌ره‌و هه‌ڵدێرێك ناچین، كه‌ تا نه كه‌وین لێی به‌ ئاگا ناهێینه‌وه‌؟!.